By A Web Design

حادثه هورامان

 

له 25 گه‌ڵارێزانی ساڵی 1363 له‌ هه‌ورامان حزبی دیموكرات چوونه‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له و قه‌تڵی عامیان كردن، كومه‌له ماوه‌ی (3) مانگی مۆڵه‌ت به‌سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكرات دا كه‌ تاونبارانی ئه‌و رووداوه ‌بناسێنێ و سزایان بدات و هه‌ر ئه‌و كات به‌راشكاوی كومه‌له وتی كه‌ زه‌ربه‌ی لێره‌وله‌وێی حزبی دیموكرات له‌وه ‌زیاتر ته‌حه‌مول ناكرێ و ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزب رووداوه‌كه‌ی هه‌ورامان ته‌ئید ناكا و به‌ناره‌وای ده‌زانێ پێویسته‌ به‌ره‌سمی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌ربگرێ و تاوانبارانیشی به‌سزا بگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌رنا كومه‌له مافی پارێزگاری له‌خۆی به‌كاردێنی.

 له‌ماوه‌ی ئه‌م (3) مانگه‌دا هه‌م كومه‌له دانیشتنی له‌گه‌ڵیان بوو و هه‌م هه‌یئه‌تێكی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستانیش وه‌كو نێوبژیوان بۆ لێكۆڵینه‌وه ‌سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م هه‌و‌ڵانه‌ كاریگه‌ر نه‌بوون و حزبى دیموكرات ئاماده‌ نه‌بوو چكۆڵه‌ترین پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌م بابه‌ته‌وه ‌بكات و هیچ مه‌یلێكی به‌سازان له‌خۆیدا نیشان نه‌دا. دوای ته‌واو بوونی (3) مانگه‌كه‌ كومه‌له بریاریدا به‌زۆری چه‌كیش بووه‌ مه‌ودای درێژه‌ی فه‌عالییه‌تی خۆی له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان دابین بكات.

دوای ئه‌و روداوه، ‌حزبى دیموكرات بۆچوونێك كه ‌گه‌لێك جار له ‌پلێنۆمه‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی خۆیاندا باسیان لێكردبوو، به‌كرده‌وه ‌ده‌ریان هێنا و بریاریاندا كه‌ له‌هه‌موو كوردستان په‌لامار به‌رنه‌سه‌ر هێزه‌كانی كومه‌له و شه‌ر كه‌ تا ئه‌و كات مه‌حدود و ناوچه‌یی بوو، بوو به‌شه‌رێكی سه‌رانسه‌ری و حزبى دیموكرات بۆ كۆتایی هێنانی، ئه‌و مه‌رجانه‌ی هێنایه‌گۆرێ كه ‌كۆمه‌ڵه‌، حزبى دیموكرات وه‌كوو حزبێكی ره‌سه‌نی شۆرشگێر و رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌سمییه‌ت بناسێ و رای بگه‌یه‌نێت.