یادی هاورێ حه‌سه‌نی كه‌مانگه‌ر
ئه‌ندامی تیكوشه‌ری حیزبی
كومونیستی ئیران و پیشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه هه‌میشه
زیندووه
هاوری حه‌سه‌نی كه‌مانگه‌ر سالی
١٣٤١ له ئاوایی كه‌وانه‌ی
كامیاران له كوشی بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیش دا له دایك بووە.
كاتیك پی گه‌یشت، له ئاوایی
یه‌كی نزیك خویان ده‌رسی ده‌خویند
و كاتی ته‌عتیلاتیش له كاری
كه‌شاوه‌رزی دا یارمه‌تی باوكی
ده‌كرد. هه‌تا زیاتر ته‌مه‌نی
ده‌چووه سه‌ر ده‌بوایه زیاتر
شان بداته ژیر كار و له
ته‌ئمینی گوزه‌رانیاندا كه‌لێنێك
پر كاته‌وه.
نزیكایه‌تی و په‌یوه‌ندی له گه‌ل
هاوری رابه‌ر و تیكوشه‌رمان كاك
سه‌دیقی كه‌مانگه‌ر، یارمه‌تیدا
كه واقعییه‌ته‌كانی ئه‌م
كومه‌لگایه و ریشه‌ی ئه‌م
وه‌زعه مه‌ینه‌ت باره بناسێ و
ئیتر له‌و كاته‌وه ده‌ستی به
هاوكاری له گه‌ل كۆریكی هاوری
یانی كومه‌له كرد.
سه‌رده‌می راپه‌رین بۆ هاوری
حه‌سه‌ن ده‌وره‌یه‌كی روون بوو بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌ویش قولی له قولی
ده‌یان هه‌زار ئینسانی تر بهاڵێنێ
و ده‌نگی ئیعترازی له دژی ئه‌م
نیزامه به‌رزكاته‌وه. ئه‌و
كاته كه له شاری سنه ده‌رسی
ده‌خویند، له ته‌زاهۆرات و
موبارزاتی ئه‌و ده‌وره‌یه‌دا به
دڵیكی پر له هیوا و هۆمیده وه
چالاکانە به‌شداری كرد. به
تایبه‌ت سه‌ركه‌وتنی خه‌لكی
راپه‌ریو به سه‌ر نیزامی
گه‌نده‌لی رژیمی شادا. هیوا
وئۆمێدێكی قایم تری له ده‌روونی
دا په‌روه‌رده كرد‌و وه‌ك لاوێكی
شۆرشگیر هه‌ر چی زیاتر بوو به
فه‌عالی نیو موبارزه‌ی خه‌لكی
شاری سنه له دژی رژیمی ج.ا و
بۆ وه‌دی هینانی ئاوات و
خواسته‌كانیان بێ وچان
هه‌لده‌سوورا.
له جه‌ریانی مانگرتنی یه‌ك
مانگه له ئوستانداری شاری سنه
له لایه‌ن شواری
خۆیندكاره‌كانه‌وه بۆ ناساندنی
داخوازی ئه‌م مانگرتنه و
ڕاكیشانی پشتیوانی خه‌ڵكی
شاره‌كانی تر، ناردرایه شاری
مهاباد. له‌و ماوه‌یه‌دا ببوو به
شۆرشگیریكی ناسراوو زۆر
متمانه‌یان پێ ده‌كرد.
بیجگه له‌و كارانه هه‌ر وه‌ها
له جه‌ریانی مانگرتنی خه‌ڵكی شار
و دێهاتی كامیاران له سه‌ر
جاده‌ی كامیاران- كرماشان بۆ
به‌رگری له هێرشی ستوونه
نیزامیكانی ج.ا شان به شانیان
به‌شداری هه‌لسووراوانه‌ی كرد و
دواتریش كه رژیم ده‌ستی به سه‌ر
شاردا گرت هاوری حه‌سه‌ن له
ناوچه‌ی كامیاران ئه‌و
هه‌لسوورانه‌ی هه‌ر دریژه‌ی پیدا
و له كۆ كردنه‌وه و سازمان دانی
كاری ته‌داركاتی دا هه‌لده‌سوورا،
هه‌روه‌ها له جه‌ریانی شه‌ری ٢٤
رۆژه‌ی شاری سنه له دژی رژیم،
له چه‌ندین بنكه‌دا كاری ده‌كرد
و ئیعلامیه و خه‌به‌رنامه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه.
هاورێ حه‌سه‌ن كه به ته‌واوی
هیزیه‌وه له و موبارزاته‌دا
به‌شداری ده‌كرد به دوای
داگیركرانی شاری سنه له شار
مایه‌وه و ئه‌و جار كارى نه‌هێنی
ده‌ست پیكرد. بیری نه‌سره‌وتووی،
هانی ده‌دا كه له كاتی زور
سه‌خت و پر له مه‌ترسیشدا له
گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی كرێكار و
زه‌حمه‌تكیش په‌یوه‌ندی بگرێ،
نه‌شرییات و كتیبیان به ده‌ست
بگه‌یه‌نێ، هات وچۆی
بنه‌ماله‌كانیان بكا و
بیروباروه‌ری رزگاری بەخشی
سوسیالیسم یان پێ بناسێنی.
كه‌م نین ئه‌و كرێكارانه‌ی له
سه‌دی قشلاق ئیداره‌ی به‌رقی شار،
كرێكارانی چاپ خانه، مكانیكی و
جۆشكاری یه‌كان و خه‌ڵكی گه‌ره‌كی
سیروس كه روخساری سه‌میمی و
شۆرشگیری هاوری حه‌سه‌نیان له
بیره كه چۆن شه‌و و رۆژ هه‌دای
نه‌ده‌دا و وه‌ك یاوه‌رێكی دڵسوز
تیكه‌لاوی شین و شاییان بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا توانیبوو ببیته
هاورێیه‌كی نزیكی چه‌ندین كوری
كریكاران و هاوكاری ده‌كردن. له
جه‌ریانی ئه‌م كار و تیكۆشانه‌یدا
سالی ١٣٦١ بوو به ئه‌ندامی
كومه‌له هاوینی ئه‌و ساله له
كاتیكدا سه‌دان به‌رگی ئیعلامیه‌ی
ته‌بلیغاتی پێ بوو كه‌وته ده‌ست
پۆلیس به‌لام پاش ماوه‌یه‌ك له
زیندان و مقاومه‌ت له
به‌رامبه‌ریاندا توانی فریویان
بدا و ئازادیان كرد و روو له
پیشمه‌رگایه‌تی بكات.
ریزی پیشمه‌رگایه‌تی مه‌جالیك بوو
كه هاورێ حه‌سه‌ن كه‌مانگه‌ر
بتوانێ جاریكی تر وه‌ك
تیكۆشه‌رێكی ریی رزگاری چینی
كریكار بیته‌وه نیو مه‌یدان.
ئه‌و كه له گوردانی ٣١ی بوكان
سازمان درا بوو عه‌زمی جه‌زم كرد
بوو كه به ته‌واوی هیز و
تواناوه كار بكا و به راستیش
هه‌ر وای كرد و له ماوه‌یه‌كی
كه‌م دا بوو به هاورێ یه‌كی جی
باوه‌ر و متمانه و سه‌رنجی
ده‌وروبه‌ری .
له‌و ده‌ورانه‌دا كه هاوری یانی
گوردانی ٣١ له ناوچه
داگیركراوه‌كاندا فه‌عالییه‌تی
سیاسیان ده‌كرد. ئه‌و وه‌ك
پیشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌سوور و كارزان
به‌شداری تیدا ده‌كرد.
ساڵه‌كانی ٦٥ و ٦٦ و٦٧ چه‌ندین
ئەرک و وەزیفەی تەشکیلاتی پێ
سپیردرا كه له هه‌موویان دا
جیدیه‌ت وئیعتماد به نفس و به
ده‌ربه‌ستی له خوی نیشاندا. ئه‌م
خسووسیاته‌ی كردبووی به
هاورییه‌كی خۆشه‌ویست جی متمانه‌ی
هاوسه‌نگه‌رانی و ئیحترامیان
ده‌گرت و سفره‌ی دلیان له لا
ده‌كرده وه.
شه‌وی ٤ مانگی خەرمانانی سالی
١٣٦٨ كاتیك دوو واحید له
پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌له له
سه‌رشیوی سه‌قز كه له حاڵی جێ
بە جێ کردنی مه‌ئموریه‌تی
تەشکیلات دا بوون به هەڵە. له
گه‌ل یه‌ك به‌ره‌و روو بوون و
ته‌قه‌یان له نیویاندا ساز بوو،
له‌م رووداوه دلته‌زینه‌دا به
داخه‌وه هاوری حه‌سه‌نی
كه‌مانگه‌ری گیانی له ده‌س دا و
دریژه‌ی ریگای پیروزی به ئیمه
سپارد.
یادی هاوری حه‌سه‌نی كه‌مانگه‌ر،
یاد ئه‌و هاورێ ئازیز و
تیكوشه‌ره‌مان بۆ هه‌میشه له
دلماندا زیندو ده‌مینیته‌وه!
|