|
به‌ریز بی یادی هاوری كه‌مالی
فه‌یزی ناسراو به‌كه‌ماڵ كانی
نیازی پیشمه‌رگه‌ی دلسوزی
كومه‌له و خۆشه‌ویستی نیو
هاوسه‌نگه‌رانی له گوردانی ٢٦ی
سه‌قز
هاوری كه‌ماڵ ساڵی ١٣٤٨ له
ئاوایی كانی نیازی نزیكی شاری
سه‌قز له دایك بوو. وه‌ك زور
روله‌ی كریكاری هاوچاره‌نووسی
له‌و كاته‌وه كه راست وچه‌پی
خوی ناسی له گه‌ل فه‌قر
ومه‌حروومییه‌ت و بێ عه‌داڵه‌تی،
له گه‌ڵ حه‌ق كوشتن و ره‌نج و
ته‌حقیر و كویره‌وه‌ری ئاشنا بوو
وه سه‌راسه‌ری ژیانیشی له‌م چوار
چیوه‌یه نه چوه ده‌ر. ساله‌كانی
٦٣ و٦٤ بوكریكاری رووی كرده شاری
سه‌قز و چه‌ند ساڵ كریكاری كرد.
ئه‌م مه‌حروومییه‌ت و بێ مافیه و
به تاڵان بردنی هیز و توانای له
ڵایه‌ن خاوه‌نانی سه‌رمایه‌وه.
هیچ كات له ژیانی كه‌ماڵ جیا
نه‌كراوه‌و قین و نه‌فره‌ت له‌م
ژیانه و له نیزامی
سه‌رمایه‌داری و له قانوون و
حوكم و یاسای كونه‌په‌ره‌ستانه‌ی،
كردی به كریكاریكی نارازی، له
حالیكدا كه نه‌بوونی و كاری
سه‌خت كه‌ماڵی جه‌وانیان له
هه‌موو لایه‌كه‌وه تامی تاڵی
نابه‌رابه‌ری له سایه‌ی
ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داران به
گه‌روویدا ده‌كرا، ئه‌م كینه و
نه‌فره‌ته‌گه‌رای رقیكی پیروزی
چینایه‌تی و بیری دوزینه‌وه‌ی
ریگه چاره‌ونه‌جات له چنگ ئه‌م
مه‌ینه تا وایه‌ی له ده‌روونیدا
شكل پیدا و به‌ره‌و ئه‌وه چوو
ده‌ست بداته خه‌بات له دژی ئه‌م
وه زعه مه‌ینه‌ت باره.
سالی ١٣٦٦ كه‌ماڵ روی كرده
مه‌یدانیكی تری خه‌بات یانی
موبارزه‌ی چه‌كدارانه و خوی
گه‌یانده ئامووزشگای
پیشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه.
هه‌ر له‌و كاته‌وه كه هات بۆ
پیشمه‌رگایه‌تی وه‌ك هاورییكی پڕ
كار و ئاشنا به ئوسولی خه‌باتی
كومونیستی ، ده‌وره‌ی ئاموزشی
سیاسی نیزامی ئه‌وه‌نده‌ی تر به
تواناتر و وشیارتری كرده‌وه و
سه كه‌وتوانه ته‌واوی كرد و له
گوردانی ٢٦ی سه‌قز ره‌فتاری گه‌رم
و سه‌میمی و سه‌رحالیه‌كه‌ی ، له
گه‌ل دلسوزی و فیداكاری و به‌خه‌م
بوونی زور، به زوویی كردیه
سیماییكی لیهاتوی نێو رفیقه‌كانی.
هه‌ر ئه‌رك و وه‌زیفه‌ییك كه پێ
ده‌سپێردرا به‌وپه‌ری فیداكاری
یه‌وه به ئه‌نجامی ده‌گه‌یاند.
هیچ كات له كار‌و فه‌عالییه‌تی
سیاسی و هه‌وڵدان بو بردنه سه‌ری
وشیاری چینایه‌تی خوێ غافل نه‌بو
. گه‌رچی وه‌زعی ژیانیان مه‌جالی
خوێندنی پێ نه‌دا بوو به‌ڵام له‌و
ده‌وره‌یه‌دا به پشت كار و
جیدییه‌ته‌وه فێری خویندنه‌واریش
بوو، ئه‌و شتانه‌ی خۆی فیری
ده‌بوو دڵسوزانه‌و به له سه‌ر
خویه‌وه به رفیقه‌كانیشی
ده‌كوت. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی،
له هه‌ر كوێ با زور زوو
ده‌یكرده ئازیز و خوشه‌ویستی
ده‌وروبه‌ری. له هه‌ر كوێ و به
تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی ساڵی ٦٨ له
فه‌عالیه‌تی هاوریانی گوردانی ٢٦
له ناوچه‌ی سه‌قزدا به‌شداری
كرد، هه‌وڵی ده‌دا بچیته نیو
كریكاران و زور دلسوزانه و
رفیقانه له پای ده‌رد. دڵیان
داده‌نیشت و وه‌ك كه‌سیك كه سه
راپای ره‌نگ وبۆی چه‌وساندنه‌وه‌و
سته‌م لێ كراوی لێ ده‌رباری و له
گه‌ڵ ده‌رد و مه‌ینه‌تیان ئاشنایی
قووڵی بوو قسه‌ی له گه‌ڵ
ده‌كردن.
كوڵ نه‌ده‌ری و سه‌ر سه‌ختی
به‌رانبه‌ر به دوژمنانی
چینایه‌تی كریكاران، فیداكاری و
روی خوش وسه‌میمانه، دڵ سوزی و
ماندویی نه‌ناسی،
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌رچاوی
هاورێ كه‌ماڵی فه‌یزی بوون كه
وه‌ك یادگارێكی زور ئازیز له خوێ
به جێ هیشتوون وسه‌ر مه‌شقی
ئێمه‌ن بۆ دریژه‌دان به
ریبازه‌كه‌ی هاوری كه‌مالی فه‌یزی
رۆژی ٢٢ی خه‌زه‌لۆه‌ری سالی ١٣٦٨
له جه‌ریانی روداوێكی دڵ ته‌زێن
دا دڵی له لێدان كه‌وت و گیانی
ئازیزی به‌خت كرد و بو هه‌میشه
به جێی هیشتین و دریژه‌ی ریگای
پڕ له شانازی به‌ئێمه سپارد.
بژی یادی هاوری كه‌ماڵی فه‌یزی
ناسراو به كه‌مال كانی نیاز
وریگای به‌رده‌وامه.
|