|
به‌رز و به‌رێزه‌یادی هاورێ
به‌همنی جه‌وادی (غولامی
كه‌شاوه‌رز)
كادری پایه‌به‌رزی بزووتنه‌وه‌ی
كومونیستی و حیزبی كومونیستی
ئیران
هاورێی غولام فعالیه‌تی
له‌ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا
له‌سالی ٦٤ ه‌وه‌ده‌س پێ كرد.
له‌و مه‌یدانه‌وه‌له‌مه‌ودای ٤
سالی تیكوشانی بێ وچانی دا گه‌لیك
شوێنه‌واری به‌رز و له‌بیر
نه‌چووه‌ی له‌خۆی جێ هیشت. چه‌ند
سال وه‌ك ئه‌ندامی كومیته‌ی
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب كه‌به‌هۆی
فه‌عالییه‌تی بێ وچان و كومونیستی
یه‌وه‌ببوه‌روخسارێكی ناسراو و
خاوه‌ن اعتبار له‌نیو
په‌ناهه‌نده‌ئێرانی یه‌كان و
تیكۆشه‌رانی سیاسی‌دا. ئه‌و
سالانه‌له‌ژیانی خه‌باتكارانه‌ی
هاوری غولامدا لیواولێوی تیكوشانی
خۆشه‌ویستانه‌و
شیلگیره‌له‌ریبه‌ری كردنی
ته‌شكیلات و به‌ره‌وپیش بردنی
فه‌عالیه‌تی
شورشگیرانه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
به‌دوای وه‌ها فه‌عالیه‌تیك دا
بوو كه‌به‌شوین ترۆری
جینایه‌تكارانه‌ی هاورێ غولامدا،
له‌چه‌ندین شاری اروپایی
كومه‌لیكی به‌رین له‌هاورێ یانی و
هاوسه‌نگه‌رانی و ئینسانی
شه‌رافه‌تمه‌ند، بۆ مه‌حكووم
كردنی جینایه‌تی حكوومه‌تی
ئیسلامی ده‌ستیان دایه‌تزاهورات و
ریزیان له‌یادی گر ت.
لیره‌دا چه‌ند به‌ش له‌اتلاعیه‌ی
هه‌ئیه‌تی دامه‌زرێنه‌ری
فدراسیونی شوراكانی
په‌ناهه‌نده‌ئیرانی یه‌كانتان بۆ
ده‌خۆینینه‌وه‌كه‌به‌دوای مه‌رگی
هاورێ غولامدا بلاویان
كردوه‌ته‌وه:
"له‌ساعه‌ت ٦ی به‌یانی رۆژی یه‌ك
شه‌مه‌٦ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا
دلی هاورێ غولامی كه‌شاوه‌رز
سوخه‌نگوی هه‌ئیه‌تی
دامه‌زرینه‌ری فدراسیونی شوراكانی
په‌ناهه‌نده‌ئیرانیه‌كان له‌لیدان
كه‌وت. له‌گه‌ل مه‌رگی هاورێ
غولام جه‌معی ئیمه‌له‌تیكوشه‌ریكی
ماندوویی نه‌ناس و هه‌لسووراو
له‌سوخه‌نرانیكی لێ زان و به‌سۆز
و له‌خاوه‌ن بیرورایه‌كی كار لێ
هاتوو بۆ یه‌ك گرتووكردنی
ڵه‌ناهه‌نده‌ئیرانی یه‌كان، بێ
به‌ش ده‌بی هاورێ غولام
له‌حالیكدا خه لتانی خوین كرا
كه‌دروست حه‌وتوویه‌ك به‌ر
له‌وه‌له‌دوایین سوخه‌نرانی خۆی
دا له‌استكهلم له‌دژی پیلانه‌كانی
ج.ا، له‌دژی موشكیلاتی ژیانی
په‌ناهه‌نده‌ئیرانی یه‌كان، بۆ
یه‌ك گرتوویی دا بانگه‌وازه‌كرد
بوون.
له‌به‌شیكی تری ئه‌و اتلاعیه‌دا
ده‌ڵێی: "ئاخرین مانگه‌كانی ژیانی
هاورێ غولام، به‌تیكوشان بۆ یه‌ك
گرتووكردنی په‌ناهه‌نده‌ئیرانی
یه‌كان ده‌ناسرێنه‌وه".
هاوری غولامی كه‌شاوه‌رز سالی
١٣٣٥ له‌یه‌كیك له‌دیهاتی
ده‌وروبه‌ری گه‌چسارانی خوزستان
له‌دایك بوو. فه‌عالیه‌تی سیاسی
خۆی له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی
پنجاوه ده‌س پێ كرد. ساڵی ٥٢
به‌و كوروكومه‌لانه‌وه، په‌یوه‌س
بوو كه‌له‌دژی وه‌زعی جامعه‌ی
ئه‌و سه‌رده‌م بوو. سالی ٥٤
چووه‌دانشگاه و زۆر زوو وه‌ك
سیمایه‌كی تیكوشه‌ر یه‌كیك
له‌ریبه‌رانی خه‌باتی دانشجویی
ناسرا. له‌دریژه‌ی ئه‌و
خه‌باته‌دا و به‌شداری كردنی
له‌اعتساباتی دانشجوییدا، ساڵی ٥٥
له‌لایه‌ن ساوكه‌وه‌گیراو
كه‌وته‌زیندان. زیندانیش وه‌ك
مه‌یدانیكی وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی
هاورێ غولام، مه‌یدانی مقاومه‌ت و
ته‌سلیم نه‌بوون به‌جنایه‌تكارانی
رژیمی شا بوو. ئه‌و مقاومه‌ت و
وره‌به‌رزیه‌له‌زیندان دا كردی
به‌روخساریكی جیی احترام و
خۆشه‌ویستی كاتی ساڵی ٥٧
له‌زیندان ئازاد كرا وه‌ك
سیمایه‌كی موبارز و راوه‌ستاو و
شه‌خسیه‌تیكی مقاومی زیندانی شا،
به‌گه‌رمی استقبالی لێ كرا.
هاورێ غولام له‌شاره‌كه‌ی خۆیان
گچساران، كه‌سیكی ناسراو و
خۆشه‌ویست بوو. زۆریك له‌كریكاران
و زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌و شاره، بۆ
یه‌كه‌م جار كومونیسم یان له‌زمان
ئه‌وه‌وه‌بیست وه‌یان له‌ژێر
ته‌ئسیری تیكۆشانی سیاسی ئه‌ودا
له‌گه‌ل كومونیزم ورێی رزگاری
چینی كریكار ئاشنا بوو.
ساڵی ٥٧ كاتی له‌زیندان ئازاد بوو
هاته‌نیۆ ده‌ریایی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری و به‌شیوه‌یه‌كی
به‌رین له‌نیو كریكاران و
خه‌باتگیران دا ده‌ستی كرد
به‌فه‌عالیه‌تی سیاسی، ته‌بلیغی و
ئاموزشی. ساڵی ٥٨ له‌گه‌ل گروهیك
له‌هاورێیانی به‌اتحادی مبارزانی
كومونیست په‌یوه‌س بوو و ساڵی ٦١
له‌له‌كه‌مین كونگره‌ی ئه‌و
ته‌شكیلاته‌دا به‌شداری كرد. دوای
كونگره‌و به‌شۆین ته‌عقیبه كانی
ڵولیسی سیاسی ج.ا و محدوود
بوونه‌وه‌ی مه‌یدانی كاره‌كه‌ی،
هاته‌كوردستان و له‌و
مه‌نته‌قانه‌كه‌له‌ژێر كونترول و
چاودێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كومه‌له‌دا بوو، له‌هه‌ئیه‌تی
تحریه‌یه‌ی نه‌شریه‌ی كارگری
كومونیست دا سازمان درا.
هاورێ غولام له‌زومره‌ی
به‌شدارانی كونگره‌ی
دامه‌زرینه‌ری و له‌بونیادنه‌رانی
حیزبی ئیمه‌بوو.
له‌و كاته‌وه‌یه‌عنی
له‌خه‌رمانانی ٦٢ وه‌هاورێ غولام
گه‌لیك مه‌سئوولیه‌تی جۆربه‌جۆری
له‌سه‌رشان بوو. ئه‌ندام بوونی
له‌كومیته‌ی سازمانده‌ی
ته‌شكیلاتی نهێنی حیزب
له‌شاره‌كانی ئێران دا، ئه‌ندام
بوون له‌كومیته‌ی رادیو ده‌نگی
حیزبی كومونیستی ئیران‌دا، ئه‌ندام
بوون له‌كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتی حیزب‌دا. له‌زومره‌ی
مه‌سئولیه‌ته‌كانی سه‌رشانی هاورێ
غولام بوون. بیجگه‌له‌وش
له‌كونگره‌ی دووهه‌می حیزب‌دا وه‌ك
ئه‌ندامی كومیته‌ی مه‌ركه‌زی حیزب
هه‌لبژیردرا.
له‌چه‌ند مانگی سه‌ره‌تایی سالی
٦٨ دا كه‌ئه‌ندامی كومیته‌ی رادیو
حیزبی كوموینست ئیران و هاوكاری
نه‌شریه‌ی كومونیست ئورگانی
مه‌ركزی حیزب بوو، گه‌لیك
نووسراوه‌و مه‌قاله‌ی سه‌باره‌ت
به‌وه‌زعیه‌تی سیاسی ئێران.
وه‌زعی كریكاران و، ئه‌وه‌لی
مانگی مه‌ی و ته‌فسیری سیاسی و
كریكاری نوسی وله‌و رادیویه‌و
بلاو، كراونه‌ته‌وه.
به‌ڵێ! هاورێ غولامی كشاورز بو
هه‌موو ئیمه‌هاوسه‌نگه‌رانی
له‌حیزبدا و بۆ هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌كه‌له‌نزیكه‌وه‌ده‌یانناسی،
ره‌فیقیكی سه‌میمی و نزیك و دڵسوز
بوو. گیانبه‌خت كردنی هاوری غولام
بۆ هه‌موو ئیمه‌له‌هه‌مان كاتدا
كه‌غه‌می له‌ده‌س دانی یه‌كیك
له‌خۆشه‌ویست ترین و ئازیترین
نزیكانی خۆمانی خستوته‌سه‌ر دڵ،
یادی ئازیزی ئه‌و پر له‌ئامانج
خوازی و تیكوشان و فیداكاری
له‌ڵیناو ریبازیك دا كه‌تا ئاخر
له‌حزه‌ی ژیان تیكوشه‌ری بێ دریغی
بوو.
له‌كۆتایی دا یادی هاورێ غولامی
كشاورز به‌خویندنه‌وه‌ی چه‌ند
به‌ش له‌ڵه‌یامی هاورێ مهوش چرمچی
هاوسه‌ر و هاوسه‌نگه‌ری ئه‌و
ئازیزه، ریز لێ ده‌گرین.
"غولام سه‌ر به‌خانه‌واده‌یه‌كی
نه‌دار و زه‌حمه‌تكیش بوو
كه‌له‌مندالیه‌وه‌ده‌رد و ژانی
ئه‌م جامعه‌چینایه‌تیه‌ی به‌گۆشت
وئسقانه‌وه‌هه‌ست پێ كرد بوو. زۆر
زوو له‌ته‌مه‌نی تازه‌لاوی دا
رووی كرده‌كار و فه‌عالیه‌تی
سیاسی. ئه‌و له‌و
ده‌ورانه‌وه‌له‌و
روانگه‌یه‌وه‌سه‌یری سیاسه‌تی
ده‌كرد كه‌ده‌یگوت ده‌بێ كارێك
بكه‌ین كه‌انسان بتوانێ ژیانیكی
شیاوی ئینسانی هه‌بێ. ئه‌وانه‌ی
له‌نزیكه‌وه‌غولامیان ده‌ناسی
ده‌زانن كه‌له‌مه‌ودای ١٥ ساڵی
فه‌عالیه‌تی سیاسی‌دا، ره‌نگ
دانه‌وه‌ی سوننه‌تی ماندوویی
نه‌ناسی له‌پیناو ئامانجه‌كانی دا
بوو." غولام ته‌واوی ژیانی خۆی
كه‌ژیانی ئینسانیكی شه‌ریف و
ئازاره‌و كومونیست بوو، بۆ
فه‌عالیه‌تی سیاسی ته‌رخان كرد.
فه‌عالیه‌تیك كه‌وشیار
كردنه‌وه‌كریكاران مه‌به‌ستی
بوو.".
ج.ا له‌به‌ر چاوی من غولامی
شه‌لالی خوێن كرد به‌ڵام ناتوانێ
ئه‌وم لێ بسینی ته‌وه‌له‌هه‌ر جێ
یه‌ك كه‌ئینسانیكی ته‌حقیركرا و
ئیتر ته‌حه ملی ته‌حقیر ناكا و
ده‌خرۆشی، له‌هره‌جی یه‌ك كه‌بێ
به‌شیك به‌به‌شی خۆی رازی نابێ و
خوازیاری به‌رابه‌رییه، له‌هه‌ر
جێ یه‌ك كریكاران موته‌شه‌كل
ده‌بن و موبارزه‌ده‌كه‌ن، من
غولام ده‌بینم. غولام رزگاری
ته‌واوی به‌شه‌رییه‌تی ده‌ویست و
بۆ رزگاری كریكارانی جیهان
خه‌باتی ده‌كرد. من له‌هه‌ر
شوینیكی دنیا ده‌توانم غولام
بناسمه‌وه. وه‌له‌ئیران ئه‌و
رۆژه‌م به‌روونی دیته‌به‌رچاو
كه‌له‌گه‌ڵ رووخانی ج.ا چلۆن ناوی
غولام ی كشاورز له‌سه‌دان
هه‌زاران اتحادیه‌و شورا و
ته‌شه‌كوولی كریكاری دا ده‌نگ
ده‌داته‌وه‌هه‌ر وه‌ك ئه‌مرۆ
ده‌زانم له‌گه‌ڵ لیدانی دڵی هه‌ر
كریكاریكی كومونیست ئه‌وه‌غولام
دریژه‌به‌ژیانی ده‌دا."
یادی غولام كشاورز به‌تیكوشان بۆ
دامه‌زراندنی حكومه‌تی كریكاری
به‌رز و به‌ریز ده‌گرین.
|