|
به‌ریز بی یادی
هاوری ناسری خوسره‌وی ئه‌ندامی
"حكا" و كادری لیهاتووی كومه‌له
په‌رستاران و
كاركنانی نه‌خوشخانه‌ی شاری
ئاپسالا له سوئید هاورێی
خوشه‌ویستی ئیمه كاك ناسریان
نه‌ده‌ناسی، به‌لام ترس و
دلهراوكییكی زور له نێو چاوانی
كومهلێكی زۆر له هاورییانیدا له
ماوه ی 2 شه و روژدا كه ناسر له
گه‌ل مه‌رگی زودرهسی دا ده‌ست و
په‌نجه‌ی نه‌رم ده‌كرد، ئه‌وانی
خستبووه گومانه‌وه، كه ئه‌م
نه‌خوشه كه‌سیكی تایبه‌تی یه.
بیشك به‌شداری
كردنی به كومه‌لی هاورییانی و
خوشه‌ویستانی كاك ناسر له
مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی دا له
گۆرستانی گه‌وره‌ی شاری استكهلم
له كنار هاورییانی گیانبه‌خت
كردووی تری‌دا دوكتۆر ده‌رویش و
غولام كشاوه‌رز هه‌روه‌ها
مه‌راسمی گه‌وره‌ی ریز لینانی
ئه‌و له شاری ئاپسالاو به‌شداری
كردنی دوستان و ئاشناكانی ئه‌و
له هه‌مو شاره‌كانی سوئیده‌وه
نیشانده‌ری عیشق و عه‌لاقه و
ئهرزشیك بوو كه ئه‌و له ماوه‌ی
سالها خه‌بات و موبارزه‌ی
كومونیستی دا دروستی كرد بوو.
هاورێ ناسر له روژی ١٧ ژوئیه‌ی
٩١ له نه‌خوشخانه‌ی شاری
ئاپسلاوی سوئید له به‌ر تووشبوون
به نه‌خوشی سه‌ره‌تان بۆ
هه‌میشه ئیمه‌ی به جێ هیشت و
خه‌م و په‌ژاره و بیره‌وری
گه‌لیكی زۆرییشی بۆ ئیمه به جێ
هیشت. هاورێ ناسر له سالی ١٣٣٥
له بنهمالهیكی مام ناوه‌ندی
له شاری مهاباد چاوی به ژین
هه‌لینا. هه‌ر له ساله‌كانی
سه‌ره‌تای لاویه‌تی دا جه‌وی
سیاسی بنه‌ماله و ده‌وروبه‌ری
ته‌ئسیری تێ كرد و به نهفرهتیك
كه له مشكلات و
نابه‌رابه‌ریه‌كانی نیو كومهلگا
هه‌بوو به گرایشی سیاسی و پیشره و
ته مایولی په‌یدا كرد. ته‌حسیلاتی
ئه‌و له دانیشسرای ته‌ربیه‌ت
موعه‌لمی (خۆی) و له دوای
ئه‌وه‌ش كاری موعه‌لمی له
ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری مهاباد
بوو به مه‌یدان و عهرسهییك بۆ
فه‌عالییه‌ته سیاسی وشیاری
ده‌رانه. هاوری ناسر توانایی به
كه‌لك وه‌رگرتن له ته‌جره‌به
یه‌ك كه له ساله‌كانی پیش
راپه‌رینی ٥٧ دا به ده‌ستی هینا
بو، ببیت به یه‌كیك له
فه‌عالینی راپه‌رین له شاره‌كانی
كوردستان و تاران و پاشان بوو به
پ.م سازمان پهیكار و له شه‌ری
٢٤ روژه‌ی سنه‌دا به شداری
چالاكانه‌ی كرد.
له‌م شه‌رانه‌دا
هاوری ناسر بریندا ده‌بێ و به
شیوه‌یه‌كی نهینی بو چاك بونه‌وه
برینه‌كه‌ی چو بۆ تاران. له‌م
ده‌وره‌یه‌شدا هاورێ ناسر له
گه‌ل سازمانی پهیكاردا
په‌یوه‌ندی خوی دریژه پێ دا وله
دوای چاك بونه‌وه‌ی گه‌رایه‌وه
كوردستان. له دوای قه‌یران و
جیابوونه‌وه‌كانی نیو سازمانی
پیكار هاوری ناسر له گه‌ل
كومهلێكی تر له هاورییانیدا
هاته نیو ریزه‌كانی كومه‌له‌وه
و له ته‌شكیلاتی ناوچه‌ی مهاباد
سازمان درا. هاوری ناسر وه‌كوو
موبهلغیك له ته‌شكیلاتی روستایی
دا ده‌ستی كرد به كار و
فه‌عالییه‌تی وشیاری ره‌وانه له
نیوان زهحمهتیكشانی ئه‌م
ناوچه‌یه‌دا. زۆر زوو بو به
كه‌سیكی سه‌رشناس و جیگه‌ی
متمانه‌ی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان ئه‌م ناوچه‌یه.
هاورێ ناسر له دریژه‌ی
فهعالییهتیدا له ریزه‌كانی
كومه‌له ئه‌مجار وه‌كو ئه‌ندامی
حیزبی كومونیستی ئیران و به
خاتری قابلیه‌ت و ته‌جره‌به
ته‌شكیلاتیه‌كانی وه‌كوو هاوكاری
كومیته‌ی سازمانده‌ری شاره‌كان
سازمان درا و له دوای چه‌ند سال
فه‌عالییه‌ت له‌م به‌شه‌دا بو به
هاورییكی شاره‌زاو جیگه‌ی
متمانه‌ی هه‌موان. مه‌یدانیكی تر
له فه‌عالیه‌تی هاوری ناسر له
ته‌شكیلاتی كوردستاندا كار و
فه‌عالیه‌تی ماندوی نه‌ناسانه و
دلسوزانه‌ی له‌به‌شی ته‌داروكات و
ئوموری زیستی ته‌شكیلاتی
كوردستاندا بو.
هاوری ناسر له
ماوه‌ی چه‌ندین سال فه‌عالییه‌تی
حیرفه‌یی و كومونیستی له ریزی
پیشمه‌رگایه‌تی كومه‌له‌دا
ناره‌حتی و سه‌ختی گه‌لیك زۆری
به چاو بینی گیان له ده‌ستدانی
براكه‌ی واته هاوری مه‌نسوری
خسروی له ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له‌دا له ده‌ست دانی
سه‌میمی ترین هاورییان و
هاوسه‌نگه‌ره‌كانی هاوریان ئازادی
قازی زاده و ئیسماعیلی
موسته‌فازاده له كاتی بۆمباران
كردنی ئوروگاكانی كومه‌له له
سالی ٦٧ ناره‌حه‌تی گه‌لیكی
گهوهرن له ژیانی خه‌باتكارانه
ئه‌م هاوری ئازیزه‌ماندا. به‌لام
گیانی له ده‌ستدانی ئه‌م
ئازیزانه و ده‌یان و سه‌دان
هاوسه‌نگه‌ری تری ئیراده‌ی هاوری
ناسری بۆ دریژه‌دان به ریگایك
كه ئازادی و ره‌هایی چینی
كریكاری تیدا به دی ده‌كرا
موحكه‌م راگرت.هاوری ناسر له
كوتایی سالی ٦٩ دا له لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه ئیعزام كرایه
سوئید.
له كه‌مالی
ناباوه‌ری دوستان و هاورییانیدا
له ماوهییكی كورتدا له بهرتوش
بون به نه‌خوشی سه‌ره‌تان له
نهخوشخانهدا به‌ستری كرا و
كه‌وته ژیر تیغی عه‌مه‌لی
جه‌راحی و له دوای ٣ روژ به
رانبه ركی كردن له گه‌ل مه‌رگدا
چاوهگهشه پر له هیواكه‌ی بۆ
هه‌میشه لیكناو به جی هیشتین.
به دریژه‌دان به
ریگای هاوریی كومونیست و ماندووی
نه‌ناس كاك ناسری خسروی ریز له
یادی ئازیز و خوشه‌ویستی ده‌گرین.
|