|
به یادی هه‌ڵسووڕاوی ماندوینه‌ناسی كۆمه‌ڵه هاۆڕی محه‌مه‌دی فه‌یزی
هاوری محه‌مه‌دی فه‌یزی ساڵی ١٣١٩له‌ناو بنه‌ماڵیكی ده‌س كورتی ئاوای سه‌ڵته‌كه‌ڵتو
سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له دایك بوو،هێشتا دوو ساڵان بوو كه له
موحه‌به‌تی باوك بێ به‌ش بوو وه ئه‌ركی به‌خێو كردنی كه‌وته سه‌ر شانی دایكی
،به‌مجۆره هاۆڕی محه‌مه‌د گه‌وره بوو وه به ره‌نجبه‌ری و كریكاری چه‌وساێه‌وه
تا به‌ڵكو بتوانێت یارمه‌تیك به ژیانی هه‌ژارانه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بدات.
مامه حه‌مه برازای هاوڕی قاره‌مان و شۆرشگیڕمان عۆمه‌ری فه‌یزی بوو،هه‌ر به‌م
بۆنه‌ۆه له گه‌ڵ كه‌سانیك وه‌ك عه‌تای قۆرعانی و دوكتور ده‌رویشی وه‌حیدی و
كۆمه‌ڵیكی تر له هاوریانی گیانبه‌خت كردومان په‌یوه‌ندی گرت،له دڵیان‌دا جێگای خوی
كرده‌وه و وه‌ك هاوریكی خۆشه‌ویست و جێ متمانه سه‌یری ده‌كرا.
سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیران له دژی نێزامی گه‌نده‌ڵی پاشاێه‌تی
،مامه حه‌مه به‌و په‌ڕی توانێه‌وه بۆ روخانی ئه‌و رژیمه تێكوشا.
پاش ئاشكرا بوونی هه‌ڵسورانی كومه‌ڵه له كوردستان له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هاوری
عومه‌ری فه‌یزی وه‌ك هه‌ڵسو‌راویكی ماندوی نه‌ناسی كومه‌له تێكوشا و له هیچ
كوششێك بۆ به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان درێغی نه‌كرد.
مامه حه‌مه له دریژه‌ی خه‌باتی له دژی نێزامی چه‌وسێنه‌ری كوماری
ئیسلامی،رێكه‌وتی ٥ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٦٤له‌لایه‌ن پولیسی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه
شناسای و ده‌سگیر كرا، بردیانه زیندانی دۆخانیاتی سه‌قز و خستیانه ژێر
ئه‌شكه‌نجه وئازاره‌وه، جه‌لادانی رژێم ناوی هاوكارانی هاوری عۆمه‌ریان لێ
ده‌ویست، به‌ڵام لێوی رازداری مامه حه‌مه قه‌ت نه‌كراێه‌وه و نهێنیه‌كانی
پاراست، چۆنكه خۆڕاگری و قاره‌مانه‌تی ناو زیندان له هاوری عۆمه‌ر فێر ببوو، به‌م
جوره هاوری محه‌مه‌دی فه‌یزی دوای ته‌حه‌مولی ٣ ساڵ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری بێ
به‌زه‌یانه، له زیندان ئازاد كرا.
له جه‌ریانی عه‌مه‌لیاته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
ناوچه‌ی سه‌قز، مامه حه‌مه زور یارمه‌تی ده‌ریان بو بۆ وینه له شه‌ری شمشێر
زێڕین كه هیزه‌كانی رژیم به ده‌ستی هاوریانمان تێك‌شكان، مامه حه‌مه خواده‌مه‌نی
بۆ پێشمه‌رگه‌كان ده‌برد، وره‌ی پێ ده‌دان و سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر له گه‌ڵیان
بوو.
سه‌رئه‌نجام ریكه‌وتی ٩ی سه‌رماوه‌زی ساڵی
1383 هاوری محه‌مه‌دی فه‌یزی ناسراو به
مامه حه‌مه به هوی نه‌خوشیكی سه‌خت دوای ٦ مانگ ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كردن له
گه‌ڵ مه‌رگ چاوی لێك ناو بۆ هه‌میشه به جێ هێشتین.
یادی كوڵنه‌دان و سه‌داقه‌تی مامه حه‌مه‌ی شورشگیڕ،هانده‌رمان ده‌بێ بۆ دریژه‌ی
خه‌باتمان.
|