|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی
هاورێ"فه‌رزادی میلاد پوور"
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی
زوره‌وه، هاورێ "فه‌رزادی میلاد
پوور" پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌له و ئه‌ندامی حیزبی
كومونیستی ئێران، له روداوێكی
دلته‌زێن، رۆژی ١٣ خه‌رمانان له
كاتی كار كردن له گه‌ره‌كی
رزگاری له شاری "سلێمانی" له
كوردستانی عێراق به هۆی برق
گرتویی و كه‌وتنه خواره‌وه له
تیری برق گیانی له ده‌ست دا.
رێ رسمی به خاك سپاردنی هاورێ
"فه‌رزادی میلاد پوور"
دوانیوه‌روی روژی چوار شه‌ممه
١٤ی خه‌رمانان به به‌شداری چه‌ند
واحێد له پێشمه‌رگه‌كانی كومه
له و سه‌دان كه‌س له دوستان و
لاێنگرانی كومه له و حیزبی
كومونیستی ئێران له شاری سلێمانی
و شاره‌كانی تری كوردوستانی عێراق
به رێوه چووه
كاكه فه‌رزاد كرێكارێكی پیشره‌و
و ووشیار بوو كه خه‌باتی ده‌كرد
بۆ به به‌دی هێنانی دونیایه‌ك
كه تێیدا هیچ ئینسانێك ناچار
نه‌بێ بۆ دابین كردنی ژیانی،
گیانی خۆی بخاته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌و ئازیزه سالی ١٣٥٧ی هه‌تاوی
له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش له ئاوائی
ته‌وریوه‌ری سه‌ر به ناوچه‌ی
ژاوه‌رو چاوی به ژین هه‌لێنا.
ده‌ورانی خوێندنی تا كوتائی
ده‌وره‌ی ده‌بیرستان له ئاوایی
ته‌وریوه‌ر به ئه‌نجام گه‌یاند و
پاشان بۆ درێژه پێدان به خوێندن
ره‌وانه‌ی شاری سنه بوو.
ده‌ورانی خوێندنی ده‌بیرستانی له
شاری سنه سه‌ركه‌وتوانه به
ئه‌نجام گه‌یاند و مه‌دره‌كی
دیپلومی له رشته‌ی به‌رقی
سه‌نعه‌تی دا وه‌رگرت.
سه‌میمیه‌ت و دلسۆزی به‌رانبه‌ر
به هاوریانی له ده‌ورانی خوێندن
دا و هه‌ستیار بوون و
به‌رپرسایه‌تی به‌رانبه‌ر به
مه‌سائیلك كه له ده‌روبه‌ری
رووی ئه‌دا، به‌شێك له
كه‌سایه‌تی هاوری فه‌رزاد بو كه
ئه‌وی لای ئه‌وكه‌سانه‌ی كه
ده‌یاناسی گه‌لێك خۆشه‌ویست
كردبو.
هیشتا تازه لاوێك بوو كه
سه‌رنجی به‌ره‌و لای مه‌سائیلی
سیاسی و كێشه كومه‌لایه‌تیه‌كان
راكێشرا. زۆر زوو هه‌ستی به
ناعادلانه بونی دونیایه‌ك كرد
كه تێی دا ره‌نجی شان و ئاره‌قی
ناوچاوانی خه‌لكی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش ده‌بێته مایه‌ی خۆشی
و نیعمه‌ت و كه‌له‌كه بوونی
سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌لات له
ده‌ست كه‌مایه‌تێك دا كه‌چی خۆیان
لێی بێ به‌ش و بێ به‌هره‌ن. هه‌ر
ئه‌و هه‌ست و وشیاریه هانده‌ری
فه‌رزادی ئازیز بوو كه بێته ناو
كۆری خه‌باتی سیاسیه‌وه.
كاك فه‌رزاد دوای ته‌واو كردنی
خویندن له سه‌ره‌تاوه له كاری
كه‌شاوه‌رزی دا یارمه‌تی ده‌ری
بنه‌ماله‌كه‌یان بوو، پاشان رووی
كرده شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان و بۆ ماوه‌یه‌ك كرێكاری
كرد.
هاوری فه‌رزاد جارێك له لایه‌ن
مه‌ئمورینی ئیتلاعات رژیم له
ئاوائی حه‌سه‌ن ئاوا و جارێكیش
له شاری سنه ده‌یبه‌نه
ئیتلاعات و به ئیته‌هامی ئه‌وه‌ی
كه له دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی
دروشمی له سه‌ر دیوار نوسیوه
ده‌یخه‌نه ژێر لێپرسینه‌وه و
پاش ئه‌زیه‌ت و ئازارێكی زۆر كه
ناتوانن ئه‌و مه‌سئه‌له‌یه به
ئیسبات بگه‌یه‌نن ئازادی ده‌كه‌ن.
به‌هاری سالی ١٣٨١پاش ئه‌وه‌ی كه
له فێرگه‌ی كومه‌له دا ده‌وره‌ی
ئاموزشی سیاسی نیزامی
سه‌ركه‌وتوانه به ئه‌نجام
گه‌یاند، هاته ناو ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه.
جیدیه‌ت و مۆنه‌زه‌م بوون له
به‌رێوه بردنی وه‌زایفی
ته‌شكیلاتی و له هه‌مان كاتدا
روو خۆش بوون و سه‌میمیه‌تی
له‌گه‌ل هاوریانی به‌شێك له
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ئازیزه
بو كه قه‌د له بیر ناچێته‌وه.
ئاخرین مه‌یدانی كاری ئه‌م
ئازیزه له ریزی هاوریانی
پێشمه‌رگه‌دا، مه‌سئولیه‌تی
ئۆرگانی ئینتشاراتی كومه‌له بوو.
له ماوه‌یه‌كی كورت دا
شاره‌زایه‌كی باشی له بواری كاری
چاپه‌مه‌نی دا به ده‌ست هێنا و
گه‌لێك یادگاری جوانی له‌و
بۆاره‌دا له خۆی به‌جێ هێشت.
هاورێ فه‌رزاد له به‌هاری
ئه‌وسال دا به پێی به‌رنامه‌یه‌ك
كه بۆ فه‌عالیه‌تی سیاسی و و بۆ
ژیانی داهاتووی خۆی دای رشتبو،
به ئاگاداری ته‌شكیلات له شاری
سلیمانی كاری به‌رقكاری ده‌ست
پێكرد و تا كاتی گیانبه‌خت كردنی
به‌و كاره‌وه مه‌شغول بوو.
گیان له ده‌ست دانی فه‌رزادی
میلاد پوور هاوری و هاوسه‌نگه‌ری
ئازیز و خوشه‌ویستمان خه‌مێكی
گرانی خسته سه‌ر دلمانه‌وه كه
ده‌بێ به خه‌بات له پیناوی
ئاوات و ئاره‌زوه‌كان ئینسانی
ئه‌ودا ته‌حمولی كه‌ین.
|