|
به‌ریز بێ یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی هاورێ زه‌مانه‌ی قادری
ناسراو به ژاله نایسه‌ر
پیشمه‌رگه‌ی فیداكار و شۆرشگیری
كۆمه‌ڵه!
ماوه‌یه‌كه كه رۆیشتروی
ماوه‌یه‌ك،
كه دریژایی شه‌و ورۆژی له گه‌ل
باڵای خه‌م ههلدهچوو.
ئیستا ئه‌لێی باوه‌ر بكه‌م به
تاڵاوی ژیانی بێ تۆ،
ئیستا ته‌نیا یادهكهته وه‌ك
هه‌ناسه هه‌ڵی ده‌مژم وه
ئاره‌زوه گه‌شه‌كانت
له جێژنی سهركهوتنمانا به
گوڵاڵه‌ی سه‌ر ئاڵاكان
وه‌ك یاد گول باران ئه‌كه‌م.
روخساری پاك و خۆشه‌ویستی تۆ
گیانه
بۆ چاوی من سۆمای ریگا دۆزینه‌وه
و
خۆشه‌ویستیت شه‌هدی شیرین هه‌تا
هیوا و ئامانج و نوور، لێم بهاڵین
به‌ر به‌یانی هه‌موو رۆژیك له‌و
كاته‌دا
گزینگ له ریگه‌ی تو ده‌دا.
من چاوهرم تا له هه‌نگاوی گشى
رێبوارێكی ریگه‌ی رزگار بووندا
تو ببینم!
ساڵی ١٣٦٥ كچیكی زه‌حمه‌تكیش
هاته پیشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه،
كه له روخساری دا و له‌و
سه‌رگورشته‌ی خۆی ده‌گیرایه‌وه
سالها مه‌حروومیه‌ت، بى حورمه‌تی
و بی مافی پێوه دیار بوو. به
قه د هه‌زاران كچی وه‌ك خۆی باری
سه‌ختی یه‌كانی ئه‌و بێ مافی و
ته‌حقیره بێ رهزایهی له
سایه‌ی وجوودی ئه‌م نیزامه دژی
به‌شه‌ریه به سه‌ریان دێ، كۆمه
ڵی خه‌فه‌ت و بێ ده‌سه‌ڵاتی كێشا
بوو.
ئه‌و كچه هاوری زه‌مانه قادری
بوو. كه له نیو هاورییانی
هاوسه‌نگه‌ریدا به ژاله‌ی
نایسه‌ر ده‌ناسرا.
له‌نیو ئاوایی "نایسه‌ری" چه‌م
شاری سنه، خه‌لك ده‌یان دیت كه
چۆن ئه‌و كچه تازه پێ
گه‌یشتووه، له نیۆ كۆری ده‌سته
خوشكانی ئه‌م لاو ئه‌و لادا به
گژ خۆارفاتی مه‌زهه‌بی و ره‌سم و
دژ به ئازادی ژناندا ده‌چیته‌وه
و به دڵێكی پر له هۆمیدهوه
قسه له رزگاری و به‌رابه‌ری ژن
و پیاو ده‌كا. باسی مه‌سایلی
سیاسی و موبارزه له گه‌ڵ ج.ا و
دامه‌زراندنی حكوومه‌تی كارگه‌ری
ده‌كا و بێ باكانه پێی ناوه‌ته
مه‌یدانی خه‌بات له دژی نه‌زم و
نیزامی زالمانه‌ی سه‌رمایه‌داری.
به‌ڵی هاورێ زه‌مانه قادری ئاوات
و ئارزوه پیروزكانی له‌و ریبازه
دا دیبۆوه و خۆشی ببوه
ریبواریكی ئه‌م ریگایه. هاورێ
زه‌مانه دوای تێپه‌ركردنی
سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ئاموزشی
و ماوه‌ی یه‌ك سال مانه‌وه له
مهقهرهكان، وه‌ك پیشمه‌رگه
وه‌رگیراو له گوردانی شوان دا
سازمان درا.
روخساری دڵ پاك و سه‌میمی، كردی
به هاورێ یه‌كى ئازیز، ئه‌گه‌رچی
ماوه‌یه‌كی كه‌م له نیۆ ریزی
پیشمه‌رگایه‌تی دا بوو به‌ڵام بۆ
زۆرشت به خه‌م بوو. له سه‌ر
مه‌سایلی ده‌ور وبه‌ری نه‌زه‌ری
ده‌دا و ده‌خاله‌تی ده‌كرد و
جه‌ساره‌تی له خونیشان ده‌دا.
هه‌ولی ده‌دا زیاتر و روون تر
مه‌سایلی سیاسی و چینایه‌تی ده‌رك
بكا و به شوور و شه‌وقه‌وه بۆی
تێده‌كوشا.
له‌مانگی ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦
كاتیك چه‌ند واحید له هاورییانی
گوردانی شوان له نزیك چۆمی
سیروان له جه‌نگه‌ی شه‌ری ئیران
و عیراق له مه‌نته‌قه‌ی
حه‌له‌بجه، له گه‌ل هیزه‌كانی
ج.ا تووشی شه‌ریكی سه‌خت و
نابه‌رابه‌ر بوون، هاورێ زه‌مانه
قادری ناسراو به ژاله به ده‌ست
جنایه‌تكارانی ج.ا ده‌ستیگر كرا و
ماوه‌ی چه‌ند مانگ له زیندان دا
بوو. له نیو زینداندا جه‌نایه
تكارانی رژیمی ئیسلامی زۆر
فشاریان بۆ هینا و ئهشكهنهیان
كرد كه له‌و ریگه‌ی گهرتبویه
به‌ر پشت هه‌ل بكا. به‌لام چۆن
ده‌كرێ چۆك به ئینسانیك دابدری
و وره‌ی تیك بشكینی كه به
ته‌واوی وجوودیه‌وه بۆته
پشكویهك و كه‌وتۆه ته نیو
خه‌رمانی سته‌م و چه‌وسانه‌وه.
نه‌خیر ئیتر هاورێ زه‌مانه‌ی
قادری، ببو به تیكۆشه‌ریكی
فیداكاری ئه‌م ئامانجه و
سه‌ربه‌رزانه تا ئه‌و رۆژه‌ی
جهنایهتكارانهی ج.ا ده‌ستیان
به خۆینی سوور كرد له ئامانج و
بیر وباوه‌ری دیفاعی كرد.
سه‌ره‌نجام جه‌نایه‌تكارانی ئه‌م
رژیمه هار و وه‌حشی یه له
شه‌هریوه‌ری سالی ١٣٦٧ دا له
گه‌ل كومهلیك له
هاوزیندانهكانی به‌و په‌ری
وه‌حشی گه‌ری و دل رهقیهوه له
زیندانی شاری سنه ئیعدامیان كرد.
هه‌لسوورانی شۆرشگیرانه‌ی ئه‌و
بیره‌وه‌ری یه به نرخانه‌ی كه
لێی به جێ ماون، وه ئه‌مرۆ له
مانگرتنی كریكاران له مۆبارزهی
ژنان و كچان له دژی كۆت و به‌ندی
خۆرافی و دژی به شه‌ری، وه له
خرچهكی
چه کی
ده‌ستی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له دا
هان ده‌رو هاورێ مانن!
بژی یادی هاورێ زه‌مانه قادری،
ناسراو به ژاله‌ی نایسه‌ر!
|