|
ژیاننامه‌ی هاوڕێ "یه‌حیا
پایبه‌ندی"
هاوڕێ "یه‌حیا پایبه‌ندی" رۆژی
١٣٢٩/٤/٥ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
كرێكار له شاری سنه چاوی به
ژین پشكوت. تا قۆناغی ٥ی
سه‌ره‌تای له مه‌دره‌سه ده‌رسی
خوێند و دواتر به بۆنه‌ی
عه‌لاقه‌ی به پیشه‌ی خه‌یاتی
وازی له خوێندن هێنا و وه‌ك
شاگرد خه‌یات ده‌ستی به كار كرد.
هاوڕێ یه‌حیا له ده‌ورانی
نه‌وجه‌وانی و جه‌وانیدا
ئینسانێكی خۆشڕو و خۆش ئه‌خلاق و
كه‌سێكی رادیكاڵ و خۆشه‌ویستی
خه‌ڵك بوو. هاوڕێ یه‌حیا له
سه‌ختی و شادی‌دا یار و یاوه‌ری
خه‌ڵك بوو و بۆ هه‌رچه‌شنه
هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شار و
گه‌ڕه‌كه‌كان ئاماده بوو. كاك
یه‌حیا پاش فێربوونی پیشه‌ی
خه‌یاتی چوو بۆ سه‌ربازی و پاش
ته‌واوی كردنی سه‌ربازی له شاری
سنه و له شه‌قامی فردۆسی
دوكانێكی به ناوی خه‌یایه‌تی
"روئیاڵ" كرده‌وه و له‌گه‌ڵ
چه‌ند كه‌س له دۆستانیدا ده‌ستی
كرد به كار.
هاوڕێ یه‌حیا له دۆستانی
نزیكی هاوڕێیانی گیان به‌ختكردوو
"ئه‌یوب نه‌به‌وی" و جه‌ماڵی
نه‌به‌وی" بوو. چالاكانه له
شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ساڵی ١٣٥٧ دا
به‌شداری كرد و پاشان پێوه‌ندی
خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێ "جه‌ماڵی
نه‌به‌وی" و هاوڕێ "محه‌ممه‌د
حسێن به‌شیری" به‌رقه‌رار كرد و
ده‌ستی كرد به فه‌عالیه‌تی
ته‌شكیلاتی له گه‌ل كۆمه‌له.
له شه‌ڕی ٢٤ رۆژه‌ی شاری سنه
له گه‌یاندنی پێداویستی رۆژانه
و گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ
نه‌خۆشخانه ماندوونه‌ناسانه
كاری ده‌كرد. هاوڕێ یه‌حیا
چه‌ندین جار له لایه‌ن
به‌كرێگیراوان له گه‌ڕه‌كه‌ی
قه‌تارچیان هه‌ڕه‌شه و بێ رێزی
پێكرا. به‌ڵام به‌هۆی خۆشه‌ویست
بوونی له ناو خه‌ڵك، گیانیان
پارێزرا. تا ئه‌وه‌یكه رۆژی ٢٦ی
مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٦١
كاتێك كه بۆ هاوردنی هاوسه‌ر و
منداڵی براكه‌ی سه‌ردانی تارانی
كردبوو شه‌وانه شوێنی نیشته‌جێ
بوونیان گه‌مارۆ دا و وێڕای
"نوسره‌ت قه‌وامی" هاوسه‌ری
براكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی
به‌ندی ٣ هه‌زاری زیندانی ئێوین
كران. بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له ژێر
توندترین ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی
و ره‌وانیدا له زیندان راگیرا و
به هۆی زه‌ربه‌ی كابل بۆ سه‌ری
تووشی خوێنڕێژی مه‌غزی ده‌بێت و
دواتر ئه‌م خوێنڕێژییه ده‌بێته
هۆی دروست بوونی تومور له
سه‌ریدا.
هاوڕێ یه‌حیا پاش ١٩ ساڵ ده‌ست
و په‌نجه نه‌رم كردن له گه‌ڵ
ئه‌م نه‌خۆشییه، به داخه‌وه
رۆژی ٢٨ی ٦ی ٢٠٠٣ی زایینی گیانی
به‌ختكرد. هاوڕێ یه‌حیا له ناو
خه‌ڵكی شاری سنه و به تایبه‌ت
شه‌قامه‌كانی فردۆسی، شاپوور،
گه‌ڕه‌كی قه‌تارچیان،
كه‌ڵه‌كه‌جاڕ، شه‌ریف ئاوا و
خۆسرۆئاوا وه‌ك ئینسانێكی رادیكاڵ
و مرۆڤ دۆست ناوبانگی ده‌ركردبوو.
به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی هاوڕێ
گیان به‌ختكردوو یه‌حیا پایبه‌ندی
|