یادی هاورێ خالید تازه كوچكی
ناسراو به خالید سلیمانكه‌ندی به
رز و به ريزه
هاورێ خالید تازه
كوچكی ناسراو به خالید
سلیمانكه‌ندی له نێو خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیشی مه‌نته‌قه‌ی سقز و
له نێو هاورێ یانی گوردانی ٢٦ی
سه‌قزدا وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی هەو‌ل
و تێكۆشانی یار و یاوه‌رێكی
كۆلنه‌ده‌ر و ماندویی نه‌ناس و
كریكاریكی كومونیسته كه به
بڕوایه‌كی قورس و قایمه‌وه بۆ
نابودی نیزامی سه‌رمایه‌داری و
دامه‌زراندنی حكومه‌تی كرێکاران
ده‌ستی دا بووە خەبات وتێکۆشان و
گیانیشی هه‌ر له‌و رێ یه‌دا
به‌ختكرد.
هاورێ خالید سالی
١٣٤٤ له كۆشی خانه‌واده‌یه‌كی
ده‌س ته‌نگ له ئاوایی سلیمانكندی
فیزالله‌به‌گی سه‌قز له دایك
بووە . نه‌داری و ده‌سكورتی له
سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه هاوده‌می
بون بۆیه‌ش به زه‌حمه‌ت چه‌ند
كلاس ده‌رسی خویند و ئیتر ئه‌ویش
سه‌ره‌رای ته‌مه‌نی كه‌می وه‌ك
نان ئاوه‌رێكی بنەماڵەکەیان دەستی
دایە کار کردن.
له گه‌ل باوكی
له سه‌ر كورته زه‌مینیك كه
بویان كاری ده‌كرد پاشانیش له گه
ل باوكی بۆ كرێكاری ره‌وانه
شاره‌كانی تری ئیران بوون و
ده‌ستیان به كار كرد بۆ ئه‌وه‌ی
ژیانیکی فەقێرانە بۆ خۆیان دانین
بكه‌ن.
هاوری خالید له‌م
تیكه‌لاویه‌ی له گه‌ل كۆمه‌لانی
كریكار له گه‌ل نه‌خش و دەوری
گرنگی كریكاران له نێو کۆمەڵگا
بۆ بەرهەمهینانی هه‌مو
پیداویستیەکانی ژیانی
ئینسانه‌كان ئاشنا بوو ، كه
ئه‌مه ته‌ئسیری زۆری كرده سه‌ری
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رای بیروباوه‌ری
رزگاریده‌رانه‌ی كومونیستی له
ده‌رونیدا په‌روه‌رده بێت.
سه‌رده‌می قیامی
ساڵی ٥٧ ، چ له ته‌زاهوراتی
خه‌ڵكی شار، وه چ موبارزه‌ی
زه‌حمه‌تكیشانی ئاواییه‌كان بۆ
موسادره‌ی زه‌وی ئاغا و گه‌وره
مالیكان وێرای باقی
هاوچاره‌نوسانی به‌شداری كرد و
به هیوای رزگار بون له و
وه‌زعه ناله باره تیكه‌ڵاوی
خه‌باتی سیاسی ئه‌و كاته بوو.
كاتیك كۆمه‌ڵه
ده‌ستی به فه‌عالیه‌تی ئاشكرا
كرد هاوری خالید ئامانج و
بەرژەوەندی چینایەتی خۆی له‌م
سازمانه سیاسیه‌دا به‌دی كرد و
ئه‌و جار وه‌ك هەڵسوراوێکی
تێكۆشه‌ر ده‌ستی به فه‌عالیه‌ت
كرد.
هاورێ خالید
سلیمانكندی سالی ٥٩ بوو به پ.م و
له ته‌شكیلاتی ناوچه‌ی سه‌قز
وه‌ك پ.م سازمان درا.
له ده‌ورانی
پیشمه‌رگایه‌تی له زۆر
مه‌نته‌قه وه‌ك به‌شه‌كانی
سه‌قز، بوكان، دیوانده‌ره، بانه
و سه‌رده‌شت چ وه‌ك مه‌ئموریه‌ت و
چ پ.م یه كی ئه‌م مه‌نته‌قانه
به‌شداری فه‌عالییه‌تی كمونیستی
كرد. ئه‌و كه خۆی له ژیانی دا
زۆر مه‌ینه‌تی چێشتبوو و احساسی
هاوده‌ردی و هاو ده‌نگی قووڵی له
گه‌ل هاوچاره‌نوسانی ده‌كرد. له
هه‌ر مه‌نته‌قه‌یه‌ك بوایه ده‌بو
به دۆست و ره‌فیقی كریكاران و
به‌رویی خۆش و گه‌رمیه‌وه له
پای ده‌ردی دڵ و موشكلاتیان
داده‌نیشت و سه‌میمانه یارمه‌تی
ده‌دان. بیجگه له‌وەش له
ته‌بلیغی ماڵ به ماڵ و به زمانی
شیرین و له به‌ر دڵان غافل
نه‌ده‌بوو و بۆی تیده‌كۆشا. ئه‌و
تیكه‌لاویه گه‌رم و نزیكه
كردبووی به رۆڵه‌یه‌كی ئازیزی
زه‌حمه‌تكیشانی مه‌نته‌قه.
هاورێ خالید له
مه‌یدانی شه‌ری چه‌كدارانه‌شدا
هاورێیه‌كی نه‌ترس و جه‌سوور بوو.
به بڕوای پته‌وی به رزگاری ،
وه‌ك كرێكاریكی وشیار و كمونیست
به گژ دوژمنانی دا ده‌چووه. به
هۆی ئه‌م جه‌ساره‌ته‌ی و نیشان
دانی كارزانی و لێهاتویی له‌م
مه‌یدانه‌دا ببو به ره‌فیقیكی جێ
متمانه كه پشتی بي ده‌به‌سترا.
سالی ٦٤ بوو به ئه‌ندامی ح.ك.ا و
هه‌روه‌ها فه‌رماندهی ده‌سته‌یه‌ك
له هاورێ یانی پێشمه‌رگه‌ی پێ
سپیردرا. جگه له‌مانه‌ش دواتر
ئه‌ركی مه‌سئولی ته‌سلیحاتی
ناوچه‌ی سەقز و كار له گه‌ڵ
ده‌سته‌ی سازمانده‌دا كه‌وته
سه‌رشان كه هه‌مویانی به احساس
مسئولیت و جیدیه‌ته‌وه به جێ
ده‌گه‌یاند .
هاورێ خالید تازه
كوچكی رۆژی ٩ی مانگی گەلاویژی
ساڵی ٦٦ له جه‌ریانی
مه‌ئموریه‌تیكدا ، واحیده‌كه‌یان
كه‌وته به‌ر په‌لاماری هیزه‌كانی
ج.ا به برینداری كه‌وته ده‌س
رژیم و زیندانی كرا. سه‌ره‌نجام
حاكمانی کۆنەپەرەستی کۆماری
ئیسلامی له به‌هاری سالی ٦٨ دا
به‌وپه‌ری دلڕه‌قی و
قه‌ساوه‌ته‌وه اعدامیان كرد
وگیانی لە پێناو ئامانجە
بەرزەکانی بەخت کرد .
یادی هاورێ خالید
تازه‌كوچكی به‌ریزه و رێگای
به‌رده‌وامه |