|
به‌رزو به‌ریز بیت یادی هاورێ
تیكوشه‌ر و كۆمۆنیست محه‌مه‌دی
گولابی ناسراو به "حه‌مه
چاوشین" سیمای خۆراگر‌و وره‌ی
پۆلاینی نیو زیندانه‌كانی كۆماری
ره‌شی ئیسلامی
هاورێ محه‌مه‌دی گولابی ناسراو
به "حه‌مه چاوشین" ساڵی ١٣٤٧
له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار و
ده‌ستكورتی سه‌یداوا له ئاوایی
یه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز له دایك
بوو.
ده‌ورانی منالی و تازه لاوی هه‌ر
وه‌ك باقی هاوته‌مه‌نه هاو
چاره‌نووسه‌كانی له نێوده‌رد و
په‌ژاره‌و بێ ئیمكاناتی به
هه‌زار حه‌ز خۆزگه و تاسه‌وه
نایه پشت سه‌رو توانی ته‌نیا تا
كه‌لاسی دووهه‌می ئیبتدایی بخوینی
و به هۆی ده‌ستكورتی
بنه‌ماله‌كه‌ی نه‌یتوانی دریژه
به خویندن بدات.
له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیدا وێرای
براكه‌ی بۆ دابین كردنی بژیوی
بنه‌ماله‌كه‌ی رێگای ده‌ره‌وه‌ی
كوردوستانیان گرته به‌رو له
شاری "كه‌ره‌ج" خه‌ریكی كریكاری
بوون. هه‌ر له سه‌رده‌می منالی و
دواتریش كه بۆ دابین كردنی
خه‌رجی به‌ریچونی جه‌زبی بازاری
كاری سه‌رمایه‌داری بوو، هه‌موو
بێ مافی و مینه‌تیه كانی ئه‌م
دنیا به‌پییچه‌وانه‌یه‌ی
سه‌رمایه‌داری به ئیسك و
پیسته‌وه چیشت و هه‌زاران پرسیار
له میشكی دا چه‌كه‌ره‌یاندا.
له ساڵی ١٣٦٤ دا له شیركه‌تی
"ئه‌لمانتا له تاران له گه‌ل
ژماره‌یه‌ك له كریكارانی ئاگاه و
شورشگیر ئاشنا بوو یه‌كه‌مین كاری
هه‌لسورانی خۆی له شوینه
كریكاری كانه‌وه ده‌ست پی كرد.
هه‌لسورانه‌كانی ئه‌م ژماره‌یه
له كریكاران زۆرتر كاری ته‌بلیغی
و ئاگاهگه‌رانه له نیو
كریكارانی ساختومانی وشوعار نوسین
له دیفاع له كۆمه‌ڵه و
بزوتنه‌وه‌ی شورشگیرانه‌ی
كوردوستان بوو. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا
له جه‌ریانی شه‌ری ئێران و عیراق
و قه‌ریانی سه‌ربازگیری له
لایه‌ن رژیمی ئیسلامیه‌وه له
تاران ده‌ستگیر و وه‌كوو سه‌رباز
ره‌وانه‌ی پادگان كرا كه دواتر
له سه‌ربازی هه‌ل هات.
دوای چه‌ند جار هه‌ڵاتنی جاری
ئاخر له ناو ماڵی خۆیدا ده‌ستگیر
و ده‌یبه‌ن بۆ سه‌ربازی. ئه‌م
جاره‌یان به ناچار ده‌مینیته‌وه
وده‌چیته مه‌یدانیكی تازه بۆ
كار و هه‌لسوورانی سیاسی له ناو
سه‌ربازه‌كاندا.
دوای سه‌ربازی بۆ دابین كردنی
بژیوی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی
رووده‌كاته كوره‌خانه‌كان.
یه‌كیك له هاوكاره‌كانی كه به
یه‌كه‌وه كریكاریان ده‌كرد،
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی كار و
هه‌لسوورانی هاورێ محه‌مه‌دی
گولابی ده‌ڵێ:
له زۆربه‌ی كوره‌خانه‌كانی
مه‌ره‌ند كریكاران كاك
محه‌مه‌دیان ده‌ناسی و كه‌سیكی
زۆر خوشه‌ویست بوو له ناویاندا.
كاك محه‌مه‌د بۆ بردنه سه‌ری
حه‌قده‌سته‌كان و باشتر بوونی
هه‌ل و مه‌رجی ژیانی كریكاران،
به‌رده‌وام كرێكارانی بۆ ئیعتراز
و مانگرتن بانگهیشت ده‌كرد. له
ناوچه‌ی مه‌ره‌ند به هه‌ڵسوورانی
كاك محه‌مه‌د و ره‌فیقه‌كانی له
ساڵی ١٣٦٥ مانگرتنیكی پرشكۆ وره‌ی
خرا.
ئه‌و مانگرتنه ٣ حه‌وتووی خایاند
له جه‌ریانی مانگرتنه‌كه دا
لایه‌نگرانی خاوه‌ن كوره‌خانه‌كان
مانگرتنه‌كه‌یان شكاند، به‌ڵام
هه‌لسوورانی به‌رده‌وامی هاوری
محه‌مه‌د بۆ هۆی پۆچه‌ل
كردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی ئه‌وان.
كاك محه‌مه‌د وه‌كوو
هه‌لسووراویكی كریكاری زیاتر پشتی
به‌ستبو به هێزی خودی كریكاران،
هه‌میشه كریكارانی بۆ
هه‌لبژاردنی رێبه‌رانی جیددی و
دلسووز هان ده‌دا.
هاورێ محه‌مه‌د له
كوره‌خانه‌كاندا به حه‌مه
سه‌قزی ده‌ناسرا. له رۆژه‌كانی
پینج شه‌ممه و جومعه‌دا سه‌ردانی
یه‌كه یه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی
ده‌كرد و گیروگرفته‌كانیانی بۆ
چاره‌سه‌ر ده‌كردن. به بۆ
چوونیكی چینایه‌تی و وره‌ی
به‌رزێكی كه هه‌یبوو به‌رده‌وام
له گه‌ل خاوه‌ن كوره‌خانه‌كان
موبارزه‌ی ده‌كرد و دواكاری مافی
پێ شیل كراوی كریكارانی بوو. هه‌ر
ئه‌و خه‌باتگیریه ببۆ هۆ ئه‌وه
كه سه‌رمایه‌داره‌كان وه‌كوو
كه‌سیكی كۆمۆنیست و فیداكار رقیان
لێ بی.
یه‌كیك له دۆستان ده‌ی
گیرایه‌وه كه له ساڵی ١٣٦٨ بۆ
ریز گرتن له مه‌راسیمی رۆژی
كۆمه‌ڵه چوینه كێوی به‌ردبرانی
سه‌قز، پیش‌تر خۆی چه‌ندین لاستیكی
ماشینی ره‌وانه‌ی ئه‌و شوینه كرد
بوو كه ئاگریان بدات. به
رێگاوه سروودی كاك شوان و كاك
فوئاد و كاك حه‌مه حوسینی
ده‌خوینده‌وه.
له ریگا رویشتن دا پیشره‌و بوو،
هه‌میشه نیگه‌رانی من بوو و
چاوه‌دێری ده‌كردم كه رووداویكیم
بو نه یه ته پێش. ساعه‌ت ٧
ئاگرێكی گه‌وره‌ی بۆ رۆژی
كۆمه‌ڵه كرده‌وه و وتی
هیوادارام كه رۆژیك دا بێ
سه‌رمایه‌داران له ناو ئاگری
بێزاری وتوڕه‌یی كریكاراندا
تاوانی ره‌نج و
نه‌هامه‌تیه‌كانیان بده‌نه‌وه.
به‌لی به داخه‌وه ته‌مه‌نی كورت
مۆله‌تی دیتنی ئه‌و رۆژی پی
نه‌دا.
ماوه‌یه‌ك به‌ریزی پیشمه‌رگه‌ی
كومه‌له په‌یوه‌ست بوو كه به
هوی گرفتی مالی
بنه‌ماله‌كه‌یه‌یان گه‌رایه‌وه
نیو شار‌و له‌وی دریژه‌ی به
هه‌لسوران دوباره‌ی خۆیدا.
له رۆژی ٤ی پووشپه‌ری ١٣٧٨ له
مه‌نته‌قه‌ی سه‌نعه‌تی شاری
سه‌قز، شه‌و دره‌نگان له كه‌مینی
هیزه ئینتزامی یه‌كانی كۆماری
ئیسلامی كه‌وت ته‌قه‌یان لیكرد و
لاقی چه‌پی به توندی بریندار
بوو. له زیندانه‌وه نامه‌یه كی
بۆ دۆستیكی خۆی نوسیوه و ده‌ڵێ:
شه‌و دره‌نگان ده‌مهه‌ویست بۆ
مالی خوشكم له ئاوایی ئالتون
بچم. له نزیك شاری سه‌نعه‌تی
كه‌وتمه كه‌مینی هیزه‌كانی
كۆماری ئیسلامی و لاقی چه‌پم كه
٥ فیشه‌كی به‌ر كه‌وتبوو به
توندی بریندار بووم.
منیان بۆ ئیتلاعاتی سه‌قز برد.
شه‌ویك له بیمارستانی خومه‌ینیدا
به‌سته‌ری بووم. به‌ڵام لاقی
چه‌پم شكا بوو، و خۆین ریژیی
یه‌كی زۆری ده‌كرد. له
بیمارستانه‌وه یه‌ك راست بردیانم
بۆ ئیتلاعات و بازجووی یان
ده‌كردم. به منیان وت كه پوولم
بۆ كۆمه‌ڵه كۆ كردۆته‌وه و له
حاجی غه‌فووری ئازادی پوولت
وه‌رگرتووه/ له حالیكدا من
ئاگاداری هیچ كام له‌وانه
نه‌بووم. ٦ مانگ له سلوول دا
بووم. له ماوه‌ی ئه‌و ٦ مانگه‌دا
نه ئیجازه‌ی حه‌مام كردنیان پی
دام و نه له هه‌واخوریش
خه‌به‌ریك هه‌بوو. ئه‌وه له
هه‌ل و مه‌رجیكدا بوو كه لاقم
له گه‌چ گیرا بوو. منیان
نه‌برده لای دوكتور، هه‌ولیان
ده‌دا كه ئیعترافم پێ بكه‌ن و
له رێگای برینه‌كانمه‌وه ئازار
و ئه‌زیه‌تیان ده‌دام. ئه‌وان
هه‌رچی مه‌به‌ستی خۆیان بوو به
ناوی منه‌وه ده‌یاننووسی پاش
ئه‌و ٦ مانگه، بۆ ماوه‌ی ٢٠ رۆژ
مانم گرت. پاش ئه‌م مانگرتنه و
فشار هینان بۆ ئه‌وان، منیان
ته‌حویلی داداگا دا و به قسه‌ی
ئه‌وان گۆیا شاكی خسووسیم هه یه
كه ئه‌ویش حاجی غه‌فوری ئازادی
یه. ناو براویان هێنا كه له
دژی من شاهیدی بدات.
ناو براو هه رله‌و شوینه وتی
هه‌رگیز من ئه‌و كه‌سه‌م
نه‌دیتوه و هیچ شكایته‌یكم لیی
نییه.
قازی دادگا "گودینی" وتی:
مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه من خۆم
ئیعدامی ده‌كه‌م، چونكه ناو براو
٢٠ ساڵه هاوكاری له گه‌ل
كۆمه‌ڵه ده‌كات و په‌یوه‌ندی
به‌وانه‌وه‌یه.
ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رده‌وام
هیچ كاری نه‌كرده سه‌ر ئیراده‌ی
پۆلایینی هاورێ محمدی گولابی و
ئه‌وه‌ی قازی جینایه‌تكار
خوازیاری بوو، هه‌رگیز نه‌هاته
دی. پاش مانگرتن و زه‌خت و زۆریكی
له راده‌به‌ده‌ر ناو براویان
ره‌وانه‌ب به‌ندی عموومی كرد.
له ناو به‌نده‌كه‌ی دا سوونبوول
و نمونه‌ی هاورێ یه‌تی،
سه‌میمیه‌ت و كاری وشیاری
ده‌رانه بوو.
جینایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی
یه‌كشه‌ممه ١١ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی
81 هاورێ محه‌مه‌دی گولابیان له
سیداره دا و ئیعدامیان كرد.
به‌ڵام له ته‌رمی بێ گیانی
ئه‌ویش ده‌ترسان، هه‌ر بۆیه زۆر
به نهینی خستیانه ژیر خاك،
به‌ڵام چه‌ند ساعه‌ت دواتر
هه‌زاران كه‌س له خه‌لكی شار و
ئاوایی یه‌كانی كوردستان نیشانی‌دا
كه مه‌رگی محه‌مه‌دی گولابی به
ئه‌ندازه‌ی ژیانی خه‌باتگیرانه‌ی
هۆكاری سه‌رهه‌لده‌انی ئیعتراز و
ناره‌زایه‌تی و خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری بوو واته ئه‌وه‌ی كه
كار به ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی
زیاتر لی ده‌ترسن.
یادی چاری ریگای سه ركه‌وتنی
كریكاران و هاوچینه‌كانمانه.
|