|
به‌رز و به‌ریزی یادی پیشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه، هاورێ ناسری جه‌لالی!
ناسراو به ماجد
هاوری ناسری جه‌لالی ساڵی ١٣٤٧
له شاری سنه له دایك بوو.
كاتیك شورشی ساڵی ٥٧ی خه‌ڵكی
ئێران، رژیمی شای رووخاند، تازه
له گه‌ل مه‌سایلی ژیان و
ده‌وروبه‌ری ئاشنا ده‌بوو، به‌ڵام
فه‌زای ئازاد و شورشگیرانه‌ی پاش
قیام زۆری ته‌ئسیری كرده سه‌رو
یارمه‌تی دا زیاتر و قووڵتر په‌ی
به ماهییه‌تی نیزامی
سه‌رمایه‌داری و رێبازی رزگاری
ده‌رانه‌ی كومونیزم به‌رێ، هه‌ر
بۆیه‌ش له سالی ١٣٥٩ وه كه له
گه‌ڵ ئامانج و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه،
ئاشنایی په‌یدا كرد بوو به
تیكوشه‌ریكی ئه‌م ریبازه. ساڵی
١٣٦٠ هاورێ ماجد جاریك روویكرده
پیشمه‌رگایه‌تی و به‌هۆی كه‌م
ته‌مه‌نیه‌وه وه‌ك پیشمه‌رگه
وه‌ر نه‌گیراو له هاوینی ساڵی
١٣٦١ دا بۆ فه‌عالییه‌ت به‌رێ
كرایه‌وه ناو شاری سنه، كه به
كریگیر اوانی رژیم پێ یان زانی و
ده‌سگیریان كرد و ٥ ساڵ
زیندانیان بۆ بریه‌وه، گه‌رچی
ته‌مه‌نی كه‌م بوو به‌لام عیشق
وبڕوای به‌و ریبازه‌ی گرتبویه
به‌ر، هانده‌ری بوون بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌س بداته موقاومه‌ت له
به‌رانبه‌ر شكه‌نجه‌ی به
كریگیراوان. ماوه‌ی ٥ ساڵ له نیو
سیاچاله‌كانی ئه‌م رژیمه له‌سنه
و ته‌وریز، گیراو ئه‌زیه‌ت و
ئازار وزیندانی ته‌ك سلوولی نه
ته‌نیا نه‌یتوانی ته‌ئسیر بكاته
سه‌ر وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی،
به‌لكوو هه‌تا ده‌هات خاراوتر و
موقاومتر له‌م مه‌یدانه‌ی
خه‌باتیشدا په‌روه‌رده ده‌بوو.
هاوری ناسری جه‌لالی روژی ٣١ی
خوردادی ساڵی ١٣٦٥ له زیندان
ئازاد كرا. ئه‌و كه زیندان بۆی
وه‌ك كووره‌ی خه‌باتیكی
سه‌رسه‌ختانه بوو، زۆر پوخت و
به ته‌جره‌به‌ی كرد بوو پاش
ئازاد بوونی دیسان دریژه‌ی به‌و
خه‌باته كوله‌نده‌رانه‌یه‌ی دا‌و
له گه‌ل واحدی شاری
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ندی گرت و له ئه‌نجامی
مه‌ئموورییه‌ته‌كانیدا یارمه‌تی
ده‌دان، له نیو شار تراكت
وئیعلامییه‌ی بلاو ده‌كرده‌وه‌و
یارمه‌تی ماڵی كو ده‌كرده‌وه.
له شه‌هریوه‌ری سالی ١٣٦٦ دا
ماجد به هۆی ناسراوبوونی بو
پولیسی رژیم و له خه‌ته‌ركه‌وتنی
ئه‌منیه‌تی، له شار هاته ده‌رو
چوه ئامووزشگا و پاش ته‌واو
كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی، له
به‌هاری ساڵی ١٣٦٧ دا له گوردانی
شاهۆ له تیپی 11 سنه سازمان درا.
له جه‌ریانی هه‌لسوورانی سیاسی-
نیزامی هاورییانی تیپی یازده‌ی
سنه له ساله‌كانی ١٣٦٧ و ١٣٦٨
له‌ناوچه‌كانی مه‌ریوان و سنه
به‌شداری چالاكانه‌ی بوو. له
چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی
سه‌ركه‌وتوانه له دژی هیزه‌كانی
رژیم بۆ نموونه: گرتنی پایگاكانی
دوژمن له "ملكشان" و "خواشت" و
كه‌ڵه‌وینجه، تێك شكاندنی گروهه
زه‌ربه‌ته‌كانی رژیم له شوێشه و
شیان و عه‌ملیاتی سه‌رجاده‌ی نزیك
پادگانی سنه و زۆر شوینی تر ئه‌و
جۆره‌ی شیاوی پیشمه‌رگه‌یه‌كی
كومونیسته، فیداكاری نواند.
به‌ڵێ!
هاورێ ماجد خوی به پێی ئه‌وه‌ی
كردی به حه‌ق پێی ده‌ڵێن
تێكوشه‌ریكی رێی رزگاری ئینسان.
هاورێ ناسر كه رۆژی ٢٣ی موردادی
ساڵی ١٣٦٨ له جه‌ریانی شه‌ریكی
سه‌خت له ئاوایی گه‌زان به
برینداری كه‌وتبووه ده‌ست
جه‌نایه‌تكارانی ج.ا، پاش چه‌ند
مانگ زیندان، كاتیك كریكارانی
شاری سنه خویان بۆ مه‌راسمی
جیژنی روژی كریكار ئاماده
ده‌كرد، جه‌للادانی رژیم له گه‌ل
كومه‌لیك له زیندانی یه‌كانی تر
و له‌وانه كریكاری نارازی
"جه‌مال چراغ ویسی" له ئه‌وه‌ل
رۆژه‌كانی ئوردیبهشتی سالی ٦٩
به‌وپه‌ری جینایه‌تكاریه‌وه،
ئیعدامیان كرد، تا به‌م شیوه
وه‌حشیانه‌یه فه‌زای ترس و
وه‌حشه‌ت له دژی كریكاران وه‌رێ
خه‌ن.
بێ شك یادی ئه‌و ئازیزه و هه‌موو
ئازیزانی تر ده‌بێته مایه‌ی به
هێز بوونی خه‌باتی هه‌موو رۆژه‌ی
كریكاران بۆ به ده‌س هینانی حه‌ق
و داخوازه‌كانیان و هانده‌ری هه‌ر
ئینسانیكی ئازادیخواز و
كومونیستیشه بۆ گه‌یشتن به‌و
ئامانجه پیروزه‌ی كه ماجد گیانی
له پیناودا به‌خت كرد!
به دریژه‌دانی ریگای هاورێ ناسری
جه‌لالی ناسراو به ماجد ریز له
یادی ئازیزی ده‌گرین!
|