|
هاوڕێ گیان به‌ختكردوو عوسمانی
فه‌رمان (وله‌ژێر)
به‌سه‌رهاتی ژیان و خه‌باتی
عوسمانی فه‌رمان دیمه‌نێكه له
خه‌بات و موقاوه‌مه‌تیێكی
سه‌رسه‌ختانه به‌رانبه‌ر به
كۆماری ئیسلامی و وێنه‌یه‌كه له
لێبراوی شورشگیرێكی رێبازی
كمونیستی
هاورێ"عوسمانی فه‌رمان" له ساڵی
١٣٤٨ له ئاوایی "وله‌ژێر"ی سه‌ر
به شاری مه‌ریوان چاوی به دنیا
پشك‌وت. به هۆی كه‌ش و هه‌وای
سیاسی ناوچه‌كه و حزووری
كۆمه‌ڵه وه‌ك حیزبێكی پێشڕه‌و و
داكۆكیكاری خه‌ڵكی هه‌ژار و
زه‌حمه‌تكێش، هه‌ر له سه‌ره‌تای
نه‌وجه‌وانیه‌وه كه تازه
ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی به خه‌بات
و تێكۆشانی به‌رینی خه‌ڵك له ناو
چووبوو و به داخه‌وه به جێگای
"حكومه‌تێكی ئینسانی" ده‌سه‌ڵاتی
كۆنه‌په‌ره‌ستی و مه‌زهه‌ب و
خۆرافه هاته سه‌ر كار. هاوڕێ
"عوسمانی فه‌رمان" له حاڵێكدا
كه تازه‌لاوێك بوو رێگای ژیانی
خۆی دیاری كردوو تا كاتی گیان
به‌ختكردنی لێبراوانه و
وه‌فادارانه ئه‌و رێگایه‌ی بڕی.
هاوڕێ "عوسمانی فه‌رمان" پاش
ئازاد بوونی له زیندان، بویرانه
درێژه‌ی به رێگاكه‌ی خۆی دا.
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژاری
ناوچه‌كه به باشی ئاگاداری
بیروباوه‌ڕ و رێبازی ئینسانی
ئه‌و بوون و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه
خۆشیان ده‌ویست و پشتیان پێ
ده‌به‌ست.
هاورێ عوسمان تێكۆشه‌رێكی دلسۆز و
به ده ربستی کۆمه ڵه بوو ، خه‌لکی
بۆ خه بات دژی زۆرداری و چه
ۆساندنه وه هان ده دا و زه
حمتکێشانی ناوچه باوه ریان پێ بۆ
و زۆریان خۆشده ویست.
سالی 1362 به هۆی هه ڵسوڕا نی
سیاسیوه ، له لایه ن جمهوری ئیسلا
می یه وه ده سگیر کرا و به
خۆراگری و به ره نگاری قاره
مانانه ی له زینداندا هه‌موو نه
هێنیه کانی ته‌شکیلاتی پاراست و
رژیم نه‌یتوانی هیچ به لگه یه ک
له دژی به ده ست بێنێ و دوای ماوه
یه ک بۆ ئه وه ی له دوره وه
بیگرێته ژێر چاوه دێری له زیندان
ئازادی کرد.
هاۆرێ عوسمان له سالانی دۆای
ئازادبونیدا بوو به یه کێک له
هه‌لسوراوانی به رێوه به رانی
ئێعترازاتی خه لکی وله ژێر‌و هه‌مو
ناوچه که.
كاك "عوسمانی " بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
كۆمه‌ڵه و كاری ته‌شكیلات له
نزیك ئاوایی وله‌ژێر كارگایه‌كی
بچووكی بلۆك سازی دروست كرد‌و كردی
به‌سه‌رپۆشێك بۆ پیوه‌ندی گرتن
له گه‌ل خه‌لك و بۆ كاری
ته‌شكیلاتی. پاش ماوه‌یه‌ك به
بۆنه‌ی ئه‌وه‌یكه رژیم له
مه‌به‌سته‌كه‌ی تێگه‌یشتبوو، به
ناچار كارگاكه‌ی هه‌ڵپێچاو و له
نیوان سنووره‌كانی عێراق و
ئێران‌دا ده‌ستی كرده كار كردن.
له‌م ماوه‌یه‌شدا هه‌موو كات
ئێعلامییه و تراكته‌كانی
كۆمه‌ڵه‌ی له ناو خه‌ڵكدا بڵاو
ده‌كرده‌وه. به پێی قسه‌ی
دۆستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه،
چه‌ندین جار له شه‌ودا و له
كاتی گه‌ڕانه‌وه له خاكی عێراق
به بۆنه‌ی ئه‌وه‌یكه كه‌ل و
په‌لی ته‌شكیلاتی ده‌گواسته‌وه،
چه‌كدارانه له‌گه‌ڵ رژیمدا
ده‌رگیر بوو و به بوێرییه‌وه
له ده‌ستی مه‌ئموران هه‌ڵده‌هات.
هاوڕێ "عوسمانی فه‌رمان" كه
وه‌رزكارێكی فوتبالیست بوو به
حزووری هه‌رچی زۆرتر له ناو
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژار له
ناو خوێندكاران و وه‌رزشكاران بۆ
سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی كۆمه‌ڵه
ته‌بلیغی ده‌كرد.
سه‌رئه‌نجام به ته‌شخیسی
كۆمه‌ڵه و بۆ پاراستنی گیانی
ئه‌و له ده‌ستی رژیم، هاوڕێ
عوسمان له ساڵی ١٣٦٦ به ریزی
عه‌له‌نی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوو.
هاورێ عوسمان له ماوه ی پێشمه
رگایه تی دا ببوه فرمانده یه کی
لێ هاتو و کارزانی کۆمه له و له
هه‌ر شه‌ڕو حماسه یه ک دا که ئه
وی تێدا بشدار بوایه مایه ی
دلگه‌رمی بوو بۆ هاوریکانی.
چه ند جار شه ڕی سه رکه وتووانه ی
شاری مه‌ریوان شه رێکی 11 سه عاته
ی پشتی بزان و کلاتێ له نزیکی
جاده ی سنه و مه‌ریوان، گرتنی
پایگای ساوسلێمانه و
تفروتوناکردنی گروهی زه ربتی جانه
وه ره ،تێکشکاندنی گروهی زه ربه
تی رژیم له پشتی شارانی
،تیکشکاندنی گروهی زه ربه تی رژیم
له به ینی ئاوایی کاڵی سه رو و سه
رنژمارو ده یان عملیاتی دیکه گۆشه
یکن له چالاکی و قاره مانیه تی
هاورێ عوسمان فرمان. کاک عوسمان
خۆشه ویستی ناۆ ریزی پێشمه رگه
بوو وه وه ک و فرمانده یکی نیزامی
و لێپرسراویکی سیاسی هه میشه بونی
له ناو واحیده کاندا متمانه و
دلگرمی به هاورێتانی ده بخشی.
كاك عوسمان به به‌شداری
بوێرانه‌ی خۆی، له هه‌موو
مه‌سئولیه‌ت و عه‌مه‌لیاته‌كانی
كۆمه‌ڵه له ناوچه‌كه نیشانی دا
كه كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له
تواناییه‌كانی بكات. به‌ڵام
وه‌كوو فه‌رمانده‌یه‌كی به‌توانا،
كۆماری ئیسلامی له حزووری ئه‌و
له ناوچه‌كه ترسی هه‌بوو.
كه‌متر ده‌رگیری و عه‌مه‌لیاتێك
هه‌بوو كه گوردانی "كاك فواد"
ئه‌نجامی دابێت و كاك عوسمان تێدا
حزووری نه‌بووبێت. حزووری كاك
عوسمان له مه‌یدانه
جۆراوجۆره‌كاندا به هاوڕێیانی
وره و ئومێدی ده‌به‌خشی. خه‌ڵكی
سته‌م لێكراو شانازیان به بوونی
وه‌ها پشتیوانێك ده‌كرد و
هه‌میشه ده‌رد و ره‌نج و كێشه و
گرفته‌كانی خۆیانیان به ئه‌و
ده‌گوت و به بوونی كاك عوسمان
له‌گه‌ڵ مافه‌كانی خۆیان ئاشنا
ده‌بوون و له زاڵمان و
به‌كرێگیراوان نه‌ده‌ترسان.
سه‌داقه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتی
بوێرانه‌ی كاك عوسمان بوو به
ئولگو و نمونه‌یه‌ك تا لاوانێكی
زۆر به شور و ئه‌شتیاقه‌وه له
ناوچه‌ی مه‌ریوان به ریزی
كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بن و
زۆربه‌ی دۆستان و كه‌سانێك كه
پێشتر له گه‌ڵ ئه‌ودا كاری
ته‌شكیلاتیان كردبوو به متمانه
و ئیمانێكی زۆرتره‌وه ده‌ستیان
كرد به راكێشانی خه‌ڵك و ئه‌مه
بووه هۆی ئه‌وه‌یكه
ته‌شه‌كیلات له‌و ساڵانه‌دا له
چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی نیزامی
ناوچه‌كه‌دا سه‌ركوتوو بێت. له
ناوچه‌كانی كوردستان له‌وانه
مه‌ریوان و سنه له عه‌مه‌لیات و
ده‌رگیری پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
چالاكانه‌ترین حزووری له خۆی
نیشان دا و له ئیداره كردن و
فه‌رمانده‌یی كردنی سه‌دان كه‌مین
دانان رۆڵی گرینگ و ئه‌ساسی
هه‌بوو،
ئاشنا كردنی خه‌ڵكی هه‌ژار به
مافه‌كان خۆیان و روون كردنه‌وه‌ی
ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه،
له‌و بیروه‌رییا‌نه‌ی كاك
عوسمانن كه قه‌ت له یادی
خه‌ڵكی مه‌ریوان ناچێته‌وه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی كاك عوسمان چ ئه‌و
كاته‌ی كه وه‌ك كه‌سێكی
ته‌شكیلاتی چالاكی ده‌نواند و چ
ئه‌و كاته‌ی كه چووه ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
به‌رده‌وام له لایه‌ن
ئیتلاعاته‌وه له ژێر گوشار دا
بوون، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش
ئه‌وه بوو كه رۆژ به رۆژ كاك
عوسمان له ناو خه‌ڵكدا
خۆشه‌ویستر ده‌بوو و ئه‌مه‌ش شتێك
نه‌بوو كه به‌كرێگیراوانی رژیم
لێ بێ ئاگا بن، به‌ڵام هیچ
به‌ڵگه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به
چالاكییه‌كانی ئه‌و به‌ده‌سته‌وه
نه‌بوو. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا
چه‌ندین جار له لایه‌ن مه‌ئموران
و به‌كرێگیراوانی كۆماری
ئیسلامییه‌وه ماڵه‌كه‌یان له
ئاوایی "وله‌ژێر" گه‌مارۆ درا و
ئازاری به بنه‌ماڵه‌كه‌ی درا.
هه‌روه‌ها "كاك نه‌سرۆڵا" برا
گه‌وره‌ی كاك عوسمان، چه‌ندین جار
به تاوانی لایه‌نگری له
كۆمه‌ڵه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له
سیاچاڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا
راگیرا و خرایه ژێر
ئه‌شكه‌نجه‌وه. دایكی به‌ڕێزی
"كاك عوسمان"، دایه "سه‌فیه"
ساڵها له ماڵه‌كه‌یدا گوێ بیستی
رادیۆ كۆمه‌ڵه ده‌بوو تا به
وه‌رگرتنی هه‌واڵی عه‌مه‌لیاتی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه ئاگاداری
سه‌لامه‌تی "كاك عوسمان" و باقی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بێت.
"كاك عوسمان" له دوایین
نامه‌كه‌یدا كه ته‌نیا چه‌ند
مانگ پێش له گیان به‌ختكردنی بۆ
بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناردووه،
نوسیویه‌تی: داوا له بنه‌ماڵه
خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده‌كه‌م له
هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه و ئه‌زیه‌ت و
ئازاری كۆماری ئیسلامی خۆڕاگر بن
و ببنه ئۆلگوی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا.
من تا دوایین ساتی ژیانم درێژه
به خه‌بات ده‌ده‌م چونكه به
راستی باوه‌رم به رێبازه‌كه‌م
هه‌یه.
سه ر ئه نجام ئه م سیما ناسراوه ی
ناو زه حمتکێشان ئه م پیشمه رگه
به ئیمانه ی کۆمه له سه عات 10 سه
ر له بیانی رۆژی 12 جۆزه ردانی
ساڵی 74 دوای سالانیکی دورو دریژ
هلسورانی کمونیستی له شاری
سلیمانی کوردستانی ئیراق کوته به
ر ده سریژی چند به کریگیراوی
تیروریستی جمهوری ئیسلامی و گیانی
بخت کرد.
"هاوڕێ عوسمانی فه‌رمان" له گه‌ڵ
هاوڕێی و هاوسه‌نگه‌ری دێرینی خۆی
"هاوڕێ عوسمانی كیانی" له
حاڵێكدا كه له دوای
چاوپێكه‌وتنی ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه‌كانیان له سلێمانیه‌وه
به‌ره‌و مقه‌ڕی كۆمه‌ڵه
ده‌گه‌ڕانه‌وه، كه‌وتنه به‌ر
ده‌سڕێژی تێرۆریسته‌كانی كۆماری
ئیسلامی و گیانیان له رێگای
ئازادی چینی كرێكاردا به‌خت كرد.
به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان،
تێرۆریسته‌كان شه‌هامه‌تی
به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ
هاوڕێ عوسمان نه‌بوو و له پشت
سه‌ره‌وه ده‌سڕێژییان لێكردبوو.
هاوڕێ "عوسمانی فه‌رمان" به
برینداری به ده‌مانچه‌یه‌ك
ته‌قه له تێرۆریسته‌كان ده‌كات
و چه‌ند كه‌سێكیان لێ بریندار
ده‌كات. هه‌ر به‌و حاڵه‌وه
ئه‌چێته سه‌ر ته‌رمی "هاوڕێ
عوسمان كیانی" و هه‌ر له‌وێدا له
ته‌نیشت ته‌رمه‌كه‌ی هاوڕێ
عوسمانی كیانی سه‌ر له نوێ
ته‌قه‌ی لێده‌كرێته‌وه و گیانی
به‌خت ده‌كات. هاورێ عوسمان خۆی
گیانی بخت کرد و درس و ئه زمونه
کانی ژیانی کورت و پر بایخی گه ش
بینی و هیوای به سرکه وتن بۆ ئێمه
ی بجێ هشت.
رێوڕه‌سمی به خاك سپاردنی "هاوڕێ
عوسمانی فه‌رمان" به به‌شداری
كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی شاری
سلێمانی و به ده‌ر‌بڕینی بێزاری
له تێرۆریست په‌روه‌ری كۆماری
ئیسلامی ، به‌ڕێوه‌چوو. ژیانی
"كاك عوسمان" بووه‌ته ئۆلگویه‌ك
بۆ خه‌ڵكی مه‌ریوان و "وله‌ژێر"
و ناوچه‌كه. ته‌نانه‌ت لاوان و
تازه‌لاوانێك كه هیچ كات ئه‌ویان
نه‌بینیوه، وه‌ها بڕوایان به
سه‌داقه‌تی رێگایه‌كا‌ی هه‌یه
كه وێنه‌كه‌یان له‌سه‌ر دیواری
ماڵه‌كانیان هه‌ڵواسیوه.
كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت پاش
گیان به‌ختكردنی هاوڕێ "عوسمان"
ده‌ستی له ئه‌زیه‌ت و ئازاری
بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵنه‌گرت و
دووباره ده‌ستی كرد به زیندانی
كردن و ئه‌شكه‌نجه‌ی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی. "كاك نه‌سروڵا"
برا گه‌وره‌كه‌ی كاك عوسمان له
زیندان تووشی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان
بوو و دوو ساڵ پاش گیان
به‌ختكردنی كاك عوسمان، له رۆژی
8/3/1376 گیانی له ده‌ست دا. كاك
نه‌سروڵا هیچ كات له یارمه‌تی
به پێشمه‌رگه‌كان درێغی
نه‌ده‌كرد و ماڵه‌كه‌ی شوێنێكی
ئه‌من بۆ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
بوو.
به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی گیان
به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و
سوسیالیزم
عوسمان فه‌رمان
عوسمان كیانی"
و نه‌سروڵا تاتا" |