|
به‌رز و به‌ریز یادى ئازیز و خۆشه‌ویستى هاوڕێ عه‌بدوڵاى
ئاده‌مى
به‌مجوره ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه به داخ و كه‌سه‌ریكى
زۆره‌وه شه‌وى 17ى له‌سه‌ر 18ى مانگى ره‌شه‌ممه‌ى ئه‌مساڵ
هاوڕێ " عه‌بدوڵاى ئاده‌مى " تیكوشه‌رى له‌میژینه و
پیشمه‌رگه‌ى فیداكارى كۆمه‌له به هۆى سه‌كته‌ى قه‌لبى گیانى
له‌داست دا.
هاوڕێ" عه‌بدوڵاى ئاده‌مى" شه‌وى 17 ره‌شه‌ممه توشى سه‌كته‌ى
قه‌لبى دێت و ده‌ست به بێ لایه‌ن هاوریانى كۆمه‌له‌وه
ده‌گویزیته‌وه بۆ بیمارستانى شارى سلیمانى, به‌ڵام
به‌داخه‌وه هه‌موو هه‌ول و كوششى دوكتوره‌كان بێ ئاكام
ده‌مێنیته‌وه و هاوڕێ " عه‌بدوڵا" گیانى ئازیزى له ده‌ست
ده‌دا.
هاوڕێ عه‌بدوڵا تیكوشه‌ریكى فیداكارى كۆمه‌له بوو كه
له‌سه‌رتاى ئاشكرا بوونى كۆمه‌له‌وه ده‌ستى ده‌كرد به
پشتیوانى و ته‌بلیغ و ته‌رویجى سیاسه‌ته شۆرشگیرانه‌كانى
كۆمه‌له و له هیچ كه‌ند و كوسپیك دریغى نه‌كرد.
هاوڕێ " عه‌بدوڵا " سه‌ره‌تا له هیزى به‌رگرى ئاوایه‌كه‌ى
خۆیان واته قون قه‌لاى سه‌ربه‌ناوچه‌ى شار ویرانى مه‌هاباد
سازمان دراو له زورترى جه‌وله‌كانى هیزى پیشمه‌رگه‌ى كۆمه‌له
له ناوچه‌كانى محال و شارویران دا به‌شدارى ده‌كرد و شان
به‌شانى پیشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌له خه‌ریكى كار و هه‌لسوران بوو.
دوایى هاتنه‌ده‌رى هیزى پیشمه‌رگه له شاره‌كانى كوردستان
هاورى عه‌بدولله به هۆى گیروگرفتى بنه‌ماله‌یى له‌ناو شاردا
مایه‌وه و ئه‌وجار پته‌وتر و شلگیرتر له جاران ده‌ستى كرد
به ته‌بلیغى سیاسه‌ته‌كانى كۆمه‌له و نه‌شریات و
راگه‌یاندنه‌كانى كۆمه‌له له نیو خه‌لكى ناوچه‌كه‌ى خۆیدا
بڵاو ده‌كرده‌وه.
هاوڕێ عه‌بدوڵا به‌مجوره و تا پاییز ئه‌مسال خه‌ریكى
هه‌لسوران بوو پاییز‌ى ئه‌مسالیش بۆ دریژه‌پدان به كار و
چالاكى خۆى به‌ریزى ته‌شكیلاتى عه‌له‌نى كۆمه‌له په‌یوه‌ست
بوو.
هاوڕێ " عه‌بدوڵاى ئاده‌مى " ئینسانیكى به‌روحیه و
به‌جه‌ربه‌زه بۆ, هه‌ر ئه‌وه‌ش كاریكى كرد بوو كه پێى به
خوشه‌ویستى هاوریانى پیشمه‌رگه و به بیستنى گیان له‌ده‌ست
دانى دڵى هه‌موان دا خورپى و كوششى نیگه‌رانى بێت.
جیگاى باسه كه رۆژى 18ى ره‌شه‌ممه له گۆرستانى گیانبه‌خت
كردوانى كۆمه‌له له شارى سلیمانى مه‌راسمى ئه‌سپه‌رده‌كردنى
هاورآ عه‌بدوڵا به به‌شدارى ژه‌ماریه‌كى به‌رچاو له هاوریانى
پیشمه‌رگه و ژه‌ماره‌یه‌ك له دوستان و لایه‌نگرانى كۆمه‌له
به‌ریۆه چوو.
ئیمه به بۆنه‌ى گیان له‌ده‌ست دانى هاوڕێ عه‌بدوڵاى ئاده‌مى
تیكوشه‌رى له میژینه‌ى ریبازى كۆمه‌ڵه دا‌غ و په‌ژاره‌ى خۆمان
ده‌رده‌برین و سه‌ره‌خوشى ده‌كه‌ین له بنه‌ماله و كه‌س و
كارى و هه‌ر وه‌ها سه‌ره خوشى ده‌كه‌ین له خه‌لكى ئاوایى قون
قه‌لاى سه‌ر به ناوچه‌ى مهاباد.
به‌ریزبیت یادى ئازیزى هاوڕێ عه‌بدوڵاى ئاده‌مى و ریگاى پر له
ریبوارى ماندویى نه‌ناس و كۆمۆنیست.
|