|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی
پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگیری كۆمه‌ڵه
هاوری وه‌فا تووتونچی
هاوری وه‌فا تووتونچی سالی ١٣٤٨
له شاری مه‌هاباد له دایك بوو،
له دایك بوونی هاوری وه‌فا
هاوكات بوو له گه‌ل ده‌ست پێ
كردنی خه‌بات و ناره‌زایه‌تی
خه‌لكی بێ به‌ش و زۆرلیكراوی
ئێران دژی نیزامی پاشایه‌تی، هه‌ر
چه‌ند ته‌مه‌نی هاوری وه‌فا له‌و
ده‌ورانه‌دا كه‌م بوو، به‌لام
وجوودی ئه‌و هه‌موو نابه‌رابه‌ری
و نه‌بوونی عه‌داله‌تی
كۆمه‌لایه‌تی له كۆمه‌لگای ئێران
و پێ شێل كردنی سه‌ره‌تایی ترین
مافی مروڤ، میشكی ئه‌وی به
خۆیه‌وه مه‌شغوول كرد بوو، بوونی
وه‌ها كۆمه‌لگایه‌ك رۆژ له روژ
زیاتر رق و نه‌فره‌تی هاوری
وه‌فای زیاتر ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وه
بۆ هۆی ئه‌وه كه ویرای
خویندكاران و خه‌لكی وه گیان
هاتووی چینی بێ به‌شی ناو
كۆمه‌لگا، ده‌ست بداته
ناره‌زایه‌تی و له
خۆپیشاندانه‌كانی خه‌لكی شاری
مه‌هاباد له دژی رژیمی شادا
به‌شداری بكات.
له گه‌ل ئاشكرا بوونی
هه‌لسوورانی كۆمه‌له، به
تایبه‌تی له شاری مه‌هاباد،
هاوری وه‌فا په‌یوه‌ندی به
بنه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌و شاره
ده‌گریه‌وه تا ئه‌و جیگایه‌ی له
توانایی دابوو له سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵه پشتوانی ده‌كرد.
هاوری وه‌فا له گه‌ره‌كی خۆیان
به تایبه‌تی له نیو هاوكه‌لاسی
یه‌كانی وه‌ك دۆستیكی نزیكی
كۆمه‌ڵه ده‌ناسرایه‌وه. هاورێ
وه‌فا له مه‌درسه له‌ریزی دانش
ئامووزانیك دابوو كه له دژی
فه‌زای وه‌حشه‌ت و خه‌فه‌قانیك
كه پاسدار موعه‌لیمه‌كان پێكیان
هێنابوو را ده‌وه‌ستاو ئه‌وانی
لای دانش ئاموزه‌كان رسوا ده‌كرد
و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وانی له قاو
ده‌دا. به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن
سپای پاسدارانی شاری
مه‌هاباده‌وه چه‌ند جار گیراو
به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی
ئیتلاعات ئه‌ویان ده‌دایه به‌ر
سه‌خترین ئه‌شكه‌نجه. به‌ڵام
هاورێ وه‌فا هیچ كات ته‌سلیمی
ده‌زگای سه‌ركوتی سپای پاسداران
ئه‌و شاره نه‌بوو، وه هه‌ر كات
به سه‌ربه‌رزیه‌وه له زیندان
ئازاد ده‌بوو، زیاتر له جاران
به شوور و شه‌وقیكی زۆره‌وه
ده‌ستی ده‌دایه‌وه هه‌لسوورانی
شۆرشگیرانه.
هاوری وه‌فا سالی ١٣٦٤ هاته نیو
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و له
ماوه‌یه‌كی كه‌م دا له نیو
هاوریانی هاوسه‌نگه‌رانی دا وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌سوور و
فیداكار ناسرایه‌وه. مانگیك له
هاتنی بۆ نیو ریزه‌كانی كۆمه‌له
تێ نه‌په‌ری بوو كه له شه‌ری
حه‌ماسی و به ناو بانگی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له دژی
جنایه‌تكارانی ج.ا له ئاوایی
كانی شیته و " پیر یۆنس"
به‌شداری كرد و هه‌ر له‌م شه‌ره‌ش
دا بریندا ربوو. هاورێ وه‌فا دوای
ماوه‌یه‌ك به هۆی بریندار بوونی،
وه بوونی یه‌كسه‌ری گیروگرفتی
تایبتیه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك سال
گه‌رایه‌وه بۆ ناو شار. له
ماوه‌ی گه‌رانه‌وه‌یدا سه‌ره‌رایی
ئه‌وه كه گیر و گرفته‌كانی
چا‌ره سه‌ر كرد، ده‌ستی كرده‌وه
به هه‌لسوورانی شۆرشگیرانه. له
نیو هاوری یه‌كانی دا به‌رده‌وام
خه‌ریكی كار وشیاری ده‌رانه بوو،
ته‌بلیغی سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی
ده‌كرد و ئه‌وانی بو په‌یوه‌ندی
له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه، هان ده‌دا.
هاورێ وه فا له‌و ماوه‌یه‌دا كه
گه‌رابوه بۆ شار، وه‌ك یه‌كیك
له هه‌لسووراوانی شیلگیر و
ماندوو نه‌ناسی كۆمه‌ڵه له نیو
خه‌لك دا ناسرا بوو.
سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش هه‌لسوورانی
تیكوشه‌رانه‌ی ئه‌و له چاوی
جاسوسانی ج.ا نه‌شارا بوه وه.
هاوری وه‌فا تووتوونچی له
شه‌هریوه‌ر مانگی سالی ١٣٦٥ بۆ
جاریكی تر په‌یوه‌ندی
به‌ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه
ده‌گریته‌وه و بۆ دیتنی ده‌وره‌ی
ئاموزشی سیاسی نیزامی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه،
ده‌چیته ئامووزشگای ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه. هاوری وه‌فا له نیو
هاوریانی هاوده‌وریدا وه‌ك
هاوریكی نموونه و جێی متمانه‌یان
ده‌ناسریته‌وه. به دوایی ته‌واو
كردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی
ئاموزشی سیاسی نیزامی چوه
گوردانی ٢٤ی مه‌هاباد و وه‌ك
مه‌سئوولی ته‌داركاتی په‌ڵ سازمان
درا. هاورێ وه‌فا له نیو
هاوریانی گوردانی ٢٤ی مه‌هابادادا
به دلسوزی و په‌یوه‌ندی سه‌میمی
و ئیمان به سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵه، ده‌ست ده‌كاته
هه‌لسووران و وه‌ك تیكوشه‌ریكی
كه‌م وینه‌وه له شه‌ره‌كانی
پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی ٢٤
مه‌هاباد دژی عاملینی ج.ا له
ساله‌كانی ٦٦ له‌وانه شه‌ری
ئاوایی "كه‌نده سوور" و شه‌ری
ناو شاری مه‌هاباد به‌شداری ده‌كا
و گه‌لیك قاره‌مانیه‌تی له خۆ
نیشان ده‌دا. ده‌وره‌ی دووهه‌می
هه‌لسوورانی هاوری وه‌فا له نیو
ریزه‌كانی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا هه‌ر چه‌ند كه‌می
خایاند، به‌ڵام ئه‌و ماوه كورته
له ژیانی شۆرشگیرانه‌ی هاورێ
وه‌فا، له نیو هاو سه‌نگه‌رانی
دا زۆر خۆشه‌ویست بوو و دلسوز
بوون له به‌ره‌وپیش بردنی
ئه‌ركه‌كانی، ئه‌وی كردبۆه جێ
متمانه‌ی هاوریانی. بیره‌وه‌ری
هه‌لسوورانی شۆرشگیرێكی كه‌م
وێنه‌ی وه‌ك هاوری وفا له دڵی
هاوریانی دا بۆ هه‌میشه
ده‌مێنێته‌وه.
به داخه‌وه هاوری وه‌فا
توتونچی، له ٢٥ی گولانی سالی
١٣٦٧ له بۆمب بارانی شیمیایی
یه‌كیك له مه‌قه‌ره مه‌ركه‌زی
كانی كۆمه‌ڵه له شیمالی
كوردستانی عیراق، له لایه‌ن
چه‌ند فرۆكه‌ی عیراقه‌وه گیانی
به‌خت كرد.
یادی به‌رز و رێگای پر رێبوار بێ!
|