بۆنه‌كان

  
 
 

 روداوی گوردانی شوان

شوێن: ناوچه‌ی شاره‌زور له‌ كوردستانی عیراق


رێكه‌وت: 25ی ره‌شه‌ممه‌ی 1366

 

  له‌ رۆژی (25) ی ره‌شه‌مه‌دا، واته‌ مانگی ئه‌سفه‌ند هاورێیانی ئێمه‌ ئاگاداربوون كه‌ جه‌بهه‌كانی شه‌رِ جموجۆڵی تازه‌ی تێكه‌وتووه‌ و له‌وانه‌یه‌ له‌م جه‌بهه‌یه‌دا شه‌رێكی قورس به‌رێوه‌ بێ. كۆمیته‌ی ناوچه‌ی سنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ برِیاریدا كه‌ ئه‌و هێزه‌ی كه‌له‌ ئاوایی بیاره‌ جێگیر بوو پاشه‌كشه‌ بكات. ئاوایی بیاره‌ یه‌كێك له‌و ئاواییه‌ سنووریانه‌ بوو كه‌ دیاریكرابوو بۆئه‌وه‌ی گوردانی شوان یه‌كێك له‌گوردانه‌كانی سه‌ر به‌ناوچه‌ی سنه‌ بۆ حه‌سانه‌وه‌ و پشتی جه‌بهه‌ی خۆیان له‌وێ كه‌ڵك وه‌ر بگرن.    دریژه ...

 
 

 روداوی دۆلی بۆتی (بالیسان)

شوێن: دۆلی  بۆتی (بالیسان) له ‌ 20كیلوَمیتری باشووری شاری رانییه‌ له‌ كوردستانی عیراق


رێكه‌وت: 25ی گولاَنی ساڵی 1367ی

 

 ئه‌م خوشه‌ویستانه‌ پوَلێك له‌ پێشرِه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی كوردوستان و ئێران و سیمای ناسراو و ئازیزی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بوون كه‌ له‌ دژی نیزامی چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری، له‌ دژی شه‌رِ وكوشتار و بێ مافی ئینسان راپه‌رِیبوون و گیانیان له‌ پێناوی ئامانجی به‌رزیاندا به‌خت كرد.    دریژه ...

 
 

 روداوی  هه‌ورامان

شوێن: مه‌قه‌ری كۆمه‌له‌ له‌ هه‌ورامان


رێكه‌وت:
25 گه‌ڵارێزان 1363 

 

  له ‌ 25 گه‌ڵارێزان 1363 له‌ هه‌ورامان چوونه‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له و قه‌تڵی عامیانكردن، كومه‌له ماوه‌ی (3) مانگی مۆڵه‌ت به‌سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكرات دا كه‌تاونبارانی ئه‌و رووداوه‌بناسێنێ و سزایان بدات و هه‌ر ئه‌و كات به‌راشكاوی وتمان كه‌زه‌ربه‌ی لێره‌و له‌وێی حزبی دیموكرات له‌وه‌زیاتر ته‌حه‌ممول ناكرێ ...    دریژه ...

 
 
 

 گیان له‌ده‌ست دانی كاك فواد

شوێن: ‌نێوان ئاواییه‌كانی كانیعمه‌ت و بستام ‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز


رێكه‌وت:
(28)ی گه‌لاوێژی ساڵی( 1358)ی هه‌تاوی

(28)ی گه‌لاوێژی ساڵی( 1358)ی هه‌تاوی خۆمه‌ینی فه‌رمانی هیرشی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ركرد. كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌م هێرشه‌ برِیاری مۆقاومه‌تی دا و له‌رِاگه‌یاندنێكدا له‌ ژێر ناوی "گه‌لی كورد له‌ كوانوی تاقیكردنه‌وه‌دا"، داوای له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌توانن، به‌ چه‌ك، به‌ مشت، به‌ دار و به‌رد، كوردستان له‌ ژێر پێی هێرشی هێزی داگیركه‌ردا بكه‌ن به‌ یه‌كپارچه‌ ئاور... دریژه ...

 
 

   26ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه

شوێن: ‌سقز


رێكه‌وت: 26  رێبه‌ندان 1357

ئه‌م رێكخراویه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌به‌رێكخراوێكى كۆمۆنیستی ڵێناسه‌ ده‌كرا. ئه‌وكات هێشتا ناوی له‌سه‌ر دانه‌نرابوو هه‌ر به‌ناوی "ته‌شكیلات" ناویان لێ ده‌برد. به‌یان و راگه‌یاندنه‌كانی له‌ژێر ناوی "هاونیشتمانانی تێكۆشه‌ر" بلاَوده‌بووه‌. كاتێك له 26ی رێبه‌ندانی (1357)ی هه‌تاوی له‌جه‌ره‌یانی گرتنی شاره‌بانی شاری سه‌قز هاوری حه‌مه‌حسێنی كه‌ریمی گیانی له ده‌ستدا بوو، ئه‌م رێكخراوه‌یه‌‌به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران) له‌به‌یانێكدا كه‌ئه‌م رووداوه‌ی راگه‌یاندبوو، ئاشكرا كرد...   دریژه ...

 
 

31 جوزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه

شوێن: ‌ئاوایی "دری" له‌ ناوچه‌ی ماوه‌ت


رێكه‌وت: 31  جوزه‌ردان 1357

سه‌عیدی مۆعینی ناسراو به‌ "كاك خانه‌" به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان كۆمه‌ڵه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناردرا بۆ كوردستانی عیراق. مه‌ئمورییه‌تی ئه‌و كورت ماوه‌ بوو و بریار وابوو كه‌ ئه‌و راپۆرتی ئه‌و دیداره‌ی خۆی بۆ كۆمه‌ڵه‌ بنێرێته‌وه‌ و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی دوارۆژ بریاری نه‌هایی بدرێت. به‌داخه‌وه‌ له‌ ئاوایی "دری" له‌ ناوچه‌ی ماوه‌ت له‌ شه‌رێكدا له‌گه‌ل هێزه‌كانی به‌عسی عیراق گیانی به‌ختكرد...   دریژه ...

 
 

 روداوی توركه‌مه‌ن سه‌حرا

شوێن: توركه‌مه‌ن سه‌حرا


رێكه‌وت: 9ی خاکه‌لێوه‌ی
1358ی هه‌تاوی

9ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1358ی هه‌تاوی 9 كه‌س له‌ هاورێیانێك كه‌ بۆ یارمه‌تیدان به‌ خه‌ڵكی توركه‌مه‌ن سه‌حرا رێ كه‌وتبوون، له‌ رووداوی دڵته‌زێنی ته‌سادفی مینی بوس گیانیان به‌خت كرد. له‌م ساڵه‌دا خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری توركه‌مه‌ن سه‌حرا كه‌ ده‌ورێكی لێبرِاوانه‌یان له‌ روخانی رژیمی شادا گیرابوو و به‌ ده‌ست و مستی خۆیان ئازادیان مسۆگه‌ر كردبوو، پارێزگارییان له‌ ده‌سكه‌وته‌كانیان ده‌كرد و ئاماده‌ نه‌بون دیكتاتوری رژیمی ئیسلامی قه‌بوڵ بكه‌ن..
..    دریژه ...

 
.