|
به یادی لا‌له
حه‌مه تیكۆشه‌ری دێرین
سوخه‌نرانی
هاورێ حه‌سه‌ن ره‌حمانپه‌نا له كاتی ئه‌سپه‌رده كردنی لا‌له
حه‌مه‌ی ئازیزدا
مێوانه به‌رێز و خۆشه‌ویسته‌كان! دۆستانی ئازیز! پێشمه‌رگه
قاره‌مان و دلێره‌كانی كۆمه‌ڵه!
وێرای سڵاوێكی گه‌رم هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ ئه‌م یاده.
ئه‌مرۆ لێره كۆبوینه‌ته‌وه تا له كه‌ناری گڵكۆی دوو هاورێی
رابه‌ر و خۆشه‌ویست دكتور جه‌عفه‌ر و كاك سدیق له كه‌ناری گڵكۆی
قاره‌مانه هه‌رگێز نه‌مردووه‌كانی گوردانی شوان یه‌كێك له
هاورێیانی دێرین یه‌كێك له سیما ناسراوه‌كانی خه‌باتی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و یه‌كێك له پێشمه‌رگه ديرينةكاني
كۆمه‌ڵه بۆ ئاخرین جار ماڵئاوایی لێبكه‌ین و به‌خاك بسپێرین.
نزیك به ٩٠ساڵ له‌وه‌وپێش، له‌یه‌كێك له ئاواییه‌كانی
مه‌نته‌قه‌ی مه‌ریوان له ئاوایی "بێڵه"، لا‌له حه‌مه كه به
"ئه‌حمه‌د" ناودێر كرا له دایك بوو. سه‌ره‌تای منداڵی لا‌له
حه‌مه وه‌ك هه‌موو منداڵانی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێشی كوردستان
به‌جێی چوون بۆ مه‌دره‌سه گۆچان كرایه باڵی و پرێسكه‌ی نانی
هه‌ژاری به‌سترایه پشتی و به‌ره‌و شوانی و زه‌حمه‌تكێشی له
ئاواییه‌كه‌ی خۆیانا ژیانی ده‌ست پێكرد. بیری هه‌ستیاری لا‌له هه‌ر
له‌و سه‌رده‌مانه‌وه هه‌ستی به بێعه‌داڵه‌تی و چه‌وساندنه‌وه و
سته‌م و زۆرداری ده‌كرد. هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایانه‌وه زانی كه
كۆمه‌ڵگایه‌كی نا ئینسانی و دژی مرۆڤی وجوودی هه‌یه. بۆ خۆی ده‌ڵی
كه ته‌مه‌نی نزیكی ٣٠ ساڵ بوو كه چوو بۆ شاری مه‌ریوان و له‌وێ
ده‌ستی كرد به كرێكاری .
هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا ماڵیان چووه "دارسێران" كه یه‌كێك له
ئاواییه نزیكه‌كانی نزیكی شاری مه‌ریوان بوو. دارسێران یه‌كێك
له‌و ئاواییانه بوو. كه تا ساڵی ١٣٥٠زه‌وییه‌كانی تێدا دابه‌ش
نه‌كرابوو. بۆیه هه‌ر له‌وسه‌رده‌مه‌وه خه‌بات ناره‌زایه‌تییه‌ك
له ئاوایی دارسێرانا دژ به بێعه‌داڵه‌تی ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كان
ده‌ستی پێكرد، لا‌له و هاورێیانی ئه‌وكاتی كۆمه‌ڵه كه چه‌ند
ساڵێك له ته‌مه‌نی كۆمه‌ڵه تێپه‌ر ببوو. جزوی هه‌ڵسووراوانی ئه‌و
خه‌بات و تێكۆشانه بوون. لا‌له زؤر زوو كه‌سایه‌تی خۆی وه‌كوو
تێكۆشه‌رێكی دژ به ئاغا و ده‌ره‌به‌گ به هه‌موان ناساند.
بۆ خۆی ده‌ڵێ پێش ساڵی ١٣٥٠ له‌گه‌ڵ كاك فواد ئاشنا بووه. كه
ئه‌و گه‌نجێكی خوێن گه‌رمی شۆرشگێر بووه كه پێكه‌وه له
مه‌ریوانه‌وه له ماشینێكا به‌ره‌و شاری سنه رۆیشتون.
یه‌كه‌مجاری ناسینیان به چه‌ن قسه‌ی ساكار سیاسی ده‌ستی
پێكردووه. به‌ڵام عهلاقهیهك له ناو ئه‌م دوو ئینسانه
خۆشه‌ویسته‌دا دروست ده‌بێت كه دواتر له خه‌باتی دارسێران و له
یه‌كێتی جوتیاران و له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا یه‌كتر ده‌بیننه‌وه.
ئه‌وكاته‌ی كه كاك فواد ده‌چێته شاری مه‌ریوان و به‌رپرسی
كاره‌بای ئه‌وشاره ده‌بێت وه ده‌نگ ده‌داته‌وه كه موهه‌ندێسێك
به ناوی فواد هاتۆته ئێره لا‌له بیری دێته‌وه و ده‌ێناسێته‌وه
كه ئه‌وه هه‌ر ئه‌و گه‌نجه بوو كه بۆ یه‌كمجار له ماشێنێكا
له مه‌ریوانه‌وه به‌ره‌و شاری سنه رۆێشتن و ئاشنایه‌تیان و له
واقیعدا خه‌باتی هاوبه‌شیانده‌ست پێده‌كات.
ئه‌و كات كاك فواد ماركسیستێكی شۆرشگێر و لێهاتوو بووه لاله‌یش
زه‌حمه‌تێكشێك بوو كه رزگاری خۆی و هاوچینه‌كانی له ئامانج و
بیر‌و باوه‌ری كه‌سێكی وه‌ك كاك فواددا كه سومبولی رزگاری بوو
ده‌دیته‌وه. ئه‌م دوو تێكۆشه‌ره‌ی رێگای رزگاری به‌شمه‌ینه‌تان
دواتر پاش هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تی جمهووری ئیسلامی یه‌كه‌م
به‌ردی بناغه‌كانی یه‌كێتی جوتیاران و هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌یان دامه‌زراند. له خه‌باتی جوتیارانی دارسێراندا لا‌له
ده‌ورێكی به‌رچاوی بوو. ئه‌و خه‌باته یه‌كێك له
لاپه‌ره‌شكۆداره‌كانی خه‌باتی ئه‌وكاته‌ی دژ به حكومه‌تی
پاشایه‌تییه. وه‌ختێك كه ده‌ره‌به‌گه‌كان و ژاندارمری ئه‌وكاته
وڵامی داخوازی فه‌قیر و هه‌ژار و ره‌ش و رووته‌كانیان نه‌دایه‌وه،
جوتیاره‌كانی ئه‌وكات و به‌رێنوێنی هاورێیانی كۆمه‌ڵه كه له
دارسێراندا چالاكییان ده‌كرد بڕیاریان دا سه‌د بنه‌ماڵه‌ی جوتیار و
زه‌حمه‌تكێش به ئێعتراز كۆچ بكه‌ن وه به‌ره و سنووره‌كانی ئێران
و عێراق هاتن. ئه‌وان هاتنه نزیكی باشماخ و به‌ره و مه‌رزی
پێنجوێن . خه‌به‌ر گه‌یشته‌وه به به‌رپرسانی حكومه‌تی پاشایه‌تی
چ له مه‌ریوان و چ له سنه و چ له تاران به په‌له وه‌خۆكه‌وتن
كه نه‌هێڵن ئه‌و ئێعترازه ده‌نگ بداته‌وه و هاتن ئه‌وانیان
گێرایه‌وه. گه‌رانیاننه‌وه بۆ دارسێران و قه‌وڵیان پێدان كه
زه‌وییه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كه‌ن.
ماوه‌یه‌ك ته‌فره‌یان دا، لا‌له حه‌مه یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو
ته‌بعید كرا. پێیان وابوو ئه‌و یه‌كێك له هه‌ڵخرێنه‌رانی سه‌ره‌كی
ئه‌و خه‌باتی جوتیارانه‌یه، كه هه‌ر واش بوو. به‌دوای ئه‌وه‌دا
زه‌وییه‌كان به‌سه‌ر جوتیاره‌كاندا دابه‌شكران و لا‌له حه‌مه‌ش
گه‌رایه‌وه ئه‌وێ. لا‌له رۆژبه‌رۆژ زیاتر وه‌ك زه‌حمه‌تكێشێكی
شۆرشگێر هه‌ستی به بێعه‌داڵه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌كرد. ساواكی
شا گرتی و خستیانه ژێر شكنجه‌وه. ناخونه‌كانی پای چه‌پیان هه‌موو
ده‌رهێنا. ئاساره‌كانی تا ئه‌م ئاخرین رۆژانه‌یش و تا كاتی
گیانبه‌ختكردنیشی هه‌ر پێوه‌ی دیار بوو باسی ده‌كرد كه ئه‌وه
یادگاری زه‌مانی ساواكی شایه بۆم ماوه‌ته‌وه و به بزه‌یه‌كی زۆر
شیرین باسی ده‌كرد. ئه‌وان به‌جێی ئه‌وه لا‌له بترسێنن قین و
نفره‌تی لا‌له له حكومه‌تی شا و ساواك و ده‌م و ده‌زگای
سه‌ركوتگه‌ریان هه‌رچی زیاتر په‌ره‌ی ئه‌ستاند و قوڵتر بوویه‌وه.
له ئاشكرا بوونی كۆمه‌ڵه‌دا به‌دوای دروستكردنی یه‌كێتی جوتیاران
كه به‌ردی بناغه‌كه‌ی له مه‌ریوانه‌وه دانراو دواتر هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، لا‌له یه‌كێك له‌و سیما ناسراوانه بوو كه
نه‌ته‌نیا له كوردستاندا به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستانیش ده‌نگی دایه‌وه. ئه‌و عه‌كسه مێژووییه‌ی لا‌له حه‌مه
كه بڕناوێكی له‌سه‌ر شانه، نه‌ته‌نیا له كوردستان له سیستان و
بلوچستانه‌وه هه‌تاوه‌كونێ توركمه‌ن سه‌حرا و هه‌تاكو شوێنه‌كانی
دیكه سیمای زه‌حمه‌تكێشێكی وه‌خه‌به‌ر هاتوو نیشان ده‌دات كه له
به‌رامبه‌ر جه‌لادانی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوودا بریاری
مقاومه‌ت و خۆراگری ده‌ده‌ن.
هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه جمهووری ئیسلامی شه‌ری شاری سنه‌ی
هه‌ڵگیرساند و پیلانیان له دژی خه‌ڵكی كوردستان بوو. لا‌له
لێبراوانه له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانا بوو. ئیتر
لا‌له حه‌مه ئه‌و سومبولی خۆراگریێه بوو كه چ له ناو ریزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه چ له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌بات .
لا‌له حه‌مه پاش ماوه‌یه‌ك هێنرایه ده‌وروبه‌ری ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه و له‌وێ سازماندرا، سه‌ره‌رای ته‌مه‌نی كه ئه‌وكاته
له‌سه‌ره‌وه‌ی ٦٠ساڵ بوو به‌ڵام هه‌میشه و دایم وه‌ك گه‌نجێك
كاري ده‌كرد. وه‌ك ئینسانێكی شۆرشگێر هه‌میشه‌ودایم له‌گه‌ڵ
هاورێیانی به‌رپرس كێشه‌ی ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بینێرنه‌وه بۆ
ناوچه، بچێته‌وه بۆ شوێنه داگیركراوه‌كان و ئه‌و له‌و شوێنه
زیاتر ده‌توانی خزمه‌ت به ئارمان و ئامانج و بیروباوه‌ره‌كانی
كۆمه‌ڵه بكا. له كاتی پێك هاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا به
شانازییه‌وه بووبه ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه و هه‌تاكو دوێنێ شه‌ویش
كارتی ئه‌ندامه‌تی ئه‌و حیزبه‌ی به شانازییه‌وه له گیرفانیدا
راگرتبو و زۆرجار شانازی پێوه ده‌كرد و پێوابوو ئه‌وه درێژه‌ی
رێگای كاك فواد و رێگای ئه‌و هه‌موو شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌یه كه
له پێناوی ئه‌و ئامانجه ئینسانی و به‌رزه‌دا گیانیان به‌ختكرد.
ئاخری ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٨٠ی میلادی له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه به‌هۆی
ته‌مه‌نی زۆر و بۆ موعاله‌جه‌ی هێندێك نه‌خۆشی لا‌له نێردرایه
وڵاتی ئاڵمان پاش وه‌رگرتنی مافی ئیقامه‌ت، لا‌له حه‌مه هه‌میشه
دڵی لێره بوو دڵی لای پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه و حیزب له كوردستان بوو. هه‌ر خه‌بات و چالاكییه‌ك له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببوایه لا‌له تێیدا به‌شدار بوو. زۆریه‌ك له‌و
ره‌فیقانه لێی ده‌گێرنه‌وه له‌و شاره‌ی كه ژیانی تێدا ده‌كرد،
خه‌بات له دژی راسیسته‌كان، دیفاع له په‌نابه‌ر له دیفاع و حه‌ق
و حقوقی ئینسانی بۆ هه‌مووی ئه‌وانه پێشقه‌ده‌م بوو.
لا‌له زه‌حمه‌تكێشێكی وشیار بوو. كه جیاوازی به‌ینی ئینسانه‌كانی
له ره‌نگی پێستیان و نیژادیان و زمان و ئه‌وه‌دا نه‌ده‌دی.
به‌ڵكو ئینسان بۆ ئه‌و جێگای رێز و بایه‌خ و ئه‌رزش بوو. له
یارمه‌تی گه‌یاندن به هاورێیانی له كوردستان، هه‌رگێز كۆتایی
نه‌كرد. ئه‌و كاته‌ی كه داوای یارمه‌تیمان ده‌كرد ئه‌گه‌ر كه‌سێك
ده‌ستی ده‌برد هه‌رچه‌ندێكی ده‌دا، لا‌له هه‌موو گیرفانه‌كانی
داده‌ته‌كاند و وه‌كوو دیاریه‌ك ده‌ینارده‌وه بۆ كۆمه‌ڵه و بۆ
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له كوردستان.
چه‌ند ساڵ له‌وه پێش له‌سه‌ر داوای خۆی گه‌رایه‌وه كوردستان و
له مه‌قه‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌له له زرگوێز له لای هاورێیانی
پێشمه‌رگه نیشته جێ بوو. هه‌موو ده‌زانین به‌چ وره‌یه‌كه‌وه،
به‌چ زمانێكی شیرینه‌وه، به‌چ هه‌ست و به‌رپرسیارییه‌كه‌وه
رۆژانه له‌گه‌ڵ هه‌موومان ده‌جوڵایه‌وه. زمانی شیرینی لاله‌مان
هه‌رگێز له‌بیر ناچێت كه ده‌هات بۆ سلف سێرویس. ئه‌و كاتانه‌ی
ده‌چوی بۆ لای و سه‌رت لێده‌دا. من چه‌ند جار چووم بۆ لای، زۆر
جار، باره‌ها قسه‌ی لا‌له حه‌مه ئه‌وه‌بوو كه : داواتان
لێده‌كه‌م به‌رنامه‌ی فارسی ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌له زۆر كه‌ن،
خه‌ڵكی كوردستان به ته‌نیا رزگاری نابێ. ئه‌مریكا رزگارمان ناكات
كۆنه‌په‌ره‌ست و داگیركه‌ر رزگارمان ناكه‌ن رزگاریمان به‌ده‌ستی
خۆمانه، به هاو خه‌باتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش
ئێرانا مسۆگه‌ر ده‌بێ.
ئینسانێكی مه‌سئول بوو. ئینسانێكی دڵسۆز بوو. باره‌ها باسی له‌وه
ده‌كرد كه به چنگ و ددان كۆمه‌ڵه‌مان تا ئێره هێناوه. حیزبمان
تا ئێره هێناوه. ده‌بێ بیپارێزین. له ده‌وره‌هایه‌كا كه
كاره‌ساتهایه‌ك كه‌به‌سه‌ر تشكلاتی ئێمه‌دا هات لا‌له جوزوی ئه‌و
كه‌سانه بوو كه هه‌رگێز رارایی نه‌بوو. له راوه‌ستان له‌سه‌ر
ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و پاراستنی، دیفاعی
لێ‌كرد، وه به‌شانازییه‌وه له‌و رێبازه‌دا سه‌ری نایه‌وه. ئه‌مرۆ
لێره‌و له ئاخرین ماڵئاواییمان له‌و پێشمه‌رگه فیداكاره‌ی
كۆمه‌ڵه، له‌و ئه‌ندامه شایسته و لایقه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران‌دا، به ته‌ئكید و به ئیمانه‌وه ده‌توانم بڵێم لا‌له حه‌مه
ته‌نها یه‌ك كه‌سیش نه‌بوو كه رقی لێبێ. یه‌ك كه‌س نه‌بوو كه
ناخۆشی بوێ. ته‌نانه‌ت موخالیفێكی شه‌خسیشی نه‌بوو. هه‌موو كه‌س
خۆشیان ده‌ویست. به‌و ته‌مه‌نه‌وه جێگای رێزی هه‌موو كه‌س بوو.
زۆر جار كه ده‌ستمان ده‌گرت ده‌یگوت: بۆ ده‌ستم ده‌گرن خۆمن بۆ
خۆم ده‌توانم بڕۆم، ده‌ستم مه‌گرن. زۆر به ئیعتماد به‌نفسه‌وه
ره‌فتاری ده‌كرد و قسه‌ی ده‌كرد. هه‌میشه و دایم پرسیاری ده‌كرد
وه‌زعمان له ناوه‌وه چۆنه؟ ته‌شكیلات له ناوه‌وه چۆنه؟ چیمان
بۆ ئه‌كرێ؟ دایم دڵی به لای شتی زۆر حه‌ساس و جوزئی ئه‌و
ته‌شكیلاته‌وه بوو. به راستی ته‌شكیلات بۆ لا‌له حه‌مه به‌قه‌د
منداڵه‌كانی خۆشه‌ویست بوو. هه‌ر بۆیه‌كانێش له ناو به سه‌دان
منداڵی‌دا دوێنێ شه‌و بۆ ئاخرین جار ماڵئاوایی لێكردین. ئیمه‌ش
ئیمرۆ له سه‌ر گلكۆی ئه‌و ئازیزه ده‌لێین: لا‌له گیان، تۆ
خۆشه‌ویستی هه‌موومان بوی! تۆ نوری چاوی هه‌موومان بوی! ئێمه
تۆمان له‌بیر ناچێت. یادگاره شیرینه‌كانت راستگۆی و پاكی و
سه‌داقه‌تت ده‌كه‌ین به هه‌وێنی درێژه دانی رێبازت له ناو
كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا. ده‌ڵێن لا‌له گیان
یادگاره‌كانت له لامان ده‌پارێزین، درێژه به رێگات ده‌دین. ئه‌و
ته‌شكیلاته‌ی بۆ تۆ نووری چاوان بوو، بۆ ئێمه‌ش وایه. به‌ڵێنت
پێده‌ده‌ین ده‌یپارێزین. گه‌وره‌ترین رێز گرتن له لا‌له حه‌مه،
درێژه‌دان به‌و رێگایه‌یه كه ئه‌و و قاره‌مانه‌كانی گوردانی
شوان، ئه‌و و كاك فواد، ئه‌و و كاك سدێق و دوكتو جه‌عفه‌ر، گیانیان
بۆ به‌خت كرد.
هه‌ر لێره‌وه و له كۆتاییدا گه‌رمترین سه‌ره‌خۆشی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به هه‌موو هاورێیانی كۆمه‌ڵه پێشكه‌ش به
بنه‌ماڵه‌ی ئازیز و سه‌ربه‌رزی لا‌له حه‌مه ده‌كه‌م. به خه‌ڵكی
دارسێران، به تایبه‌ت كه له خه‌باتی دوروو درێژدا له‌گه‌ڵ لا‌له
حه‌مه بوون، به خه‌ڵكی مه‌ریوان، سنه ، به‌و ئینسانانه‌ی كه
سوخه‌نرانییه به‌هه‌ستكانی لا‌له حه‌مه‌یان له بیر بوو، به‌و
ئینسانانه‌ی كه عه‌كسه جوان و شیرینه‌كه‌ی به بڕناوه‌كه‌یه‌وه
ئێستاش دێته‌وه به‌ر چاویان، كه سومبولی موقاومه‌ت بوو له
به‌رامبه‌ری كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی‌دا. سه‌ره‌خۆشی له هه‌موویان
ده‌كه‌ین و به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ین كه له‌سه‌ر رێگای لا‌له و
له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی له ناو كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا
سوور بین.
یادی به‌خێر بێت و ئێوه‌ش هه‌رشاد و سه‌ربه‌رز بن.
***
.......................................................................................
اطلاعیه کمیته
مرکزی کومه‌له به مناسبت درگذشت رفیق" احمد فتحی"
کادر قدیمی کومه‌له
با نهایت
تاسف و تاثر، ساعت 3 بامداد امروز جمعه 14 تیر ماه، رفیق قدیمی و
مبارز "احمد فتحی" مشهور به"لا‌له حمه‌ی مریوان"، پیشمرگ کومه له و
عضو حزب کمونیست ایران، در بیمارستانی در شهر سیلمانیه جانسپرد و
قلب مالامال از عشق وی به رهایی زحمتکشان برای همیشه از تپش باز
ایستاد.
"احمد
فتحی" چهره محبوب مردم کارگر و زحمت‌کش مریوان، یار و یاور کاک فواد
و پیشمرگی بود که تصویری از چهره مسلح وی در کردستان و سراسر ایران
به سمبول مبارزه و مقاومت تبدیل شد.
رفیق
"احمد فتحی" از اولین روزهای تاسیس اتحادیه دهقانان با اراده
ای پولادین به مبارزات مردم زحمت‌کش علیه رژیم اسلامی پیوست و پس از
آن نیز به صفوف پیشمرگان کومه له ملحق شد و تا آخرین لخظات زندگی
پربارش در صفوف کومه له و حزب کمونیست ایران به مبارزه ادامه داد.
رفیق"احمد
فتحی" کمونیستی بود که هیچگاه صف مبارزه طبقاتی را رها نکرد، چه
زمانی که در اتحادیه دهقانان بود، چه زمانی که در صفوف پیشمرگان
کومه له مبارزه می کرد و حتی زمانی که در اروپا زندگی می
کرد.
"احمد
فتحی" با تمامی توانایهایش به مبارزه با نظام سرمایه داری و جهل و
خرافه برخواسته بود و در سالهای پایانی زندگیش مبارزه برای رهایی
کارگران و مردم زحمت‌کش ورد زبانش بود. شخصیت انسانی و مبارزاتی،
مواضع درست سیاسی و عشق و علاقه به کومه له، "لا‌له حمه" را به
شخصیتی محبوب و قابل احترام در میان پیشمرگان کومه له تبدیل کرده
بود، مرگ این انسان کمونیست، مبارز و انقلابی باعث تاسف عمیق در
صفوف کومه له و حزب کمونیست ایران شده است.
به همین
مناسبت مرگ رفیق "احمد فتحی"، را به خانواده سربلند و مقاومش، به
مردم زحمت‌کش روستای"بیله" و مریوان و تمامی صفوف کومه له و حزب
کمونیست ایران تسلیت گفته و یاد مبارزات و فداکاریهایش را گرامی می
داریم.
کمیته مرکزی کومه له
سازمان کردستان حرب کمونیست ایران
14 تیر ماه 1387
|