|
به‌رز و به‌رێزه یادی هاوڕێ
ساڵحی ته‌نوومه‌ند
هاوڕێ ساڵح ته‌نوومه‌ند ساڵی
١٣١٤ی هه‌تاوی چاوی به‌ژین
پشكووت. ئه‌و ئازیزه ده‌ورانی
خوێندنی خۆی به گه‌لێك
چه‌رمه‌سه‌ری له ئاواییه‌كانی
ناوچه‌كانی بۆكان و سه‌رده‌شت
نایه پشت سه‌ر و هه‌ر له‌و
سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ مه‌سائیلی
سیاسی ئاشنا بوو. ئه‌و له ساڵی
١٣٤٥ به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و
خه‌بات له دژی زوڵم و زۆرداری و
نابه‌رابه‌رییه‌كانی رژیمی
شاه‌نشاهی و هاوكاری له‌گه‌ڵ
گروپی مینه‌شیم و عه‌بدووڵا
موعینی ده‌ستگیر و به دوو ساڵ
زیندان مه‌حكوم كرا. له پاش
تێپه‌راندنی ده‌ورانی
مه‌حكومیه‌ته‌كه‌ی و ئازاد بوونی
له به‌ندی رژیمی په‌هله‌وی، تا
تێكرووخانی ئه‌و رژیمه درێژه‌ی
به خه‌باتی سیاسی خۆی دا و
دواتریش له به‌ره‌به‌ری شۆرشی
١٣٥٧ی هه‌تاوی هاوڕێ و پێشڕه‌وی
جه‌ماوه‌ری خرۆشاو بوو.
له ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ
چه‌ند كه‌س له هاوڕێیانی
دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه، له‌وانه
هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو دكتور
جه‌عفه‌ری شه‌فیعی و
هاوسه‌نگه‌رانی به مه‌به‌ستی
هۆشیار كردنه‌وه و ئه‌ركی
ئینسانی خۆی، ئاشنا بوو.
بوو به یه‌كێك له وته بێژانی
كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی
گه‌وركایه‌تی. تا هه‌نووكه‌ش
خه‌ڵكی ناوچه‌ی بۆكان و
ده‌وروبه‌ر له‌وانه قروچا و
تورجان وته دڵنشینه‌كانی هاوڕێ
ساڵحیان له یاد ماوه.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یكه نه‌خۆشی
قه‌لبی بوو، له هاوێنی ١٣٧٠دا
به تۆمه‌تی لایه‌نگری له
كۆمه‌ڵه له لایه‌ن رژیمی جمهوری
ئیسلامییه‌وه ده‌ستگیر و
نێردرایه زیندان. بۆ ماوه‌ی
١٠رۆژ خسترایه ژێر توند‌وتیژترین
و وه‌حشیانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌كان.
وێرای هه‌موو ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ش
ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی رژیم
نه‌یانتوانی هیچ ئێعترافێكی لێ
بستێنن و دوای ١٠ رۆژ ئازاد كرا.
هاوڕێ ساڵحی ته‌نوومه‌ند له
نێوان خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و
جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشی
ناوچه‌كه‌دا سیمایه‌كی خۆشنا و
دڵێكی لێوانلێوو له باوه‌ری
خه‌بات بوو، بۆ هێنانه‌دی ئارمانی
چینی كرێكار و سۆسیالیزم و
به‌رابه‌ری.
به‌ڵام به‌داخێكی گرانه‌وه،
به‌هۆی نه‌خۆشی قه‌لبی له
ته‌مه‌نی ٧٣ ساڵی دا له رێكه‌وتی
١٥ی به‌فرانباری ١٣٨٧ی هه‌تاوی دا
گیانی به‌ختكردوو له نێوان خه‌م
و په‌ژاره‌ی دۆستان و ئاشنایان و
خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا به‌خاك
سپێردار.
به‌رز و به‌رێزه یادی هاوڕێ
ساڵحی ته‌نوومه‌ند و سه‌رجه‌م
گیانبه‌ختكردووانی رێبازی
سۆسیالیزم.
|