به‌رز و به‌رێز بی یادی ئازیز و
خوشه‌ویستی هاوری شه‌هین ساعدی
پیشمه‌رگه‌ی فیداكار و شۆرشگێری
كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی حیزبی
كومونیستی ئێران
ئیواره‌ی روژی ٢٩ی خەرمانانی ساڵی
١٣٦٨ بوو، گزنگی خۆر ئارام ئارام
مال ئاوایی له گه‌ل ره‌ز و
پیره‌دارستانی پشت ئاوایی شێره
ده‌كرد، ده‌نگی زۆڵالی شه‌تاوی
كانی تیكه‌ل بە ده‌نگی گه‌رمی
میوانه‌كانی بوون. میوان پینج
پیشمه‌رگه‌ی كومونیست بوون كه
به‌ره‌و مه‌ئموورییه‌تیك ده‌چوون.
له نیو یاندا شه‌هین كچه
پیشمه‌رگه‌ی هیوا و بروا، به‌رز و
بلند، گه‌رمی به‌خشی كوریان بوو.
قسه و باسی گه‌رم، ته‌وزیحاتی
فه‌رمانده له سه‌ر چۆنیه‌تی
ئه‌نجامی مه‌ئموورییه‌ت و
زه‌ربه‌دان له رژیم و یادی
تیكوشانی دێرین، هیوای دوا رۆژی
شیرین، وێردی سه‌ر زاریان بوو.
له پر له لایه‌ن حیزبی
دیموكراته‌وه درانه به‌ر
ده‌ستریژ و چوار پیشمه‌رگه‌ی
شورشگیری كومه‌له گیانیان له
پیناو ئامانجی به‌رزیان دا به‌خت
كرد.
شه‌هین ساعدی ناویكی ئاشنا و
هاورییە كی تیكۆشه‌ر و ماندویی
نه‌ناسی نێو هاورییانی تیپی ١١
سنه بوو كه ساڵی ١٣٦٢ له
دریژه‌ی خه‌باتیكی شۆرشگیرانه‌ی
٦ساڵه له نیو شاری سنه‌دا رووی
كرد بووه پیشمه‌رگایه‌تی.
شه‌هین سالی ١٣٤٦ له مووچشی
كامیاران له كوشی
خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش له
دایك بووە. پاش چه‌ند سال ماڵیان
به‌ره‌و شاری سنه كوچی كرد.
چ ئه‌و كاته‌ی مندال بوو و له دێ
ده‌ژیا، و چ ئه‌و كاته‌ی له شار
هیندیك گەشەی كرد و زیاتر ئه‌م
کۆمەڵگا‌یه‌ی ناسی، هه‌ستی به
وجودی نابه‌رابه‌ری و فه‌رق و
جیاوازیه‌كی قووڵی لە ژیانی
ئینسانه‌كان ده‌كرد، و هه‌تا
ده‌هات زیاتر په‌ی به ماهییه‌تی
ئه‌م نیزامه ده‌برد كه تییدا
ده‌ژیا.
كاتیك له ساڵه‌كانی ٥٦ و به
تایبه‌ت ٥٧ دا ئه‌و هه‌موو نه
بوونی و محروومیه‌ته په‌نگ
خواردووه‌ی ناو ده‌روونی
كۆمه‌ڵانی كرێكار و ده‌سته‌نگ
ببوو به جم و جوڵێكی شۆرشگیرانه
له نیو شاره‌كان، بروسكه‌ی هیوا
وهومێد به نه‌جات له‌و وه‌زعه
له ده‌روونی شه‌هین یش دا بوون
به هه‌وێنی ده‌س پێكردن و
تیكه‌لاوی له گه‌ل ئه‌م
بزوتنه‌وه رزگاری خوازانه‌یه.
سه‌ركه‌وتنی راپەرێنی مەزنی ساڵی
١٣٥٧ هیوا و هومیدی به رزگاری
زیاتر و پته‌وتر كرد و له نێو
فه‌زای سیاسی و دیموكراتیكی شاری
سنه‌دا، هه‌رچی زۆرتر له گه‌ڵ
مه‌سایلی سیاسی ئاشنا ده‌بوو.
له جه‌ریانی شه‌ری به ناو بانگی
نیو شاری سنه وه‌ك لاوێكی
خه‌باتكار به ته‌واوی تواناوه،
خه‌ریكی یارمه‌تی دانی خه‌ڵك و
برینداره‌كانی شه‌ڕ و كاره‌كانی
پشت جبهه بوو. پاش داگێركرانی
شار له نیو شار مایه‌وه و ئه‌و
جار وه‌ك دانش ئاموزیكی ئینقلابی
دریژه‌ی به خه‌بات و هەڵسورانی
سیاسی دا و هه‌ر وه‌ها یارمه‌تی
ماڵی و ته‌داروكاتی بۆ هیزی
پیشمه‌رگه كۆ دەكرده‌وه‌و به‌م
جوره یارمه‌تی به پییش بردنی
خه‌باتی چه‌كدارانه‌ش دەکرد.
زستانی سالی ١٣٦٢ شه‌هین رووی
كرده پیشمه‌رگایه‌تی. گه‌رچی
جه‌وانیكی تازه پیگه‌یشتوو بوو،
به‌لام ته‌جره‌به وئاموژگاری
یه‌كانی شورشی ٥٧ و سه‌ركه‌وتنی
خه‌ڵكی راپەرێو ، باوه‌ری ئه‌وی
به هیزي قودره‌تمه‌ند و
كاریگه‌ری كۆمه‌ڵانی وه‌خه‌به‌ر
هاتوو وه‌ها پته‌و كرد بوو كه
وه‌ك رۆله‌یه‌كی جدی و به عه‌زم
ئیراده‌ی قایم پی نایه ئه‌و
مه‌یدانه له خه‌بات. پاش دیتنی
ده‌وره‌ی ئاموزشی بۆ ماوه‌یه‌ك
وه‌ك موعه‌لیمی كومسیونی ئاموزش و
په‌روه‌رش كۆمه‌ڵه له
ئاواییەکانی ناوچه‌ی سنه ده‌ستی
به كار كرد. كاری دڵسوازنه و
په‌یگیرانه‌ی شه‌هین زور زوو
كردیه یاوه‌ریكی سه‌میمی و
ئازیزی خه‌لكی ئه و ئاواییە و
منداله‌كانیان و ریزیان لی
ده‌گرت.
به‌شداری له فه‌عالیه‌تی سیاسی و
نیزامی هاورییانی پیشمه‌رگه له
ناوچه‌ی دیوانده‌ره دووهه‌م
بواری تیكوشانی پیشمه‌رگانه‌ی
بوو.
سالی ١٣٦٤ به یه‌كجاری چوو بۆ
مه‌نته‌قه‌ی سنه و له تیپی
یازده‌ی جنووب سازمان درا.
له سالی ١٣٦٥ دا له دریژه‌ی
ئه‌م كار و ته‌لاشه ماندوویی
نه‌ناسانه‌ی دا بوو به ئه‌ندامی
حیزبی كومونیستی ئیران.
شه‌هین ئه‌و ده‌ورانه كه
واحیده‌كه‌یان ده‌چوونه‌وه
مه‌نته‌قه‌كانی جنوب وه‌ك
ره‌فیقیكی عه‌لاقه‌مه‌ند و دڵ
گه‌رم، تیكه‌ڵ خه‌ڵكی كرێكار و
زه‌حمه‌تكیش ده‌بوو و ته‌بلیغی
بیر‌و باوه‌ری كومونیستی و رزگاری
ده‌رانه‌ی به ئه‌ركی كی دایه‌می
خوی ده‌زانی و بۆی تیده‌كوشا.
هاوری شه‌هین ساعدی له ماوه‌ی
ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی خه‌باتیدا هیز
و توانی خه‌باتكارانه‌ی له پیناو
ئامانجه ره‌واكانی دا به كار
هینا و مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه‌شی
نشانه‌یه‌كی تری عه‌زم و ئیراده‌ی
پته‌وی بوو بو دریژه‌دانی رێگای
رزگاری ئینسان لە دەست ستەم
وچەوسانەوە .
یادی ئازیزی بۆ هەمیشە لە
دڵماندا زیندووە ، و رێگای پڕ لە
سەروەری تا گەیشتن بە ئازادی و
سوسیالیزم درێژەی هەیە .
|