|
به‌رز و به‌رێز بیت یادی هاوڕی
جه‌لال سه‌لیمی ناسراۆ به
مامۆستا جه‌لال
به غه‌ڕم و په‌ژاره‌یه‌كی
زۆره‌وه رۆژی جۆمعه ٢٣ی ئاگۆست
٢٠٠٨ هاۆرێ جه‌لال سه‌لیمی ناسراۆ
به مامۆستا جه‌لال، له ته‌مه‌نی
٥٥ ساڵیدا دوای چه‌ن مانگ روبه‌رو
بوون له گه‌ڵ نه‌خوشینی
سه‌ره‌تان له نه‌خۆشخانه‌ێكی
شاری یۆتو‌بووری وڵاتی سوئید، بۆ
هه‌میشه دڵی له لێدان كه‌وت و
به جێی هیشتین.
مامۆستا جه‌ڵال مۆعه‌لیم و
كه‌سایه‌تیكی ناسراو جیگه
متمانه‌ی خه‌لكی هه‌ژار، و
فه‌قیری ناوچه‌ی هه‌ورامان بوو
كه هه‌ر له جه‌ره‌یانی هه‌ستان
و شۆرشی كۆمه‌لانی خه‌لكی ئیران
دژ به رژیمی پاشایه‌تی، خه‌باتی
خۆی گرێ دا به به‌ره‌ی چه‌پ
وپێشكه‌وتنخوازی ئه‌و
ناوچه‌یه‌وه. به دوای روخانی
رژیمی شا، له گه‌ڵ كۆمه‌لیك له
هاوریانی له شاری نه‌وسوو
جه‌معیه‌تیكیان پیك هینا كه
زۆربه‌ی شورشگیرانی چه‌پی ئه‌و
شاره‌ی له ده‌وری خۆ كۆ كرده‌و و
دواجار زۆری پێ نه‌چو كه ئه‌م
جه‌معیه‌ته بوه بنه‌مای
رێكخراوی كۆمه‌ڵه له‌م شاره‌و
به گشتی ئه‌م هاوریانه دریژه ی
خه‌باتی خۆیان به كۆمه‌ڵه‌وه
گرێ دا.
مامۆستا جه‌لال دوا به دوای
هیرشی درندانه‌ی كۆماری ئیسلامی
بۆ سه ر كوردستان و به تایبه‌ت
شاری پاۆه، خه‌باتی سیاسی خوی
دژی كۆماری ئیسلامی ده‌س پێ كرد‌و
ماوه‌یك له‌ریزی پر له شانازی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه دا خه‌باتی
كرد.
مامۆستا جه‌لال كه ژیانی
هاوبه‌شی ده‌س پێ كرد‌و بووه
خاوه‌نی چه‌ن مندال ، بۆ به‌رێوه
بردنی ئه‌ركی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
ناچار بۆ خه‌باتی پیشمه‌رگانه‌ی
به جێ بێلی و وه‌ك هه‌زاران
ئینسانی ئازار چیشتو له گه‌ل
ئاواره بوندا ده‌س بداته
كریكاری و به ره‌نجی كاری خوی
ژیانیكی سه‌به‌رزانه بۆ خۆی و
بنه‌ماله‌كه‌ی دابین كات.
هاوری جه‌لال له په نای ژیانی
سه‌به‌رزانه‌ی دا چ له شاره‌كانی
كوردستانی عیراق و به تایبه‌ت
شاری هه‌له‌بجه كه كه‌وتنه
به‌ر شاڵاوی بۆردمانی شیمیایی
جینایه‌تكارانه‌ی رژیمی به‌عس، و
چ له ئوردوگای په نابه‌رانی
رۆمادیه‌ی عیراق هه‌ر خۆی به
لایه‌نگری كومه‌له ده‌زانی و
مۆبه‌لیغی سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه
بوو.
مامۆستا جه‌لال له‌م ساڵانی
دوایشدا كه دانیشتوی وڵاتی سوئید
بو گه‌رچی پیوه‌ندی رێكخراوه‌ی
له گه‌ل كۆمه‌ڵه نه مابوو
به‌ڵام هه‌میشه شانازی به‌و
رابرده‌وه‌و ده‌كرد و خۆی به
كمونیست ده‌زانی.
یادی ئازیزی بۆ هه‌میشه له
دڵماندا زیندووه |