|
بهرز و بهریز
بیت یادی هاوری كومونیست، كادری
له میژینهی كومهله و سیمای
ناسراو و خوشهویستی نیو
كومهلانی زهحمهتكیشی
مهنتهقهی جنووبی كوردستان،
هاوری توفیق ئهلیاسی
روژی ١٩ی
شههریوهر مانگی سالی ١٣٧٠ دلی
هاوری توفیق یهكیك له كادهر
به تواناكانی كومهله و حیزبی
كومونیست ئیران، سیمای ناسراو
جیگای باوهر و متمانهی
زهحمهتكیشانی جنووبی كوردستان
به دهستی جنایهتكارانی
پاریزهری سهرمایه له ئیران
له لیدان كهوت.
هاوری توفیق له
تهمهنی تازه لاویدا رووی كرده
خهباتی سیاسی و زولم و زوری
چینایهتی به تهواوی
ناسیبوو.وهچون خوی
لهخانهوادهیهكی زهحمهتكیشدا
له دایك بوو وه له شوینه
جوراوجورهكانی ئیران كاری كرد
بوو، زور باش دهرد و موشكلاتی
زهحمهتكیشانی دهرك دهكرد وه
به راستی ری پیشاندهری كریكاران
و زهحمهتیكشان بوو. كاتیك هاوری
توفیق له ناو كریكاراندا له
سهر مهسایلی جوراوجور قسهی بو
دهكردن ههموو به عهلاقهوه
گوی یان دهدایه قسهكانی و وهك
رابهریكی خوشهویست متمانهیان
پی دهكرد و قسهكانی ئهویان
وهردهگرت. هاورێ توفیق پیش
راپهرینی سالی ٥٧ به هوی
فهعالییهتی سیاسی یهوه زور
جار له لایهن دارودهستهی
رژیمی شاوه ههرهشهی لی كرا و
ههموو جاریك له گهل خهتهری
زورگهوره بهرهو روو دهبوو .
كاك توفیق سال به سال وشیاری
سیاسی زیاتر دهبوو وه زیاتر
ههستی به چهوساندنهوهی
كریكاران دهكرد. به دهس
پیكردنی شورشی سالی ٥٧ له دژی
رژیمی پاشایهتی هاوری توفیق وهك
رابهریكی عهمهلی ههلدهسووراو
خهلكی له دژی ئهو رژیمه هان
دهدا. وه چ له مهنتهقهی
ژاوهرو و چ له شارهكانی سنه و
مهریوان له تهزاهوراتهكان
خهلكدا نهقشی بهرچاوی ههبوو.
كاك توفیق له گه ل ئهوهیكه
به هوی دهستهنگی
خانهوادهیهوه نهیتوانیبوو
له ٥ كهلاس زیاتر دهرس بخوینی،
بهلام ئیستعدادیكی زۆر باشی
ههبوو. مهسهله سیاسی یهكانی
زور زوو وهردهگرت وه له
تهوزیحی مهسایلی سیاسی و
چینایهتیدا زمانیكی سادهی
ههبوو و زور راحهت دهیتوانی
زولم و زوری چینایهتی و
نابهرابهری ئیجتماعی بو
جهماوهری كریكار و زهحمهتیكش
روون بكاتهوه. هاوری توفیق له
سالی ٥٩ وه ژیانی موبارزاتی خوی
به تهواوی به كومهلهوه گری
دا و ههر ئهو ساله وهك
فهرماندهی نیزامی دهستهیهك
له پیشمهرگهكانی كومهله له
جنووبی كوردستان كاری گرته
ئهستوو.
هاوری توفیق
سهرهرای ئهوهیكه دهورهی
نیزامی نهدیبوو، بهلام به هوی
تهجریه چهندین سالهی له هه
لسوورانی پیشمهرگاندا ههر وهك
فهرماندهیهكی تهراح و لیزان
نهقشی ههبوو و له باری
نیزامیهوه به راستی لیزان و
پركار بوو. هاوری توفیق سالی ٦٠
كرایه ئهندامی كومهله و ههر
لهو سالهدا وهكوو فهرماندهی
نیزامی پهل و معاونی هیزی شورش
له ناوچهی ژاوهرو و
كهڵاتهرزان دریژهی به
ههلسوورانی خویدا.
پاییزی سالی ٦٢
كرایه فهرماندهی گوردانی ئاریز
سالی ٦٣ تا ٦٧ له گهل
فهرماندههی گوردانی ئاریز
معاونی تیپی ١١ی سنه و ئهندامی
كومتیه ناوچهی سنهش بوو. سالی
٦٨ تا ٦٩ فهرماندهی تیپی ١١
سنه بوو. وه ههتا كاتی
دهستگیر بوونی له لایهن ج.ا
یهوه چالاكانه ههلدهسووراوه
فیداكاری له خوی نواند. هاورێ
توفیق له دهورانی
پیشمهرگایهتیدا له دهیان
عهمهلیاتی نیزامیدا لهوانه
گرتنی پایگا و مقهرهكانی
ئهویههنگ، نجی، سپی بن، ره ش
نش، میانه، خواشت، تهوریوهر،
ههرسین، كهڵهوینجه له
ناوچهكانی ژاوهرو و
كهلاتهرزان و سهرشیوی مهریوان
و تیك وپیك شكاندنی هیرشی
هیزهكانی رژیم لهناوچه
جوراوجورهكانی جنووبی كوردستان و
فهرماندهی دهیان عهمهلیاتی
كهمین دانان له سهر جاده
جوراوجورهكانی سنه- مهریوان و
سهقز- بانه و دهیان
عهمهلیانی دیكه بهشداری
چالاكانهی كرد. هاوری توفیق
سهرهرای لیهاتوویی له كاری
نیزامیدا لهكاری سیاسیشدا
نموونهی رابهریكی به توانا و
ههلسووراو بوو وه له ریزهكانی
كومهله و له ناو خهلكی
زهحمهتكیشدا حساب له سهر
قسهی دهكرا و ری نیشاندهر بوو.
هاوری توفیق سالی ٦٥ له كونگرهی
پینجهمی كومهله و له كونگر
هی دووههمی حیزبی كومونیستی
ئیران دا بهشداری كرد. ههروهها
له دهورهی دووههمی
مهدرهسهی حیزبی ئوكتوبردا
بهشداری كرد و ئهم دهورهیهی
سهركهوتوانه تی پهر كرد.
هاوری توفیق ئهلیاسی چهند
خسوسیاتی بهرچاوی ههبوو كه هیچ
كات له بیری زهحمهتكیشان و
پیشمهرگهكانی كومهله
ناچیتهوه. ماندوویی نهناسی و
ئاماده بوون بو كاری سهخت،
خهبات دژی بیروباوهری
دواكهوتوانه و كونه
پهرهستانه تهبلیغ و تهرویجی
دنیایهكی به دوور له ستهم و
چهوسانهوه، و فیداكاری له
شهرایهتی زور سهخت و ناخوش دا
و ههلسو كهوتی كومونیستی و
شورشگیرانه له گهل خهلك دا
له خسووسیاتهكانی كاك توفیق
بوون.
سهرهنجام ئه م
هاوری خوشهویستهی كومهلانی
خهلكی چهوساوهو ئهم پ.م
تیكوشهرهی كومهله و حكا
لهكاتی چوون بۆ دیتنی
مندالهكانیدا له پیلانیكی
جنایهتكارانه دا كه پیشهی
ههمیشهی رژیمی گهندهلی
ئیسلامیه پاش بریندار بون اسیر
كرا و پاشان هه ولی ئهوهیاندا
كه شهخسیتی موبارز و كومونیستی
ئهو خوشهویسته تیك بشكینن و
به هینانی بو سهر شاشهی
تهلهویزیونی خویان له
خوشهویستی و شهخسییهتی
موبارزهی له نیو دلی خهلكدا
کهم كهنه وه بهلام خهلك زور
زور لهوه وریاتر بوون كه رژیمی
جنایهتكاری ئیسلامی بتوانی
كهلین خاته نیوان ئهوان و
یهكیك له خوشهویست ترین
رابهرانیانهوه. ئهم پلانه
جنایهتكارانهی رژیم هیچ تهسیرو
كار دانهورویهكی له سهر ئهم
سیما ناسراوی بزووتنهوهی
كومونیستی نهبوو و پاش ئهم
شانوگهریه دژی ئینسانیه وهكوو
پیشهی ههمیشهیی رژیمی جنایهت
و اعدام، رژیمی ئیسلامی كاك توفیق
ئهلیاسی ناسراو به توفیق حهمه
لاو یان اعدام كرد.
یادی بو ههمیشه
له دلی ئیمه و كریكارانی ستهم
لیكراو دهژیت.
|