|
به‌یادی فه‌عالی شۆرشگیر و
كۆمونیستی كۆمه‌ڵه‌هاورێ فیزوڵا
مه‌حه‌مه‌دی ناسراو به"سیروان"!
هاورێ فیزولا محه‌مه‌دی ساڵی ١٣٣٧
له‌داوینی بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیش و كرێكاری ئاوایی
"سمان"ی ناوچه‌ی چه‌م شاری سنه
له‌دایك بوو. ده‌وره‌ی خویندنی
سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌و ئاوایی
یه‌ته‌واو كرد و دوایی بۆ
درێژه‌دان به‌خویندن وێرای
بنه‌ماله‌كه‌ی كوچیان كرد بۆ شاری
سنه‌تا بتوانن ئال و گورێك
له‌ژیانی پر مه‌ینه‌تیاندا پێك
بینن به‌ڵام تا ده‌هات وه‌زعی
بژیوی بنه‌ماله‌كه‌ی روی له‌خراپ
بون ده‌كرد، هه‌موو گیر‌و گرفت و
تنگه‌وچه‌ڵه‌مه‌كانی ژیان
كه‌چاره‌نووسی نیزامی
سه‌رمایه‌داری بۆ هه‌موو
چه‌وساوه‌كانی ره‌قم لێ داوه،
ده‌ستیان دایه‌ده‌ست‌یه‌ك و هاورێ
فیزولا محه‌مه‌دی ناسراو
به"سیروان" ناچار بوو ده‌ست
له‌خویندن هه‌ڵگری و به‌ره‌و
بازاری ره‌شی كرێكاری بروات و
له‌ده‌ریای به‌رین كرێكاران
ڵه‌یوه‌ست بێ. تا ساڵی ٥٤
له‌شیركه‌ته‌ساختومانیه كانی شاری
سنه‌خه‌ریكی كار كردن بوو ساڵی ٥٤
له‌ژاندارمه‌ری وه‌ك ده‌ره‌جه‌دار
خه‌ریكی كار كردن بو. كاتێك
ناره‌زایه‌تی خه‌لكی وه‌گیان
هاتوی ئیران به‌دژی رژیمی
پاشایه‌تی گه‌شه‌ی كرد‌و ده‌سته
ده‌سته رژانه شه‌قامه‌كان هاورێ
فیزولا له جومله‌ی هه‌وه‌لین
كه‌سانیك بو كه‌هاته نیو ریزی
خه‌لكی به‌ش مه‌ینه‌ت وه‌وه‌گیان
هاتو. كاتێك كه شۆرشی خه‌لكی
ئیران بۆ بنیاتنانی كۆمه‌لگایه‌كی
دیموكراسی شۆرشگیر ناكام
مایه‌وه‌و رژیمی به‌زۆر داسه‌پاوی
ئیسلامی هاته‌سه‌ر كار، هاوری
"فه‌یزولا" زۆر زوو توانی
سیاسه‌ته دژی ئینسانی یه‌كانی
ئه‌م رژیمه بناسێ، هه‌ر له‌و
كاتاندا بو كه هه‌رچی زیاتر
له‌گه‌ل كۆمه‌ڵه ئاشنا بو و بو
به‌فه‌عالی هه‌ڵسوراوی كۆمه‌ڵه.
ساڵی ٥٩ كه‌شه‌ری ئێران و عیراق
هه‌ڵگیرسا هاورێ سیروان ئه‌م
شه‌ره‌ی به‌شه‌ریكی كۆنه‌ڵه‌رستان
ده‌زانی و ده‌یكوت كه‌ئه‌م
شه‌ره‌ته‌نیا كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشانن كه‌له‌زه‌ره‌ری
لیده که ن. دوای ماوه‌یه‌ك
جه‌بهه‌ی شه ری به‌جێ هیشت به‌ڵام
له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌له‌جاده‌ی
سنه_كامیاران له‌لایه‌ن جاسوسانی
رژیمه‌وه‌گیرا و دوای چه‌ند رۆژ
ره‌وانه‌زیندانی ئه‌ڤین و دوایش
"قزل حساریان" كرد. له‌محاكمه‌ی
یه‌كه‌م دا حوكمی ئیعدامیان
به‌سه‌ر دا سه‌پاند به‌ڵام
له‌دوایی دا دوای چه‌ند
جه‌له‌سه‌ته‌جدیدی نه‌زه‌ریان
كرد‌و به‌١٥ سال زیندان مه‌حكومیان
كرد.
هاوری فه‌یزوڵا مه‌حمه‌دی ناسراو
به‌سیروان له‌زنیدانیشدا ده‌ستی
له‌خه‌بات و تێكۆشان هه‌لنه‌گرتو
به‌زمانێكی ساده‌و شیرین
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری رۆژ ره‌شی و
به‌ش مه‌ینه‌تی چینی كریكار بۆ
هاوبه‌ندیكانی ده‌داوا رێگای
رزگاری پێ نیشان بدات.
شكه‌نجه‌و ئازاری جه‌لادان بێ
ئاكام مایه‌و هاورێ سیروان بۆ
یه‌ك ساتێك لیوه رازداره‌كانی
نه‌كرده‌وه‌هه‌ر بۆیه‌دوای ٢٠
مانگ زیندانی رۆژی ٢٢ی به‌همه‌نی
٦١ ئازاد كرا.
دوای ئازاد بونی هاوری سیروان
به‌ئیمانی پته‌وتر به‌سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی
خۆی هه‌روا راگرت. ئه‌م جار هاورێ
فیزوڵا ده‌ستی كرد به‌كاری
رانه‌نده‌گی و له‌مه‌نته‌قه‌ی
چه‌مشار و ده‌وروبه‌ر كاری ده‌كرد
و هه‌مێشه‌له‌گه‌ل هاورێیانی
گوردانی شوان و كامیاران
لهپه‌یوه‌ندی دا بوو و ده‌یان
راسپارده‌ی له‌م ناوچانه‌ئه‌نجام
دا.
هاوینی ساڵی ٦٢ له‌عه‌ملیاتی
هاورێانی گودانی شوان له‌ناوچه‌ی
جنووب "به‌شداری كرد و یارمه‌تی
هاوریانی ده‌دا.
به‌ڵام هه‌مان هاوین له‌لایه‌ن
ئیتلاعاته‌وه‌گیرا بردیان بۆ
زیندان "قروه" ئه‌م جاره‌هاورێ
سیروان به‌وره‌یه‌كی
پۆڵاینه‌وه‌به‌ره‌نگاری
شكه‌نجه‌دژی ئینسانی یه‌كانی
جه‌لادان بۆوه‌وجلادان ناچار بوون
دوای ٦ مانگ ئازادی بكه‌ن. هاورێ
فیزولا دوای ئازاد بون مه‌جبور
بوو بۆ ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی خۆی
له‌گه‌ل كۆمه‌ڵه قه‌تع بكا
به‌ڵام هیچكات ده‌ستی له‌ته‌بلیغی
سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه
هه‌ڵنه‌گرت و هه‌روا كۆمه‌ڵه
مایه‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ئه‌و یاره
له‌میژینه‌ی كومه‌له‌و حیزبی
كومونیستی ئیران رۆژی ٢١ی تیر
مانیگ سالی ٧٣ به‌هۆی سه‌كته‌ی
مه‌غزی دوای ٥ رۆژ ده‌سته‌و
په‌نجه‌نه‌رم كردن له‌گه‌ل مه‌رگ
دڵی که‌یلی حه‌زی سه‌ركه‌وتنی
كرێكاران بۆ هه‌میشه له‌كار
كه‌وت و دریژی ریگای به
ئیمه‌سپارد.
یادی ئازیزی هاورێ فه‌یزوڵلای
موحه‌مه‌دی ناسراو به‌سیروان
به‌ریزه‌ریگای پڕه له ریبواری
شیلگیر و به‌رده‌وام.
|