به‌ریز بی یادی زەحمەتکێشی
شۆرشگێر و کومونیست هاوری
ئه‌بووبه‌كری سلیمانی ناسراو به
ئه‌بووبه‌كری دیزو
ئاخر روژه‌كانی هاوینی سالی ٦٨
بوو كه كاك ئه‌بووبه‌كر دوای
نزیك به ٥ سال زیندانی كیشان له
به‌ندیخانه‌ی ورمی
به ده‌س جینایه‌تكارانی ج.ا
ئیعدام كرا. تەرمی كاك
ئه‌بووبه‌كر لە لایەن
بنەماڵەكه‌یەوە هینرایەوه بۆ
قه‌ڵاتان و له‌وی به خاك
ئه‌سپه‌رده كرا. مه‌جلیسي
ریزگرتن له یادی ئه‌و روڵه
خه‌باتكاره‌ی زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌و
مه‌نته‌قه‌یه ماوه‌یه‌كی زور
به‌رده‌وام بوو، و له شاره‌كانی
شنو و نه‌غه‌ده و دیهاتی
به‌شه‌كانی شنو و سندوس هه‌زاران
كه‌س له خه‌ڵكی شۆرشگێر و
شه‌رافه‌تمه‌ند ده‌سته ده‌سته و
پۆل پۆل روویان كرده قه‌ڵاتان و
ريزيان له يادي ئازیزی گرت.
له ماوه‌ی ٥ سال پێشمه‌رگایه‌تی
دا هاوری ئه‌بووبه‌كری دیزوو
گه‌لیك قاره‌مانه‌تی و لیهاتوویی
له خۆی نیشان دا بوو، و خه‌ڵكی
مه‌نته‌قه باره‌ها به چاوی
خۆیان له مه‌یدانه‌كانی شه‌ری
شۆرشگیرانه‌دا فیداكاری ئەو
تێکۆشەرەی رێگای رزگاری
چەوساوەکانیان دیتبوو، و له
مه‌یدانی هەڵسورانی سیاسی و قسه
و باسی نیو خه‌ڵكدا قسه
خوشه‌كانی له دلیان نیشتبوو،
هه‌ر بۆیه‌ش بۆ کۆچی ناوادەی زۆر
غه‌مبار بوون . یادی كاك
ئه‌بووبه‌كر وه بیر هینه‌ره‌وه‌ی
گه‌لیك خاتره‌ی شۆرشگیرانه لە
ناوچەی شنۆ و سندوسە .
كاتی هێرشی هیزە داگێرکەرەکانی
کۆماری ئیسلامی بۆ سەر كوردستان و
ده‌سپێكردنی شه‌ری شۆرشگێرانه
له دژی رژیمی ج.ا لە ریزی ئەو
یەکەم کەسانە بوو كه بە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له پەیوەست
بوو. هاوری ئه‌بووبه‌كر له‌و
كاته‌وه هه‌تا به‌هاری سالی ٦٢
پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له بوو. له
ماوەی ٥ ساڵ پیشمه‌رگایه‌تیدا لە
زۆربەی ئاواییەکانی ناوچەی شنۆ و
سندوس و له‌نێو زه‌حمه‌تكیشاندا
زور وشیارانه قسه و باسی
ده‌كرد و كۆمه‌ڵانی هاوچاره‌نووسی
بو موبارزه لە دژی نیزامی
سەرمایەداری هان ده‌دا.
هاوری ئه‌بووبه‌كر به‌هاری سالی
٦٢ به هوی موشكیلاتیك كه بوی
هاته پیش نه یتوانی درێژە بە
كاری پیشمه‌رگانه بدا و ئه‌و جار
وه‌ك هەڵسوراوێکی دڵسوزی
كۆمه‌ڵه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه
ئه‌و سه‌رده‌م مه‌نته‌قه‌ی شنو و
سندووس به ته‌واوی له لایەن
هیزه‌كانی رژیمەوە داگێرکرا بوو،
به‌لام هاوری ئه‌بووبه‌كر هه‌ر
حازرنه‌بوو خوی ته‌سلیمی
جینایه‌تكارانی دوژمن بكا و به
نه‌هینی و دوور له چاوی دوژمن
خه‌ریكی كار و كاسبی بوو. هاوینی
سالی ٦٣ به ده‌ستی هیزه‌كانی
رژیم ده‌سگیر و زیندانی كرا. له
و سه‌رده‌مه‌وه تا هاوینی ٦٨ له
زینداندا مایه‌وه. له‌و چه‌ند
ساڵه‌دا كه له زیندان دا بوو،
پیوەندییەکی سه‌میمی و سیاسی له
گه‌ل زیندانی یه‌كان بوو، و له
زۆر موشكل یاندا كه بویان
ده‌هاته پیش، یارمه‌تی ده‌دان.
كاك ئه‌بووبه‌كری دیزو ئاخرین
روژه‌كانی مانگی خرمانانی ساڵی
١٣٦٨ له ته‌مه‌نی ٢٨ سالیدا
به ده‌س جینایه‌تكارانی ج.ا
ئیعدام كرا‌و گیانی لە پێناو
رزگاری چینیکرێکار وبەسەرکەوتن
گەیاندنی جوڵانەوەی حەقخوازانەی
خەڵکی کوردستان فیدا کرد .
یادی ئازیزی بۆ هه‌میشه لدڵماندا
زیندووە .
یادی به دریژه‌ی ریبازی
كومونیستانه‌ی ریز لێ ده‌گرین
|