By A Web Design

حادثه بوتی (بالیسان)

 

ئه‌م خوشه‌ویستانه‌ پوَلێك له‌ پێشرِه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی كوردوستان و ئێران و سیمای ناسراو و ئازیزی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بوون كه‌ له‌ دژی نیزامی چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری، له‌ دژی شه‌رِ وكوشتار و بێ مافی ئینسان راپه‌رِیبوون و گیانیان له‌ پێناوی ئامانجی به‌رزیاندا به‌خت كرد. ئازیزانێك كه‌ ئه‌ستێره‌ی گه‌شی رێگای سه‌ركه‌وتنمانن و یادیان قه‌ت له‌ بیر ناچی. یادیان هه‌ر به‌رز و به‌ریزه‌. گیانبه‌خت كردوانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ دۆڵی بۆتێ ره‌مزی هاوچاره‌نووسی چه‌وساوه‌كان وسته‌م لێكراوانن. 
دانیوه‌رِۆی رۆژی 25ی گولاَنی ساڵی 1367ی هه‌تاوی مقه‌ره‌ ناوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ هه‌َلكه‌وتوو له‌ دۆلی بۆتی له‌ 20كیلوَمیتری باشووری شاری رانییه‌ له‌ كوردستانی عیراق، كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشی شیمیایی فرِۆكه‌ شه‌رِكه‌ره‌انی عێراق.
له‌م هیرشه‌ جه‌نایه‌تكارانه‌یه‌دا 23كه‌س له‌ ئه‌ندامان و كادره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئیران گیانیان له‌ ده‌ست دا و نزیكه‌ی 150كه‌سیش مه‌سمووم بوون.
ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نه‌بوو كه‌ بنكه‌كانی هیزی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كوردستانی عێراق ده‌كه‌وته‌ به‌ هێرشی ئاسمانی و توپخانه‌ی ئه‌رِته‌شی عێراق. به‌ر له‌وه‌ش چه‌ند جار مه‌قه‌ره‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ی "مالومه‌" له‌ كوردستانی عێراق و بنكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ هه‌ر له‌م بۆتآیه‌ش دا هێرشیان كرابووه‌ سه‌ر. ئه‌و جێگایانه‌ سه‌ر به‌ ناوچه‌یه‌ك بوون كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌لاَتی حكومه‌تی عێراق دا نه‌بوون و هیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حیزب و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ی نه‌یاری رژیمی عێراق تێیدا جێگیر بوون. 
رژیمی عێراق به‌ خستنه‌ ژێر گوشاری هێزه‌كانی ئێمه‌ له‌م ناوچانه‌دا ده‌یهه‌ویست كۆمه‌ڵه‌ ناچار بكات كه‌ مه‌قه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كان بگوازێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاَتی ئه‌رِته‌شی عێراق. بوونی مه‌قه‌رِه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌و ناوچانه‌دا به‌ كرده‌وه‌ ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستانی عێراق و ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌ دژی رژیمی ده‌سه‌لاَتدار به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا له‌ حاڵى شه‌رِدا بوون، هاوچاره‌نووس كردبوو. ئه‌و زیانانه‌ی له‌م ده‌وره‌یه‌دا له‌ هێزه‌كانی ئێمه‌ درا، له‌ راستی دا به‌شێك بوون له‌و ئازار و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی كوردوستانی عێراق، رۆژانه‌ له‌گه‌ڵی دا ده‌ست وپه‌نجه‌ی نه‌رم ده‌كرد.
خه‌ڵكی شاری رانیه‌ هه‌ر به‌ بیستنی هه‌واڵی بومبارانی شیمیایی ئوَردوگای بۆتێ، به‌هه‌زاران كه‌سیان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ ئاماده‌ بوون و به‌هه‌ر ئیمكانێك كه‌ له‌ ده‌سره‌سیان دا بوو، بۆ یارمه‌تی گه‌یانده‌ن به‌ كاره‌سات لێدراوه‌كانی ئه‌م رووداوه‌ كه‌َلكیان وه‌رگرت. هاوپشتی پرِاوپرِی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌م رۆژه‌دا، بیره‌وه‌رىیه‌كه‌ كه‌ هه‌رگیز له‌ بییر ناچێته‌وه‌. 
ئه‌مرِۆ، گڵكوی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ له‌ ژنان و پیاوانی شورِشگێرِی ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، له‌ شوێنی گیانبه‌خت كردنیان، بۆته‌ شوێنێك بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی ئازیزانی له‌ ده‌ست چوومان و په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئارمان و ئامانجی راسته‌قینه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانمان و ئه‌م خۆشه‌ویستانه‌ له‌ سیما هه‌ره‌ ناسراو و خۆشه‌ویسته‌كانی ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوون، كه‌ هیچ چه‌شنه‌ ماندوو بوونێكیان له‌ خۆیان نیشان نه‌داوه‌، به‌لارِێدا نه‌چوون و تا ئاخرین ساته‌كانی ژینیان رێبواری نه‌سره‌وتووی رێگای رزگاری چه‌وساوه‌كان بوون، له‌ نێو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌دا، هاورِێیانێك به‌رچاو ده‌كه‌وتن كه‌ له‌ شاره‌ جۆراو جۆره‌كانی ئێرانه‌وه‌ هاتبوون و له‌ ژێر ئالاَی سووری كۆمه‌ڵه‌ و شورِشی چه‌وساواندا، خه‌ریكى خه‌بات و چالاكى بوون.هه‌روه‌ها كه‌سانێكیش به‌رِچاو ده‌كه‌وتن كه‌ له‌ هه‌ڵسوراوانى كۆمونیستی كوردستانی عێراق بوون و له‌ ده‌وری ئالا سووره‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمونیستى ئێران كۆببوونه‌وه‌.
یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌م خۆشه‌ویستانه‌، هه‌تا دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كى ئازاد و به‌رابه‌ر، به‌رز و پیرۆزه‌ ورێگاكه‌یان له‌لایه‌ن شورِشگێرِانی ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبى كۆمۆنیستی ئێران درێژه‌ى ده‌بىَ و ئه‌و ئالاَیه‌ى كه‌ ئه‌وان تا كاتى گیانبه‌خت كردنیان ده‌یانشه‌كانده‌وه‌ هه‌روابه‌ شه‌كاوه‌یی دمێنێته‌وه‌........... 

  • bote 03
  • bote 04
  • bote 05
  • bote 06
  • bote 07
  • bote 08
  • bote bona

له‌ یادی 23 ساڵه‌ی گیانبه‌خت كردنی هارێیانمان له‌ كاره‌ساتی دۆڵی بوتێ (بالیسان) له‌ ته‌له‌فۆیونی كۆمه‌ڵه‌وه‌)

 



اسم مستعار: احمد عراقی

محل تولد: ؟

تاریخ تولد: ؟

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: مهاباد

تاریخ تولد: 1335

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: كریزه (نقده)

تاریخ تولد: 1343

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: جلال پنجوینی

محل تولد: سنندج

تاریخ تولد: 1332

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: حامد سور

محل تولد: سرچنار (مهاباد)

تاریخ تولد: 1346

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: مهاباد

تاریخ تولد: 1341

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: مسجد سلیمان

تاریخ تولد: 1344

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: سنندج

تاریخ تولد: 1335

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: طهمورث

محل تولد: شیراز

تاریخ تولد: 1340

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: زهره

محل تولد: سنندج

تاریخ تولد: 1341

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: ؟

تاریخ تولد: 1336

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: حمه بازوکا

محل تولد: گولی (نقده)

تاریخ تولد: 1339

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: حمه آجیکند

محل تولد: آجیکند (بوکان)

تاریخ تولد: ؟

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: سعادت

محل تولد: نقده

تاریخ تولد: 1342

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: مرتضی

محل تولد: اهواز

تاریخ تولد: 1331

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: آزاد

محل تولد: مهاباد

تاریخ تولد: 1337

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: سنندج

تاریخ تولد: 1329

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: مهاباد

تاریخ تولد: 1348

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: سقز

تاریخ تولد: 1342

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: همران (سردشت)

تاریخ تولد: 1341

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: دلک داش (میاندوآب)

تاریخ تولد: 1339

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: ندارد

محل تولد: سنندج

تاریخ تولد: 1347

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی

اسم مستعار: جبار

محل تولد: سنندج

تاریخ تولد: 1340

تاریخ جانباختن: 1367.02.25

محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) ـ بمباران شیمیایی