|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی ئازیزی هاورى سدیق كه‌مانگه‌ر
هاورى سدیق كمانگر شه‌خسییه‌تى ناسراوى بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى
له ئێران، سیمایه‌كى خۆشه‌ویست و رابه‌ریكى خاوه‌ن نفووزى ناو
جه‌ماوه‌رى كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و بزووتنه‌وه‌ى شۆرشگێرانه
له كوردستان، له بناغه‌دانه‌رانى حیزبى كۆمۆنیستى ئێران و
ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى حیزب و ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى
كۆمه‌ڵه بوو.
هاورێ سه‌دیق سالی ١٣٢٥ له ئاوایی ئافریان سه‌ر به شاری
كامیاران چاوی به ژین پشكوت. خویندنی سه‌ره‌تائی له
شاره‌كانی قوروه و سه‌قز ته‌واو كرد و دوا جار هاورێ له گه‌ل
خانه‌واده‌كه‌ی چونه شاری كرماشان و ده‌وه‌ری دبیرستانی له‌و
شاره ته‌واو كرد.
هاورێ سدیق سالی ١٣٤٤ واریدی دانیشكه‌ده‌ی ئه‌دبیاتی دانیشگای
تاران بوو به‌لام سالێك دواتر به هۆی عه‌لاقه‌یه‌ك كه به
بۆاری حقوق بووی حویندنه‌كه‌ی گواسته‌وه بۆ دانیشكه‌ده‌ی حقوق
. له كاتێك دا خوێندكارێك بوو له زانكۆی تاران له گه‌ل
یه‌كه‌م مانگه‌كانی دامه‌زرانی كۆمه‌له بوو به تێكوشه‌رێكی
هه‌لسوراو جیگه‌ی متمانه‌ی ئه‌و رێبازه. هاورێ سدیق له سالی
١٣٥٠ خویندنی له دانشكه‌ده‌ی حقوق ته‌واو كرد و وه‌كوو
پارێزه‌رێكی جێگه‌ی متمانه ده‌ستی به كار كرد.
هاورێ سدیق له سالانی ده‌یه‌ی ٥٠ ی هه‌تاوی كاتێك خه‌باتێكی
حه‌ق ته‌له‌بانه له نیوان جوتیارانی دارسیرانی مه‌ریوان و
فئوداله‌كان كه‌وته رآ وه‌كوو پارێزه‌رێكی جه‌سور و لێهاتوو
ئه‌ركی دیفاع له جوتیارانی وه‌ئه‌ستۆ گرت.
سالانى دواتر و له گه‌ل ده‌ست پێ كردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
له دژی رژیمی شا ده‌وریه‌كی پرشنگدار له خه‌باتی
كۆلنه‌ده‌رانه‌ی هاورێ هاورێ سدیق ده‌ستی پآكرد.
له مانگی تیری ١٣٥٧ یه‌كه‌م ته‌حسونی خه‌لكی شاری سنه‌ی بۆ
دیفاع له زیندانیانی سیاسی كه مانیان له خواردن گرتبوو له
دژی رژیمی شا رێك خست. ئه‌و له‌و كاته دا سیمای عه‌له‌نی
تێكۆشانی كۆمه‌له و ئه‌ندامی ناوه‌ندی كانونی پارێزه‌رانی
ئیران ئیران بوو كه به ئیمزای خۆی بۆ دیفاع له خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌یانی ده‌ر ده‌كرد.
بانگه‌وازه‌كانى هاورى سدیق له لایه‌ن جه‌ماوه‌رى
شۆرشگێره‌وه جوابى وه‌ر ده‌گرته‌وه و فه‌عالییه‌تى بیوچانى
بوو به هۆی كوكردنه‌وه‌ى جه‌ناحى رادیكال و جه‌ماوه‌رى
شۆرشگێرى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر ئیرتجاع و
كونه‌په‌رستیه‌كدا كه ده‌یه‌ویست سه‌مه‌رى خۆین و خه‌باتى
جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان بكا به پاشكوى ئیرتجاعى مه‌زهه‌بى
له تاران. هاورى سدیق كه پێش راپه‌رین و له رۆژه‌كانى
راپه‌رین دا پێشه‌نگى نه‌سره‌وتووى خه‌بات و شۆرشى كۆمه‌ڵانى
خه‌ڵك بوو، به‌رێوه‌به‌رى ئه‌و خه‌باته‌ى له دژى جمهووری
ئیسلامى به عوده‌گرت و له شه‌رى نه‌وروزى شارى سنه‌دا له
سه‌درى شووراى ئینقلابى ئه‌و شاره‌دا راپه‌رینى قاره‌مانانه‌ى
خه‌ڵكى شۆرشگێر و ئازادیخوازى سنه‌ى له دژى هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانى جمهووری ئیسلامى رابه‌رى كرد.
ده‌وری لیبراو و سازش ناپه‌زیرى هاورى سدیق له‌م ده‌وره‌یه‌دا
له كوردستان، ئه‌وى كرد به شه‌خسییه‌تێكى ناسراوى ناو
بزووتنه‌وه‌ى شۆرشگێرانه له سه‌راسه‌رى ئێران‌دا.
هاورى سدیق له سالانی ١٣٥٧ و ١٣٥٨ بوو به رابه‌ریكى
هه‌مه‌لایه‌نه. ئه‌و رابه‌ر و رێكخه‌رى مانگرتن و ته‌حه‌سونى
یه‌ك مانگه‌ى شارى سنه، بوو له هه‌مانكاتدا وه‌ك
به‌ریوه‌به‌ریكى لیهاتووى موقاوه‌مه‌تی پیشمه‌رگانه‌ش له
جنوبی كوردستان ده‌وری ده‌نواند.
بزووتنه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى و شۆرشگێرانه كه هاورى سدیق
یه‌كیك له بنیادنه‌رانى بوو، بوو به پایه‌ى موقاوه‌مه‌ت و
راوه‌ستانێكى جانانه كه سه‌راسه‌رى كوردستانى گرته به‌ر.
هاورى سدیق كمانگر كه هه‌ر له سه‌ره‌تای تێكۆشانی سیاسیه‌وه
خۆی به خه‌باتكاری ئامانجی چینى كرێكار بۆ رزگارى له چنگ
بیعه‌داله‌تى و نابه‌رابه‌رى دونیاى سه‌رمایه‌داری دزانی،
ریبوارێكى لیبراوى رێگاى پێك هێنانى حیزبی كۆمۆنیستى ئێران
بوو. له فه‌راهه‌م كردنى پێداویستىیه‌كانى پێك هاتنى حیزبی
كۆمۆنیست دا به ته‌واوى توانای هه‌وڵى ده‌دا و هه‌ر به‌و
بۆنه‌وه بوو به ئه‌ندامى كونگره‌ى دامه‌زرینه‌رى حیزب و له‌و
كاته‌وه تا ئاخر له‌حزه‌ى ژیانى له ئه‌ندامه‌تى كومیته‌ى
ناوه‌ندى حیزبى كۆمۆنیست دا بوو.
هاورى سدیق كمانگر ساڵه‌ها ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى
كۆمه‌ڵه‌ش بوو. له‌و مه‌وقعییه‌ته‌دا له كارى نووسینه‌وه
هه‌تا كاروباری ئیجرایی و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌تا هێدایه‌تى
خه‌باتى پێشمه‌رگانه هه‌تا نوینه‌رایه‌تى كۆمه‌ڵه له
ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له هه‌موو مه‌یدانیكدا راده‌ى به‌رزى
لێهاتوویى و برشت و كارزانی خۆی نیشان دا. ئاخر پۆستى
ته‌شكیلاتى هاورێ سه‌دیق به‌رێوه‌به‌ری
رادیو ده‌نگى شۆرشى ئێران بوو و زۆر چالاكانه‌ش ئه‌و ئه‌ركه‌ى
به‌جآ ده‌هێنا. ئه‌و نه‌ك هه‌ر شاره‌زاى سیاسه‌ته‌كانى
كۆمه‌ڵه بوو، به‌ڵكوو ساڵه‌هاى سالڕ ئاژیتاتۆرێكى ناو
جه‌ماوه‌ر بوو و شاره‌زاى رۆحییاتى خه‌ڵكى كوردستانیش بوو و
له‌م ده‌وره‌یه‌ش له ژیانى سیاسى خۆىدا، ئه‌م لێهاتوویىیه
له به‌رنامه‌كانى رادیۆوه ره‌نگى دایه‌وه.
به داخێكی گرانه‌وه سه‌عات ٢ى به‌یانى رۆژى ١٣ى خه‌رمانانی
سالی ١٣٦٨ دلى هاورى و رابه‌رى خۆشه‌ویست هاورى سدیق كمانگر
به حه‌مله‌ى جینایه‌تكارانه‌ى خائینیكى به‌كریگیراوى جمهووری
ئیسلامى له لیدان كه‌وت. هاورى سدیق كمانگر له كاتیكدا
كه‌وته به‌ر ئه‌و جینایه‌ته و گیانى به‌خت كرد كه چه‌ند
له‌حزه‌یه‌ك بوو كارى نووسینى وتارى بۆ ده‌نگى شۆرشى ئێران
ته‌واو كردبوو، وه له شوینی كاره‌كه‌ى هاتبووه ده‌ر.
بێگومان بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى و كۆمۆنیستى له ئێران و
بزووتنه‌وه‌ى شۆرشگێرانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان به له ده‌س دانى
هاورى سدیق كمانگر حه‌سارێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وت ، به‌ڵام
ریبازێك كه هاورى سدیق ریبوارى وه‌فادار و شیلگیرى بوو،
ریبازى خه‌باتى شورشگیرانه بۆ هه‌ڵته‌كاندنى نه‌زم و نیزامى
سه‌رمایه‌دارى، ریبازی كۆمۆنیزم و شۆرشى كرێكارى، ئه‌مرۆ ئیتر
له دلی میلیونه‌ها كرێكار و زحمه‌تكێشى كوردستاندا جێگاى خۆی
كردوه‌ته‌وه و له كانوونى خه‌بات و ئیعتیرازى هه‌مه
رۆژه‌یاندا بنجى داكوتاوه.
ئه‌و كرێكارانه كه هاورى سدیقیان وه‌ك یارى دیرینه‌ى خۆیان و
وه‌ك ئالاهه‌لگریكى رزگارى یه‌كجارىیان له مه‌ینه‌ته‌كانى
سه‌رمایه‌دارى ناسیوه، ئه‌و ژن و پیاوه زه‌حمه‌تكێشانه كه
ده‌نگى دلیرى بانگه‌وازه‌كانى هاورى سدیقیان هه‌ر له گویدا
ده‌زرینگیته‌وه، ئه‌وبى به‌شانه كه ساڵه‌هایه بو رزگارى
له‌م مه‌ینه‌تبارىیه هاتوونه مه‌یدان، هه‌موو ئه‌وانه‌ى
تینووى ئازادى و به‌رابه‌رین، بێشك ئالاى ئامانجه‌كانى هاورى
سدیق به‌رز و شه‌كاوه راده‌گرن تا به سه‌رئه‌نجامى
سه‌ركه‌وتنى حكوومه‌تى كارگه‌رى ده‌گه‌یه‌نن.
یادى ئازیزى به درێژه‌دانى رێگاى هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجه
پیروزه‌كانى ریز لى ده‌گرین.
|