|
به‌ریز بی یادی هاورێ تیكوشه‌ری
زاهیدی "گا و ئاهنی" ناسراو
به‌زاهید كه‌میزی ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران
سالی ١٣٤٣ هاورێ زاهید له‌ئاوایی
كه‌میزی چه‌مشاری سنه‌له‌دایك
بوو. به‌هۆی ده‌ست ته‌نگی
خانه‌واده‌یان، له‌گه‌ڵ باوكی
خه‌ریكی شوانی دبوو. ئه‌و
سالانه‌ش كه‌ده‌رسی خوێند وه‌ختی
ته‌عتیلات خه‌یكی كار كردن ده‌بو.
سالی ١٣٥٤ به‌هۆی كۆچی زۆره‌میللی
و داسه‌پاوی رژیمی شا، ئاوایی
كه‌مێزیان به‌ره‌و سنه به‌جێ
هێشت. خێلی به‌رینی كۆمه‌ڵانی
كریكار و زه‌حمه‌تكیش و نه‌قشیان
له‌هه‌لسوورانی ژیانی
كۆمه‌لایه‌تی دا و بو به‌ده‌ست
هینانی بژی‌و ئه‌و هێزه‌بوو
كه‌هاورێ زاهیدیش پێ یان
په‌یوه‌ست بوو وه‌له‌جه‌ریانی
قیامی ١٣٥٧ دا هه‌ر به‌م
جۆره‌ده‌وور ونه‌قشی كریكارانی
له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران، بۆ هه‌ل
پێچانی ده‌سه‌لاتی زالمانه‌ی
رژیمی شا، هه‌ست پێ كرد.
پاش قیام له‌گه‌ل مه‌سایلی سیاسی
ئاشنا بوو وه‌له‌ساڵی ١٣٦٢ وه وه
وه‌ك هاوری یه‌كی كومه‌له،
ده‌ستی به‌فه‌عالییه‌تی سیاسی
كرد.
سالی ١٣٦٤ زاهید رووی
كرده‌پێشمه‌رگایه‌تی و
له‌سه‌نگه‌ری هێزی‌چه‌كداری
كریكاراندا دریژه‌ی
به‌فه‌عالییه‌تی خۆی دا.
پاش ده‌وره‌ی ئامووزشی،
له‌گوردانی ئارێز سازمان درا و،
به‌شوور و شه‌وقه‌وه‌به‌ره‌و پیری
كاره‌كان ده‌چوو، له‌گه‌ل
هاوسه‌نگه‌رانی ده‌بوو، ره‌فیق،
وه‌له‌فه‌عالییه‌ت و هه‌لسوورانی
نیزامی هاورییانی مه‌ڵبه‌ندی
جنوبدا جه‌سوورانه‌به‌شداری كرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا كارامه‌یی و
لێهاتوویی له‌فه‌عالییه‌تی
پێشمه‌رگانه‌دا، چوو بووه‌سه‌رو
پشتی پێ ده‌به‌سترا. له‌زۆربه‌ی
عه‌مه‌لیاته‌كان له‌دژی هێزه‌كانی
ج.ا و گرتنی پایه‌گا و گرتنی
مه‌قه‌ره‌كانیان له‌ساله‌كانی
١٣٦٥ هه‌تا ١٣٦٨ دا به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد.
به‌هۆی دڵسۆزی و به‌ده‌ر به‌ست
بوونی و جدییه‌ت و ئێعتقادی
به‌رێبازی رزگاری كریكاران، سالی
١٣٦٨ بوو به‌ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و پێشتریش ئه‌ركی
مه‌سئوولی نیزامی تیمی كی پێ
سپیردرا بوو. ماندوویی نه‌ناسی
وهه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی كرد بووی
به‌خۆشه‌ویستی نیو هاوسه‌نگه‌رانی
وجێی ریزیان بوو.
هه‌روه‌ها هه‌وڵی بێ وچانی بۆ
په‌یوه‌ندی و نزیكایه‌تی له‌گه‌ل
كریكاران و جه‌ماوه‌ری
زه‌حمه‌تكیش له‌نێو خه‌لكی دا
ده‌س نیشانی كرد بوو
وه‌له‌به‌شه‌كانی
ژاوه‌رۆكه‌لاته‌رزان، به‌ر ڵله‌ی
ساراڵ و كۆماسی، وه‌ك رۆله‌یه‌كی
ئازیز ده‌یانناسی و خوشیان
ده‌ویست.
هاوینی ساڵی ١٣٦٨ كاتیك واحدێك
له‌هاورێیانی پێشمه‌رگه‌مان
له‌نزیك ئاوایی یه‌كانی زه‌لكه‌و
به‌رده‌سڵی خه‌ریكی
حه‌سانه‌وه‌بوو، كه‌وتنه‌به‌ر
هێرش هیزه‌كانی رژیم و پاش
شه‌ریكی قاره‌مانانه‌هاورێ زاهیدی
گاوئاهه‌نی كه‌وته‌به‌ر گولله‌ی
ئه‌م جه‌نایه‌تكارانه‌و بۆ
هه‌میشه‌به‌جێی هێشتین.
یادی ئازیزی هاورێ زاهیدی
گاواهه‌نی ناسراو به‌زاهد كه‌میزی
به‌دریژایی
پێرۆزی
هه‌تا وه‌دی هێنانی ئازادی و
به‌رابه‌ری له‌حكوومه‌تی كارگه‌ری
دا رێز لێ ده‌گرێن.
|