|
به‌ڕێز بێت یادی هاوڕێ سیروانی ئه‌نوه‌ری زیایی ئه‌ندامی
كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانی
رۆژی 2 شه‌ممه 28ی گه‌لاوێژ ماشینێكی ئیتلاعات به‌دوو
سه‌رنشینه‌وه هاوڕێ سیروان ئه‌نوه‌ری زیایی له یه‌كێك له
شه‌قامه‌كانی شاری بانه ده‌ڕفێنن و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌ێبه‌ن بۆ
شوێنێكی نادیار. دوو رۆژ دواتر جه‌نازه‌ی ئه‌م تێكوشه‌ره
له‌نزیك ئاوایی ته‌رخان ئاوا ده‌دۆزرێته‌وه.
نیشانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامی
له‌شی هاوڕێ سیروانه‌وه دیاربوو. سه‌ره‌تا سوپای پاسداران و
ئیتلاعاتی بانه رێگایان نه‌ده‌دا ته‌رمه‌كه‌ی ببردرێ بۆ
پزیشكی قانوونی، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ سیروان و خه‌ڵك
ته‌سلیم نه‌بوون و جه‌نازه‌كه‌یان گه‌یانده پزیشكی قانوونی.
لێكوڵینه‌وه نیشانىدا كه جگه له ئه‌شكه‌نجه‌ی توند، به
مه‌به‌ستی شوێنه‌ونكه، سه‌میان له له‌شی ته‌زریق كردبوو بۆ
ئه‌وه‌ی گومان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گیانبه‌خت كردنی دروست بكه‌ن.
رۆژی 5 شه‌ممه 31ی گه‌لاوێژ جه‌نازه‌ی هاوڕێ سیروان، له‌رێ
و ره‌سمێكی شكۆداردا به به‌شداری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و
هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری بانه له‌نێو شه‌پۆلێك له
نه‌فره‌ت و بێزاری جه‌ماوه‌ردا كه رووی له بكوژانی ئه‌و
روڵه تێكوشه‌ره كردبوو، له گورستانی "سڵێمان به‌گ"
ئه‌سپه‌رده كرا.
هاوڕێ سیروان ئه‌نوه‌ری زیایی سیمای خۆشه‌ویست، ناسراو و
جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكی شاری بانه، تێكوشه‌رێكی كۆمه‌ڵه بوو
كه جینایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ماوه‌یه‌ك بوو
خستبویانه ژێر چاوه‌دێری و له‌رێگای جۆراوجۆره‌وه،
هه‌ره‌شه‌یان بۆ ده‌نارد. شێوه‌ی تیروری ئه‌و خۆشه‌ویسته رێك
هه‌ر ئه‌و جۆره‌یه كه له قه‌تله‌كانی ناسراو به زنجیره‌یی
له شـوێنـه‌كـانـیتــری ئێـــران دا، بـــه‌ڕێوه
چــــــــوه.
لـــێره‌ش قاتله‌كانی وه‌زاره‌تی ئیـتـلاعـات هـه‌وڵیان داوه
هێـــــنـدێك شــــوێنـــــه‌ونــــكه‌ی نـاشـیـانـه بـكه‌ن
كـه هه‌ڵبه‌ت كه‌سی پێ فریو نه‌دراوه. ئێمه به‌بۆنه‌ی
گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ سیروان ئه‌نوه‌رى زیایی پڕبه‌دڵ له
هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ئازیزه و خه‌ڵكی تێكوشه‌ری
شاری بانه و هه‌موو هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌رانی سه‌ره‌خۆشی
ده‌كه‌ین و دڵنیان كه تاوانبارانی ئه‌م جۆره جینایه‌تانه،
ناتوانن له ئاوری تۆله‌ی شۆڕشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌رباز بن. |