|
گیان له ده‌ست دانی هاوڕێ به‌همه‌ن جوانمیری لایه‌نگری هه‌ڵسووڕاو و
دڵسۆزی كۆمه‌ڵه
هاوڕێ به‌همه‌نی جوانمێری ناسراو به به‌همه‌نی كاك عه‌زیز ساڵی 1341 له
ناوچه‌ی پشته‌نگی زه‌هابی كرماشان چاوی به دونیا هه‌ڵێنا. له گه‌ڵ به‌رپا
بوونی شۆڕش هاتوه‌ته نێو ریزه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كرماشان و ده‌ستی
به هه‌ڵسووڕانی سیاسی كردوه. به‌شداریی له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی‌دا
هاوڕێ به‌همه‌نی كردبوه ئینسانێكی چالاك و وشیار و خه‌باتكار و ماندوویی
نه‌ناس. له كاتی شه‌ڕی دواكه‌وتووانه‌ی ئێران و عێراق هاوڕێ به‌همه‌ن خۆی
و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه
سنووریه‌كانی كرماشان ئاواره بوون و له دوای هاتنه ناو خاكی عێراقه‌وه
له ئۆردوگای ئاڵتاش له ناوچه‌ی رۆمادیه نیشته‌جێ بوون.
هاوڕێ به‌همه‌ن له ساڵی 1980ه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاشنا بوه و به هۆی
نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه و بڕوایه‌كی قوڵ به كۆمۆنیزم و
خه‌باتی چینایه‌تی، له ساڵی 1983 به دواوه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی
ته‌شكیلاتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه گرتوه و وه‌كو یه‌كێك له لایه‌نگرانی
هه‌ڵسووڕاوی كۆمه‌ڵه ده‌ستی كرد به ته‌بلیغی سیاسه‌ته‌كانی كۆمۆنیستی و
تاوه‌كو كاتی گیان له ده‌ست دانی ماندوو نه‌ناسانه درێژه‌ی به خه‌باتی
خۆیدا.
به داخه‌وه هاوڕێ به‌همه‌ن رۆژی 16ی ژانوییه به هۆی سه‌ختی نه‌خۆشی
دڵه‌وه گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی و له دوای 4 رۆژ مانه‌وه
له‌و نه‌خۆشخانه‌یه به داخه‌وه رۆژی پێنج شه‌ممه 19ی ژانویه دڵی
پڕاوپڕ له عه‌شق به ئازادی و به‌رابه‌ری بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و
ته‌رمه‌كه‌ی به به‌شداریی كۆمه‌ڵێك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و دۆستان و هاوڕێیانی له گۆڕستانی كه‌لار به خاك
سپێردرا.
یادی بۆ هه‌میشه‌س به‌رز و به‌ڕێز بێت.
***
|